3/5/2019 10:47 AM

کاریگەری لێکدابڕان لەسەر کۆئەندامی بەرگری

لە دەستدانی کەسانی خۆشەویست لەوانەیە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی تەمەن. پێداچوونەیەکی نوێ لەسەر چەند دەیە توێژینەوە لەسەر  کاریگەریی لێکدابڕان لەسەر کۆئەندامی بەگریی لەش بڵاو کرایەوە. 
چەندین دەیەیە توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە لەدەستدانی هاوژین، ڕێژەی مردن بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەکاتەوە. بۆ وێنە توێژەران زانیاریی خەڵکی فینلاندیان بە کار هێناوە و بۆیان دەرکەوتووە کە مردن بە هۆکارە سروشتییەکان لە یەکەم هەفتەی دوای مردنی هاوسەرەکان دوو هێندەی ڕێژەی چاوەڕوانکراو بووە. 
ئێستا لە پێداچوونەوەیەکدا کە بۆ توێژینەوەکانی ئەم بوارە کراوە. نووسەران بە دوای وەڵامی ئەو پرسیارەدا گەڕان کە چۆن لێکدابڕان کاریگەریی نەرێنی لەسەر کۆئەندامی بەرگریی لەش دادەنێت و لە ئاکامدا ئەوەش دەبێتە هۆی بردنەسەری مەترسیی مردن.
توێژەران، پێداچوونەوەیەکی سیستماتیکیان لەسەر توێژینەوەکانی ١٩٧٧ تا ئێستا لەو بوارەدا کردووە. یەکێک لە نووسەرانی ئەم توێژینەوە دەڵێت "بەڵگەی بەهێز لەبەر دەستدایە کە مردنی هاوسەرەکان ڕێژەی مردن و مەترسیی مردن لە سەرەتای لێکدابڕانەکەدا زیاد دەکات، هەرچەند هێشتا جێگەی هەیە کە لەسەر کاریگەریی سترێسی لێکدابڕان لەسەر تەندروستی توێژینەوە بکەین"
لەم وتارەدا توێژەران باس لەوە دەکەن کە لێکدابڕان ئاستی هەوکردن دەباتە سەر، و دەبێتە هۆی دەربڕینی هەڵەی جینەکانی خانەکانی بەرگری و وەڵامدانەوەی دژەتەنەکان بە کێشەکانی بەرگری کەم دەکاتەوە. ئەم گۆڕانانەش بۆ تێگەیشتن لە هۆکاری مردنی کەسەکان بە هۆی لێکدابڕانەوە گرینگن. پێشتر زانایان ئەوەیان دەرخستووە کە هەوکردنی درێژخایەن دەوری لە چەندین  نەخۆشیی وەک قەڵەوی، نەخۆشیی دڵ و شەکرەدا هەیە.

 

خاك - سەمەد کوردە

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved