9/5/2019 02:16 PM

بۆچی هەندێک کەس باشتر ڕێگەکان دەدۆزنەوە؟

ناسینەوەی ڕێگەکان پەیوەندی بە پرۆسەیەکی زۆر ئاڵۆز لە لۆبی کاتی (temporal) و پێشەوەی مێشکدا هەیە. توێژینەوەیەک لەم دواییەدا دەریدەخات کە بەشە پەیوندیدارەکان بە دۆزینەوەی ڕێگە لە لۆبی کاتی و پێشەوەی مێشکدا، لەو کەسانەدا کە باشتر ڕێگەکان و ئاراستەکان دەدۆزنەوە، گەورەترە. ئەوەش دەریدەخات کە ئەگەر بەشێک لە مرۆڤەکان باشتر ڕێگەکان دەدۆزنەوە بە هۆکارێکی دەماری هەیە.


توێژینەوەی دیکە دەریخستووە کە بە شێوەی مامناوەندی ئافرەتان پێویستیان بە نیشانەی زیاترە لە دەوروبەریان بۆ ئەوەی ڕێگەکەیان بناسنەوە. ئەوە هەروەها پەیوەندی بە دەرەکیبوونی (extravert) کەسایەتییەوە هەیە.

 

ئەو کەسانەی کە کراوەترن و جۆری کەسایەتیی خاوەن بەرپرسیارەتییان ( conscientious) هەیە، باشتر دەتوانن ڕێگەکان بدۆزنەوە.


توێژینەوەیەکی دیکە دەریدەخات کە کە ئەو کەسانەی تواناییەکی باشیان لە ناسینەوەی ڕێگەکاندا هەیە، زیاتر ئەو هەستەیان هەیە کە لە شوێنێکی ئاساییدا پیاسە دەکەن نەک ئەوەی لەناو ڕێگەی پڕ پێچ و خەمدا دەسووڕێنەوە.


جگە لەوانە، پێدەچێت کە کلتووریش لەسەر ئەم تواناییە کاریگەری دابنێت. بۆ وێنە لە کۆمەڵگا ناڕۆژئاواییەکاندا کە کەمتر کەڵک لە ئامێری ڕێدۆزینەوە وەردەگرن تواناییان لە ناسینەوەی ڕێگاکاندا زیاترە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved