به دروشمی (پێنجوێن له پێنج ماڵ و پێنج وێنه‌وه بۆ هه‌زاران ماڵ و جوانی) له یه‌كه‌م هه‌ینی مانگی ئایاردا به‌رواری 3-5-2019 مه‌راسیمی ڕۆژی (پێنجوێن) له سه‌یرانگای سێچاكان به‌ڕێوه‌چوو. جه‌ماوه‌رێكی زۆر ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه بوون، چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆری هونه‌ری و ژینگه‌یی و وه‌رزشی و پێشانگای كتێب و پێشانگای فۆتۆگرافه‌ران پێشكه‌ش به ئاماده‌بووانی كرا‌و ڕوویه‌كی جوانی پێنجوێن پیشاندرا. قائیمقامیه‌تی قه‌زای پێنجوێن له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه له په‌یجی تایبه‌تیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویان كردووه‌ته‌وه، سوپاسی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ناوخۆ‌و تیمه دڵسۆزه‌كانی شاره‌وانی و كارمه‌نده‌كانی كۆمپانیای پاككه‌ره‌وه‌ی گارێكس و لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری كۆمپانیای گاریكس كردووه كه به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه له خزمه‌تی هاووڵاتیاندا بوون. سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خۆبه‌خش و دڵسۆزی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری مه‌راسیمه‌كه‌یشان كردووه كه دڵسۆزانه كاره‌كانی مه‌راسیمه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌بردووه. هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌ركه‌وت سابر كراوه كه سپۆنسه‌ری ماددی مه‌راسیمه‌كه‌ی كردووه.
ساڵانه له پێنجوێن ئه‌م مه‌راسیمه سازده‌كرێت و هاووڵاتیانی ناو پێنجوێن و ده‌ره‌وه‌ش به‌شداری ده‌كه‌ن و چه‌ندین چالاكی پێشكه‌ش ده‌كرێت و گه‌شتێكی ناوازه بۆ پێنجوێن ڕێكده‌خرێت. بۆ ئه‌مساڵیش پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی تێدا كرايه‌وه له‌ژێر ناوی فۆتۆ ژیانه. خاك – ئا/ لانه كاشان
فۆتۆ/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure