9/5/2019 02:14 PM

بەتانی و خەوتن لەگەڵ دایک و باوک، هۆکاریی سەرەکیی خنکانی منداڵانن

خنکانی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردنی منداڵان و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، بەتانی و هاوبەشکردنی جێگەی خەوتن لەگەڵ دایک و باوکان و خراپ خەوتن هۆکاری سەرەکیی خنکانن.


دوکتور فێرن هاوک نووسەری سەرەکیی توێژینەوەیەکی نوێیە لەسەر ئەم بوارە و دەڵێت "دەکرێت بە تەواوەتی بەر بەم جۆرە مردنەی منداڵان بگیرێت و ئەوە گرینگترین خاڵە." لە ٢٥٠ حاڵەتی خنکانی منداڵاندا، نزیکەی ٧٠ لە سەدیان بە هۆی بەتانییەوە، سەرین و جێخەوی نەرمەوە بووە کە ڕێگەی لە هەناسەکێشانیان گرتووە. نیوەی ئەو حاڵەتانە لە کاتێکدا بووە کە منداڵان لە جێخەوی گەورەکاندا خەوتوون و بە دەمەوە ڕاکشاون.


نزیکەی ٢٠ لە سەد خنکانەکان کاتێک ڕووی داوە کە بە ڕێکەوت کەسێک بە لای منداڵەکەدا گلاوەتەوە و ١٢ لەسەدیان کاتێک ڕوویان داوە کە منداڵەکان بە هۆی دیوارەوە یان ڕاخەرەکانی ژێریانەوە هەناسەیان بڕاوە.


نووسەران زانیاریی ساڵانی ٢٠١١ تا ٢٠١٤ی ناوەندەکانی کۆنترۆڵی و بەرگریی نەخۆشییان لە ١٠ ویلایەتی ئەمریکا خستە بەر توێژینەوە. چەندین ساڵە حکومەتی ئەمریکا کەمپەینی دابینکردنی جێخەوی ئەمن بۆ منداڵان ڕێک دەخات تاوەکوو ڕێگە لە خنکانی منداڵان بگیرێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved