كاتێك منداڵ تووشی زه‌ردوویی ده‌بێت، دایكان چه‌ندین كردار ئه‌نجامده‌ده‌ن، كه هه‌ندێكیان له‌سه‌ر قسه‌ی چه‌ند كه‌سێكی نه‌شاره‌زا ئه‌نجام ده‌درێن و له كۆتاییدا زیانی بۆ منداڵه‌كه هه‌یه، بۆیه به‌ڕای پزیشكی پسپۆڕ پێویسته دایكان ئه‌م كردارانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام نه‌ده‌ن و بێ پرسی پزیشك هیچ شتێك نه‌كه‌ن تاوه‌كو منداڵه‌كانیان نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه. سه‌باره‌ت به‌و كرارانه‌ش، د.تیشك محه‌مه‌د سه‌لام پزیشكی تایبه‌تی نه‌خۆشی منداڵ و كۆرپه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌م كردارانه داوه كه پێویسته ئه‌نجام نه‌درێن. *دانانی گڵۆپ و بلاجكتۆر له‌سه‌ر سه‌ری منداڵه‌كه‌و ڕووناكردنه‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ژوره‌كه (ده‌بێته هۆی خه‌ولێزڕان و ڕه‌نگه زیان به چاویشی بگات). تێبینی؛ درێژی شه‌پۆله‌كانی ڕووناكی ئه‌و گڵۆپه‌ی تایبه‌ته به ئامێری چاره‌سه‌ری زه‌ردوویی جیاوازه له گڵۆپی ئاسایی ماڵان. *پێدانی خورما، شه‌كراو، قه‌نداخ (به‌تایبه‌تی هه‌نگوین كاریگه‌ری مه‌ترسیداری ئه‌بێت له‌م ته‌مه‌نه‌دا). *زۆر شتنی منداڵه‌كه (منداڵ هه‌بووه له‌ڕۆژێكدا 4 جار شتویانه) گوایه زه‌ردووییه‌كه‌ی به‌م شتنه كه‌مئه‌بێته‌وه له‌كاتێكدا زه‌ردوویی په‌یوه‌ندی به خوێنه‌وه هه‌یه نه‌ك پێست (بۆیاخێك نییه به پێسته‌وه‌و به شتن لابچێت). *ده‌رخستنی قاچ و ڕووتكردنه‌وه‌ی منداڵه‌كه یان له‌به‌رنه‌كردنی جلوبه‌رگی پێویست و خستنه به‌رسه‌رما (گوایه به‌گه‌رما زه‌ردوویی زیادئه‌كات). خاك – ئا/ كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure