سێرگئی دورۆتسۆی، مارینا تورۆپیگیناو مێهرداد ئوسكویی ناوبژیوانی و هه‌روه‌ها به‌همه‌ن ئاقایی، ئیلاهه نه‌وبه‌خت و مه‌جید موه‌سه‌قی هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌مه‌كانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش" له‌ئه‌ستۆیاندایه. به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی نۆهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش"، ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوبژیوان و هه‌ڵبژاردنی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش" ناسێنران. سێرگئی دورۆتسۆی، مارینا تورۆپیگیناو مێهرداد ئوسكویی له به‌شی ناوبژیوانی و هه‌روه‌ها به‌همه‌ن ئاقایی، مه‌جید موه‌سه‌قی و ئیلاهه نه‌وبه‌خت له به‌شی هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌مه‌كانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی، نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش"، ئه‌م رووداوه هاوڕێیه‌تی ده‌كه‌ن. ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوبژیوان.. سێرگئی دورۆتسۆی: سێرگئی دورۆتسۆی له‌دایكبووی ساڵی 1962ی زایینی سینه‌ماكاری قه‌زاقستانیه. ئه‌و ده‌رهێنه‌ری فیلمی دڕامی "ئایكا"یه كه له فێستیڤاڵی كانی 2018 بووه هه‌ڵبژارده‌ی ركابه‌ری بۆ چڵه به‌ڕووی زێڕین و ئه‌م فیلمه هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی چڵه به‌ڕووی زێڕینی باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌تی بۆ خۆی مسۆگه‌ركرد. سێرگئی به فیلمه‌كه‌ی دیكه‌ی به ناوی "تۆپلان" له ساڵی 2008 كه رێك یه‌ك ده‌یه به‌ر له‌ئێستا توانیبووی خه‌ڵاتی جۆرێك ڕوانین به‌ده‌ستبهێنێت، جارێكی دیكه هاته فێستیڤاڵی كان. ئه‌و ده‌رچووی كۆلێژی فڕۆكه‌وانی ئۆكراین و هه‌روه‌ها قوتابخانه‌ی فیلمی مۆسكۆیه. مارینا تورۆپیگینا: مارینا تورۆپیگینا به‌رنامه‌داڕێژی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی مۆسكۆ، VGIK (دامه‌زراوه‌ی وێنه‌گرتنی فیلمی گراسیمۆف) قوتابخانه‌ی فیلمی روسیا‌و ئه‌ندامی CILECT (ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی قوتابخانه‌كانی فیلم و ته‌له‌ڤیزیۆن)ـه‌و وه‌كو ناوبژیوان له به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی نۆهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش" هاوكاری هه‌یه. مێهرداد ئوسكویی مێهرداد ئوسكویی له‌دایكبووی ساڵی 1969ی زایینی رێكه‌وتی (1348ی هه‌تاوی) و ده‌رچووی ده‌رهێنانی سینه‌مایه كه زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و له فێستیڤاڵه‌كانی پڕبایخی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌م سینه‌ماكاره له ساڵی 2010 توانی نازناوی سیمای كه‌سایه‌تی فه‌رهه‌نگی ساڵی جیهان له‌لایه‌ن ده‌زگای فه‌رهه‌نگی "پره‌نس كڵاوس"ی هۆڵه‌ندا به‌ده‌ستبهێنێت و نازناوی باشترین سینه‌ماكاری به‌ڵگه‌فیلمی ساڵی 2016ی جیهان له فێستیڤاڵی (ترۆفاڵس)ی ئه‌مریكا بۆ خۆی مسۆگه‌ربكات. هه‌روه‌ها ئه‌و وه‌كو باڵیۆزی فه‌رهه‌نگی به‌شی مرۆڤ دۆستانه‌ی رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UCHA) چالاكی ده‌كات. ته‌ندیس و خه‌ڵاتی شه‌سته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی له‌نده‌ن (BFI)، خه‌ڵاتی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له شه‌ست و پێنجه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی به‌رلین، ته‌ندیسی فێستیڤاڵی ئیدفای هۆڵه‌ند، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی لیژنه‌ی ناوبژیوان له نۆزده‌هه‌مین فێستیڤاڵی "فول فره‌یم"ی ئه‌مریكاو هتد له زومره‌ی ئه‌و خه‌ڵاتانه‌یه كه ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌ده‌ستیهێناوه. ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردن.. به‌همه‌ن ئاقایی: به‌همه‌ن ئاقایی له‌دایكبووی ساڵی 1960ی زایینی رێكه‌وتی (1339ی هه‌تاوی) و یه‌كه‌مین ده‌بیری فێستیڤاڵی سینه‌مای لاوانی ئێرانه. جێگری په‌یوه‌ندییه‌كانی فه‌رهه‌نگی و نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران، ئه‌ندامێتی له لیژنه‌ی ناوبژیوانانی فیلمه‌كانی لاوانی فێستیڤاڵی یونیكا له وڵاتی سوید، ئه‌ندامێتی له ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌تدانان و به‌رنامه‌داڕشتنی بازرگانی و كاروباری فێستیڤاڵه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی پێنجه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سه‌وزی ئێران له زومره‌ی پێشینه‌و ئه‌زموونه‌كانی پیشه‌یی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره فه‌رهه‌نگیه‌یه. مه‌جید موه‌سه‌قی: مه‌جید موه‌سه‌قی له‌دایكبووی ساڵی 1977ی زایینی رێكه‌وتی (1356ی هه‌تاوی) له شاری نوور له پارێزگای مازه‌نده‌ران و ده‌رچووی به‌شی شانۆگه‌ری زانستگای هونه‌رو بیناسازییه. ئه‌و له ساڵی 2003 تا 2009 له VGIK (دامه‌زراوه‌ی وێنه‌گرتنی گراسیمۆف)ی روسیا وانه‌ی خوێندووه. ئه‌و چه‌ندین كارگه‌و وۆركشۆپی زۆری سه‌باره‌ت به سینه‌ماو شانۆ له ئێران و وڵاتانی دیكه به‌ڕێوه‌بردووه. ئه‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی ره‌خنه‌گرانی فیلم و شانۆ‌و ئه‌نجومه‌نی پیشه‌یی سینه‌ماكارانی ئه‌نیمه‌یشێنی ئێرانه‌و ئێستاكه له زانستگای ETH زووریخ له وڵاتی سویسرا له به‌شی خزمه‌ته‌كانی راگه‌یاندن خه‌ریكی كار‌و چالاكییه. ئیلاهه نه‌وبه‌خت: ئیلاهه نه‌وبه‌خت له‌دایكبووی ساڵی 1987ی زایینی رێكه‌وتی (1366ی هه‌تاوی) له تاران بڵاوكه‌ره‌وه‌و به‌رهه‌مهێنه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مای ئێرانه. ده‌رچووی ماسته‌ری بازرگانی نێونه‌ته‌وه‌یی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شكۆی ELI IMAGE و دوایین به‌ڵگه‌فیلمی ئه‌و به ناوی "دلبه‌ند" له شه‌ست و نۆهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلین (2019) نمایشكرا. نه‌وبه‌خت ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوبژیوانانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ژنانی به‌یروت له ساڵی 2019، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوبژیوانانی سێزده‌هه‌مین فێستیڤاڵی نێنوته‌وه‌یی فیفۆگ له سویسرا له ساڵی 2018 و به‌ڕێوه‌به‌ری لیژنه‌ی ناوبژیوانان و دێپارتمانی میوانانی بیانی پێنج خول له فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر بووه. ئه‌و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی چه‌ندین فێستیڤاڵ له ئێران له‌وانه فێستیڤاڵی فیلمی شار‌و فێستیڤاڵی فیلمی یاس بووه. خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure