2/5/2019 09:43 AM

بە بەشداری خاتوو شاناز برایم ئەحمەد پێشانگەیەكی شێوەكاری دەكرێتەوە

ڕۆژى 1-5-2019 لە هۆڵی گەلەری مۆزەخانەی سلێمانی، خاتوو شاناز برایم ئەحمەد بەشداریكرد لە پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری هونەرمەندی كۆچكردوو عەلی لەتیف.

لە بەردەوامی ئەو چالاكییە هونەرییانەی لە سلێمانی بەڕێوەدەچن، ناوەندی حەوت رەنگە بە هاوكاری بەرێوەبەرایەتی شێوەكاری سلێمانی پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری بۆ 18 تابلۆی هونەرمەندی كۆچكردوو عەلی لەتیف كردەوە.

خاتوو شاناز برایم ئەحمەد، دوای بەسەركردنەوەی پێشانگەكە ستایشی بەرهەم و كارو تابلۆكانی هونەرمەندی كۆچكردوو عەلی لەتیف-ی كرد، هاوكات ئاوڕدانەوەو هەنگاوەكەی ناوەندی حەوت رەنگەی لە خستنەوە بەرچاوی بەرهەمەكانی ئەو هونەرمەندەی بەرز نرخاند.

خاك
























زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved