وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی: ئه‌كره‌می میهرداد گه‌شه و پێشكه‌وتنی سیسته‌می جیهانی به‌بڕوای والرشتاین، نایه‌كسانی بنه‌مای سه‌ره‌كی و هێزی بزوێنه‌ری سیسته‌می جیهانییه. ئه‌و ده‌ڵێ ته‌نانه‌ت له‌باری تیۆریشه‌وه گه‌شه و پێشكه‌وتنی هاوكاتی هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كانی مه‌یسه‌ر نابێت، چونكه كه‌لێنی زۆر و جیاوازی فراوان میكانیزمی هه‌میشه‌یی كاركردی ئابووریی جیهانیه. به‌ڵام هه‌ندێك ستراتیژ و ڕێكاری جێگره‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئێستا له هێنانه‌دی زه‌مینه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی توانا و ئه‌گه‌ره‌كانی گۆڕینی ئه‌م سیسته‌مه نایه‌كسانه ده‌خاته ڕوو: 1-ستراتیژ یان ڕێكاری سوود له هه‌له‌كان: به‌شێوه‌ی ئاسایی له بازاری جیهانیدا و له‌ماوه‌ی سه‌ده‌ی ڕاوه‌ستان و قه‌یرانی به‌های ماده خاوه‌كانی وڵاتانی په‌راوێز، زۆر خێراتر له به‌های به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه پێشكه‌وتووه‌كانی وڵاتانی ناوه‌ند دێته خواره‌وه. له‌ئه‌نجامدا حكومه‌ته‌كانی وڵاتانی په‌راوێز ڕووبه‌ڕوو ده‌بن له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی به‌دیهێنانی بودجه، زۆربوونی بێكاری و كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رامه‌تی حكومه‌ته‌كان. ڕێگاچاره‌ی ئه‌م كێشه‌یه بریتیه له ستراتیژی جێگاگرتنه‌وه‌ی هاورده‌كان، واته به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازی له‌ناو وڵات‌دا به‌هۆی ته‌كنیكی هاورده‌كان ده‌بێت. ئه‌م ستراتیژه به‌مانای سوودوه‌رگرتن له هه‌لومه‌رجی سیاسی لاوازی وڵاتانی ناوه‌ند له سه‌رده‌مێكی تایبه‌تی و هاورده‌كردنی ته‌كنیك له‌و وڵاتانه ته‌واو ده‌بێت. مانای وڵاتانی په‌راوێز ده‌توانن له‌و سه‌رده‌مانه‌دا ته‌كنیك و هونه‌ری به‌رهه‌مهێنان به‌به‌هایه‌كی كه‌متر له وڵاتانی ناوه‌ند بكڕن. 2-ستراتیژ و ڕێكاری ڕێگادان به سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌كی: له‌م ستراتیژه‌دا گه‌شه به‌هۆی ڕێگادان و له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر بنه‌مای تایبه‌تمه‌ندییه رێژه‌ییه‌كانی وڵاتانی په‌راوێز وه‌كو ئاستی نزمی ده‌رامه‌تی تاك و په‌سه‌ندكردنی زیاتر بۆ سه‌رمایه‌گوزاری دێته‌دی. ئه‌م شێوازه‌ی گه‌شه په‌یوه‌نداره به‌سه‌رده‌می پێشكه‌وتن و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون، وكاتێكیش ده‌چێته بواری كاره‌وه كه وڵاتانی ناوه‌ند خۆشیان كێشه‌ی ئابوورییان نه‌بێت. هه‌روه‌ها ئم شێوازه‌ی گه‌شه ته‌نانه‌ت بۆ وڵاتانی خاوه‌ن پیشه‌سازی سه‌ره‌تاییش ده‌ست ئه‌دات. 3-ستراتیژ و ڕێكاری حكومه‌تێك كه پشت به خۆی ببه‌ستێ: ئه‌م ڕێكاره بۆ سوودی وڵاتانی په‌راوێز پشت به‌ستنه به شێوازێك له ته‌كنیكی ناوخۆیی. به‌بڕوای والرشتاین له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م ڕێكاره به هۆی سیسته‌می جیهانیه‌وه كه خۆشی له‌م ستراتیژه نایه‌ت، ناتوانێت سه‌ركه‌وتنی باش به ده‌ستبهێنێ. شۆڕش له هه‌موو وڵاتان له‌دوای خۆپیشاندان و نائارامیه‌كانی توركیا، خۆپیشاندان و راپه‌رینی گه‌وره‌تریش له به‌رازیل ڕوویاندا و له‌دوای ئه‌ویش له بولگاریاش گه‌واهی ئه‌و ڕووداوانه بوون، كه كه‌متر گرنگیان پێدرا. هه‌ڵبه‌ت، ئه‌م خرۆشان و خۆپیشاندانانه یه‌كه‌مین شۆرشه‌كان نین، به‌ڵام تازه‌ترین ئه‌و شۆڕشانه بوون كه له‌م ساڵانه‌دا ڕوویاندا. زۆر شێواز و ڕێكار هه‌ن بۆ شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م دیاردانه. به‌بڕوای من، ئه‌وان ڕه‌وتێكی به‌رده‌وامی ئه‌و دیارده‌یه‌ن كه له دوای شۆرشی جیهانی ساڵی 1968 روویاندا. بێگومان، هه‌ر شۆڕشێك ورده‌كاریی تایبه‌تی و هاوسه‌نگیی هێزی ناوخۆیی خۆی له هه‌ر وڵاتێك هه‌یه. به‌ڵام، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیهه‌وێت ناسینی باش له‌م ڕووداوانه به‌ده‌ستبهینێ، یان ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌كو تاك و گروپه‌كان ده‌بێت چی بكه‌ین، پێویسته لایه‌نی هاوبه‌شی ئه‌و شۆڕشانه بزانین. یه‌كه‌مین تایبه‌تمه‌ندیی هاوبه‌ش ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه له سه‌ره‌تادا زۆر بچووك بوون، ژماره‌یه‌ك كه‌سانی ئازا بۆ ئامانجێك رژانه ناو شه‌قامه‌كانه‌وه، پاشان خۆپیشاندانه‌كان فراوان بوون، كه تاڕاده‌یه‌ك پێشبینی نه‌كراو نه‌بوون. ناگه‌هان، نه‌ك ته‌نها شاندی ده‌سه‌ڵاتدار و حكومه‌ت به‌ڵكو تائه‌ندازه‌یه‌كیش ده‌وڵه‌تیش كه‌وته به‌رامبه‌ر هێرش و په‌لاماره‌كان. ئه‌م شۆڕشانه ئاوێته‌یه‌ك بوون له داخوازی ئاڵۆگۆڕی حكومه‌ت بۆ حكومه‌تی باشتر و پاشان بوونه ئه‌و شۆڕشانه‌ی كه ڕه‌وایی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان خسته ژێر پرسیاره‌وه. هه‌ردوو گروپه‌كه (ئه‌وانه‌ی داوای ریفۆرم ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ش كه ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌ت بڕوخێنن) باسیان له دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كرد. هه‌رچه‌نده پێناسه‌كانی ئه‌م دوو داخوازیه زۆر له‌یه‌ك جیاوازن، به‌ڵام به‌شێوه‌ی گشتی مه‌یلی ئه‌م شۆڕشانه له باڵی چه‌په‌وه نزیكن و ده‌چنه ناو مه‌یدانی سیاسه‌ته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و حكومه‌تانه‌ش كاردانه‌وه‌یان هه‌بوو، یا هه‌وڵ ده‌ده‌ن شۆڕشه‌كان سه‌ركوت بكه‌ن، یان ده‌یانویست به پێدانی ئیمتیازات ئارامیان بكه‌نه‌وه و له‌هه‌ردوو ئاڕاسته‌كه‌شدا كاریان كرد. زۆربه‌ی جاره‌كان په‌نایان برده به‌رسه‌ركوت كردن، به‌ڵام كاتێك كه بۆ حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامی پێچه‌وانه یان دڵخوازی نه‌بوو، سه‌ره‌نجام خه‌ڵك له شه‌قامه‌كاندا داواكارییه‌كانیان زیاتركرد. ده‌وڵه‌ته‌كان زۆربه‌یان سه‌ركوتیان كرده ڕێگا چاره‌ی ده‌ربازبوونیان. نه‌ك ریفۆرم و پێدانی ئیمتیازات و سه‌ركوته‌كانیشیان له‌كه‌م ماوه‌دا به‌كارهێنا. دووه‌مین تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌م شۆڕشانه ئه‌وه‌یه كه هیچكامیان به‌و خێراییه زۆره‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی درێژتر به‌رده‌وام نابن. ناڕه‌زاییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی سه‌ركوت ته‌سلیم بوون. یا ده‌وڵه‌ت داوای به‌شداری و هاوكاری لێ‌كردن له‌دوای به‌هێزبوونیان. یان خودی شۆڕشه‌كانیش له‌دوای هه‌وڵی زیاتر كه خۆپیشاندانه‌كان بۆ به‌رده‌وامبوون پێویستیان پێی بوو، ماندوو بوون. ئه‌م كاڵ بوونه‌وه‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان به ته‌واوی سروشتیه و نیشانه‌ی شكست نیه. تایبه‌تمه‌ندیی سێهه‌میش كۆتایی هاتنی خۆپیشاندان و راپه‌رینه‌كانه، به‌ڵام میراتێك به‌جێ ده‌هێڵێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه شتێك له سیاسه‌تی وڵات له زۆربه‌ی كاته‌كاندا به ئاڕاسته‌ی باشتر ده‌گۆڕێت. پرسی سه‌ره‌كی، له‌لایه‌نی نایه‌كسانیه‌كاندایه كه ده‌چێته به‌رنامه‌ی كاری گشتی. یان هه‌ستی هاوپشتی خه‌ڵكانی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵ زیاد ده‌كات. یان گومان له‌باره‌ی به‌ڵین و درۆكانی ده‌وڵه‌ت، كه سیاسه‌ته‌كانیان له‌وێدا شاراوه بوون، له‌ناو خه‌ڵكا زیاتر ده‌بێت. چواره‌مین تایبه‌تمه‌ندیی هاوبه‌ش ئه‌وه‌یه‌كه له هه‌ر شۆڕش و خرۆشانێكدا، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی كه دره‌نگ پێوه‌ی په‌یوه‌ند ده‌بن، كارێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه بێگومان له پێناوی ئامانجه سه‌ره‌تاییه‌كاندا نیه (كه ریفۆرم و دیموكراسی و چاكسازییه)، به‌ڵكو بۆ به‌لاڕێدابردنی ئه‌و بزاڤانه یان پێدانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه به‌گروپه‌كانی باڵی ڕاست كه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ئێستا له ده‌سه‌ڵاتدان له ڕوخساردا جیاوازن، به‌ڵام به هیچ ناونیشانێك دیموكراتتر یان پابه‌ندتر نین به مافه‌كانی مرۆڤه‌وه. پێنجه‌مین تایبه‌تمه‌ندیش ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌م شۆرشانه ده‌رگیری ناكۆكیی جیۆپۆلیتیكن. ده‌وڵه‌تانی به‌هێزی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه شۆڕ‌شیان تیا ڕووده‌دات، به‌وپه‌ڕی تواناوه هه‌وڵ ده‌ده‌ن یارمه‌تی ئه‌و گروپانه بده‌ن كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌به‌نه پێشه‌وه، بۆئه‌وه‌ی به ده‌سه‌ڵات بگه‌ن، ئه‌گه‌رچی ئه‌م هه‌وڵانه‌ش سه‌ركه‌وتوو نابن. ئه‌م پرسه به‌شێوه‌یه‌ك ڕووده‌دات كه هه‌تا ئه‌مڕۆش یه‌كێكه یان یه‌كێك ده‌بێت له كێشه سه‌ره‌كی و به‌رده‌وامه‌كانی هه‌ر شۆرشێك، كه په‌یام و ئامانجه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای سیسته‌می جیهانی به‌گشتی ڕووده‌دات. ئه‌مه‌ش زۆر دژواره، چونكه ڕه‌هه‌نده جیۆپۆلیتیكه‌كان ده‌توانن ببنه هۆكاری جوڵان و خرۆشان له‌ناو پرسی نه‌یاریی له‌دژی هه‌ژموونگه‌رایی وڵاتان. سه‌رئه‌نجام ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت له بیرمان نه‌چێت ئه‌وه‌یه، ڕووداوه‌كانی ئێستا له‌سه‌رده‌مێكی تێپه‌ڕدا ڕووده‌ده‌ن كه پێكهاته‌ی ئابووریی جیهانیی سه‌رمایه‌داری ڕووی له كۆتاییه، یان له‌وانه‌یه سیسته‌مێكی نوێ بهێنێته‌دی. به‌ڵام ئه‌م سیسته‌مه نوێیه ده‌توانێ چاكتر یان خراپتربێت. ئه‌مه‌ش نه‌به‌رد و خه‌باتی راسته‌قینه‌ی ئه‌م 20تا 40 ساڵه‌ی ئاینده‌یه. لێره، له‌وێ یان له‌هه‌موو شوێنێك و چ بریارێك بده‌ین، ده‌بێت به‌شێك بێت له‌م نه‌به‌رده سیاسیه فراوانه له ئاستی جیهاندا. (1ی6/2013) سه‌رچاوه: سایتی (اخبار روز)
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure