خۆدانه به ڕوناكیی سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ هه‌ردوو لایه‌نی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مێشك و هه‌سته‌كانیش داده‌نێت. گه‌ر كه‌سێك له ناوچه‌یه‌كدا بژی كه سه‌عاته‌كانی ڕۆژی زۆرتره له شه‌و و یان به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وا تیشكی خۆر و ڕووناكیی به ئاستی جیاواز كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ری، هه‌ندێك كه‌سیش له دوای كۆتایی هاتنی وه‌رزی زستان چالاكیی زیاتر ده‌بێت‌و دڵشادتر ده‌بێت‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه به نزیكبونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان خه‌مۆك و غه‌مگین و سست ده‌رده‌كه‌وێت. چه‌ند لێكدانه‌وه‌یه‌كی زانستیی هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌وانه، به شێوه‌یه‌ك خۆدانه به ڕووناكی و به تایبه‌ت تیشكی خۆر یان به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر كارده‌كاته سه‌ر ئێسك و مێشكی مرۆڤه‌كان . هه‌روه‌ها ئه‌و تیشك و ڕوناكییه ئه‌م كارانه ده‌كات: ڕوناكیی سه‌عاتی بیۆلۆژیی مێشك كۆنترۆڵ ده‌كات ڕووناكیی یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ركه بیۆلۆژییه‌كانی ناو له‌ش، له‌شی مرۆڤ سوڕه‌كانی خۆی ڕێكده‌خات كه ماوه‌ی هه‌ریه‌كێكیان 24 سه‌عاته و ئه‌وه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و كاته‌یه كه زه‌وی پێویستێتی بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌وری ته‌وه‌ره‌كه‌ی خۆیدا بسوڕێته‌وه. ئه‌و ڕێكخستنه‌ش به‌سه‌عاتی بیۆلۆژیی ناسراوه و كارده‌كاته سه‌ر هه‌مو شتێك له له‌شدا، هه‌ر له نوستنه‌وه تا زینده‌پاڵكردن و هه‌روه‌ها ده‌ردانی هه‌ندێك هۆڕمۆن، ئه‌و سه‌عاته بیۆلۆژییه‌ی له‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ریتمه‌كه‌ی خۆی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كاریگه‌رییه ده‌ره‌كییه‌كانیش نه‌بێت، به‌جۆرێك تیمێكی توێژه‌ره‌وه‌كان له‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیاندا بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ئه‌شكه‌وتێكدا مانه‌وه بێ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕوناكیی سروشتیی یان ڕێكخستنی كات، له‌دوایدا بۆیان ئاشكرا بوو كه ریتمی سه‌عاتی بیۆلۆژی له‌شیان هه‌مان ئه‌و سوڕانه‌ی په‌یڕه‌و كردووه كه هه‌ریه‌كێكیان 24 سه‌عاتی خایاندووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرنگیی ڕووناكیان ڕه‌چاو كرد و ئه‌وه‌یان دوپاتكرده‌وه ڕۆشنایی له ڕۆژدا یارمه‌تی به‌شێكی زۆری ئه‌ركه بیۆلۆژییه‌كانی له‌ش ده‌دات. ڕوناكیی یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌ئاگایی و نوستنی له‌ش نوستن یه‌كێكه له‌و ئه‌ركه بیۆلۆژیانه‌ی له‌ش كه ڕووناكیی چالاكیی ده‌كاته‌وه، به جۆرێك ڕوناكیی وا له مێشك ده‌كات كه بزانێت له‌ڕۆژدا كاتی به‌ئاگاییه، له به‌رامبه‌ریشدا كاتێك دنیا تاریك دادێت له‌ش هۆڕمۆنی میلانین ده‌رده‌دات كه مادده‌یه‌كی كیمیاییه و یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات بۆ خه‌وتن. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ندێك له‌كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانیی له فڕۆكه‌كانیاندا و بۆ گه‌شته دوودرێژه‌كان جۆره شێوازێك به‌كارده‌هێنن به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی گه‌شتیاران بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كه‌مخه‌ویی‌و خه‌و زڕاندنیان، به تایبه‌ت له‌و گه‌شتانه‌دا كه له نێوان دوو وڵات یان زیاتردا ده‌كرێت كه ناوچه‌ی كاتیان زۆر جیاوازه، بۆ نمونه له‌كاتی سه‌ركه‌وتنی نه‌فه‌ره‌كان ڕووناكیی دره‌وشاوه به‌كارده‌هێنن و بۆ نانی ئێواره ڕووناكییه‌كی كه‌م كه لاساییكه‌ره‌وه‌ی خۆرئاوابون بێت و بۆ كاتی خه‌وتنیش ڕووناكییه‌كان تا ئه‌وپه‌ڕیی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی سه‌رنشینه‌كان بده‌ن بۆ خه‌وتن. ڕوناكیی یارمه‌تیده‌ره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌مخه‌ویی پسپۆڕان پێیان باشه ئه‌وانه‌ی به ده‌ست كه‌مخه‌ویی یان خه‌وزڕاندنه‌وه ده‌ناڵێن باشتره به‌سه‌عاتێك به‌ر له خه‌وتن ممۆبایله‌كانیان به‌كار نه‌هێنن و له‌به‌رده‌م شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر و ته‌له‌فزیۆنه‌كانیان دانه‌نیشن و باشتریشه به یانیان بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات له‌به‌ر تیشكی خۆردا بن، چونكه به پێی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه تیشكی خۆری به‌یانیان یارمه‌تیده‌ره بۆ چالاككردنه‌وه‌ی میلانین و و دواجاریش ده‌بێته هۆی خه‌وێكی باش له شه‌ودا به پێچه‌وانه‌وه تیشكی مۆبایل‌و شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر و ته‌له‌فزیۆن ڕێگه له‌ده‌ردانی ئه‌و هۆرمۆنه ده‌گرێت و ڕه‌نگه ریتمی سه‌عاتی بیۆلۆژیی له‌شیش تێكبدات. ڕووناكیی كارده‌كاته سه‌ر دۆخی مه‌گێز(مزاج) به‌شێك له‌ڕووناكیی سروشتی ڕۆژانه به‌ته‌نها بۆ شێوازیی خه‌وتن گرنگ نییه، به‌ڵكو ئه‌و ڕووناكییه یارمه‌تیده‌ره بۆگۆڕانكارییه‌كانی مێشك و وا ده‌كات مرۆڤ هه‌ست به دڵخۆشیی زیاتر بكات. كاتێك له‌ش ڕوناكی خۆر ده‌ناسێته‌وه كه له‌ڕێگه‌ی سیستمی بیناییه‌وه ده‌ڕوات بۆ مێشك مادده‌ی سیرۆتینینی كیمیایی زیاد ده‌كات كه به‌رپرسه له هه‌ستكردن به ئاسووده‌یی، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی كه كه‌متر ڕوناكیی لێیان ده‌دات هه‌ست به خه‌مۆكیی ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا حاڵه‌تێكی ده‌رونیی هه‌یه كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ڕۆژ كورتیه‌وه هه‌یه له وه‌رزی پایز و زستاندا كه به ( پشێویی سۆزداریی وه‌رزیی )ده‌ناسرێت. ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بن نیشانه‌كانی خه‌مۆكییان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت‌و ئه‌مه‌ش زۆرتر له‌و وه‌رزانه‌دا ده‌بێت كه ڕۆژ كورت و شه‌و درێژ ده‌بێت، چونكه ئه‌و كه‌سانه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی به هار كه ڕۆژ درێژ ده‌بێت دۆخیان باش ده‌بێته‌وه. گریمانه‌كانی ئێستا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن (پشێویی سۆزداریی وه‌رزیی) یه‌كێكه له كاریگه‌رییه‌كانی پشێویی و تێكچوونی سه‌عاتی بیۆلۆژی ئه‌وه ڕاسته‌خۆ كاتێك ڕوو ده‌دات كه سه‌عاته‌كانی خۆر دره‌وشانه‌وه‌ی تیشكی خۆر كه‌مده‌بێت. ڕووناكی و تیشكی خۆر یارمه‌تیده‌ره بۆ پته‌وبوونی ئێسكه‌كان مرۆڤ ده‌توانێت له ڕێگه‌ی تیشكی خۆره‌وه به‌شی پێویست له ڤیتامین (D) وه‌ربگرێت، ئه‌و ڤیتامینه‌ش پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش كالیسیۆم و فۆسفات له خواردنه‌كانه‌كانه‌وه بمژێت، ئه‌و دوانه‌ش دوو كانزای گرنگن بۆ ئێسك و ددان و ماسولكه‌كان. به پێچه‌وانه‌شه‌وه كه‌میی ڤیتامین (D) ده‌بێته هۆی ئێسكه نه‌رمه و شێوانی ئێسكه‌په‌یكه‌ر، هه‌ر بۆیه تیشكی خۆر گرنگه و زۆر جاریش به ڤیتامین (D) ده‌وترێت ڤیتامینی تیشكی خۆر. خۆدانه به‌ر تیشكیی خۆریش پێویسته له‌سه‌عاته زووه‌كانی به‌یانیان دا بێت تا سه‌عات 10ی پێشیوه‌ڕۆ بێت و ئێوارانیش له دوای سه‌عات چواره‌وه بێت، ده‌نا له‌و كاتانه‌ی كه تیشكی خۆر زۆر به تینه له بری سود زیان به پێستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت به تایبه‌ت له وه‌رزی هاویندا. سه‌رچاوه : DW
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure