5/5/2019 03:52 PM

وای لە دڵم

 

غەزەلێکی مەولانا لە دیوانی"غەزەلەکانی شەمسی تەورێز"ەوە
بە وەرگێڕانی: ئازاد بەرزنجی


لە غەمت بۆتە ماڵی سەودا دڵم
بەدوای تۆدا چۆتە هەموو لا دڵم
بەشوێن زوهرەڕوخساری مانگی تۆدا
نیگای بەرز، ئەڕوانێتە باڵا دڵم
بوومە فەرشی غەمی و لە بەختی خۆما
ڕۆیی بەسەر سەقفی موسەففا دڵم
ئاخ ئەمڕۆ ئەم دڵەی من چیی بەسەر هات
دوێشەو کەسێ چیی گوتبێ بە دڵم
بەدوای گەوهەری جوان و ڕوونی عیشقا
شەپۆل ئەدا هەروەکو دەریا دڵم
وا ڕۆژ بۆوە و چادری شەو ئەدڕێنێ
بەدوای ئەو عەیشە و تەماشادا دڵم
لەدڵما زۆر شت هەن دەربارەی دڵت
چ ڕێیەکە لە دڵتەوە تا دڵم
ئەگەر ڕەحمێ نەکەی ئەتۆ بە دڵم
وای لە دڵم، وای لە دڵم، وای دڵم
تەورێز لە تاسەی شەمسی دینا ئاخۆ
چەند ڕێ ئەبڕێ بەرەو سورەییا دڵم؟*
------------------------ 
• ئەم غەزەلە بە دەنگە بەسۆزەکەی هەردوو هونەرمەند"شەهرامی نازری" و "هومایون شەجەریان" کراوە بە گۆرانی.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved