6/5/2019 04:25 PM

ڤیستیڤاڵێ ساڵانەی کتێبخانەی گشتی سلێمانی بەڕێوەچوو

 

کتێبخانەی گشتی سلێمانی لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تاکوو ئێستا مەڵبەندێکی ڕۆشنبیریی بووە لەبەردەم ڕۆشنبیران و خوێنەرانی خۆیدا ، ساڵانە بەچەندین چالاکی جۆراو ئەم کتێبخانەیە خزمەتی بە بواری ڕۆشنبیریی کردووە ، بۆ ئەمساڵیش بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کتێبەوە ڤستیڤاڵی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا کە پێکهاتبوو لەچەندین چالاکی جۆراوجۆر،ئەم چالاکیانە بڕیاروابوو ڕۆژی ٢٣/٤/٢٠١٩ لەڕۆژی جیهانی کتێبدا سازبکرێت بەڵام بەهۆی چالاکی ٢٢ خولی ڤستیڤاڵی گەلاوێژ ، بەڕێوەچوونی مەراسیمی تایبەت لەنێو ئەم کتێبخانەیەدا ، چالاکییەکانی خۆی لە ڕۆژانی ٤تا٥/٥/٢٠١٩ ئەنجامدا کە بریتیبوون لەم چالاکیانە.
-خستەڕووی ئاماری ساڵانەی کتێبخانەی گشتی سلێمانی بۆساڵی ٢٠١٨لەلایەن شاهۆعوسمان ، هەروەها خستنەڕووی پرۆژەی خوێندنەوە لەلایەن (ئالان ڕەووف) بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی سلێمانی کەئاماژەی بەوەکرد ئەم پرۆژەیە بریتیە لە دیاری کردنی (٦٠) خوێنەر کەدابەش دەکرێت بۆ سێ ئاستی جیاواز و مانگانە لەلایەن کتێبخانەی گشتی سلێمانییەوە کتێب بەم بەشداربوانە دەدرێت بیخوێننەوە و گفتوو گۆی تایبەتی لەسەر بکرێت.
هەرلەم ڤستیڤاڵەدا خەڵاتی چاپخانە و دەزگاکانی ڕۆشنبیری بەخشکرا کەبۆ ساڵی ڕابردوو زۆرترین کتێبیان بەچاپ گەیاندووە کە بریتی بوون لە 
١-چاپخانەی کارۆ ١٢٦کتێب
٢-ناوەندی چوارچرا٩٢ کتێب
٣-دەزگای سەردەم ٧٥کتێب
-خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە کتێبخانەی وارماوە لەپای کاروچالاکی و خزمەتی خوێنەرانی خۆی 
-خەڵاتی نووسەرێک لەلایەن یەکێتی نوسەرانی کورد بەخشرا بە (شێرزاد سەعید محەمەد) کەچەندین کتێب و توێژینەوەی لەبواری کتێبخانەدا ئامادەکردووە

ئەم چالاکیانە بەبەشداری گۆرانی میوزیکی هەریەکە لە هونەرمەند و ژەنیارەکان بەڕێوەچوو کە هونەرمەند ( ئاریان کەریم ) بەهاوکاری هەریەکە لە ژەنیاران ( زانامەحمود هەژار،خەلیل عبدللە،جەنگی جەمال) چەند گۆرانی و میوزیکێک پێشکەشکران

هەرلە درێژەی چالاکییەکانی ڤستیڤاڵی ساڵانەی کتێبخانەی گشتیدا ، کردنەوەی پێشانگای ئیشی دەستی خاتوو ( ترێ بەختیار)لە هۆڵی (ئازاد شەوقی ) و چالاکی کلتوری و زانستی (هۆرایزن لیف ) نمایشکرا.

بەشێکی دیکەی چالاکییەکان تایبەت بوون بەبەشی منداڵان کە تێیدا خەڵات بەخشرا بەو منداڵانەی هاوڕێی بەردەوامی کتێبخانەن و چالاکی جۆراو جۆریان ئەنجامداوە کە بریتیبوون لە ( ئاریا سالار، ئارۆسالار،ئەرین سالار،کادۆکاروان،کاڤارکاروان)پێشکەشکردنی چالاکی منداڵانی پەیمانگای مارگرێت و باخچەی ساوایانی وەسان ، لە نمایشی دراماو گۆرانی ،هەروەها نمایشکردنی فیلمێکی تایبەت لەم ڕۆژەدا.

پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژبەئامادەبووی جەماوەرێکی زۆر کۆڕی شیعری هەریەکە لەشاعیران

-تەلعەت تاهیر
-کەژاڵ ئەحمەد
-دلاوەرقەرەداغی


-ڕۆژی دووەمی ڤێستیڤاڵ
ئەم چالاکیانە کە بۆماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو کە تێیدا لەڕۆژی دووەمدا دوو سیمیناری تایبەت بەڕێوەچوو کە بریتیبوون لە

١-شرۆڤەی ئاماری خوێندنەوە لەکتێبخانە گشتییەکان و کتێبخانەی خوێندنگەکان بۆ بەڕێز شاهۆ عوسمان
لەهۆڵی لەتیف سازکرا

٢-بزاڤی ڕۆشنگەری و کاریگەرییەکانی لەسەرپرسی کەسایەتی بۆ بەڕێز زەردەشت جەلال


خاک-تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved