ژنێكی به‌ته‌مه‌نی ئه‌ڵمانی به‌هۆی گرنگیپێدانی كچه پزیشكێكه‌وه، هه‌موو میراتیه‌كه‌ی پێده‌به‌خشێت و كه‌سوكاره‌كه‌شی ده‌ڵێن ئه‌و كچه هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندووه. به‌پێی راپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی بێڵد، كچه پزیشكێكی ئه‌ڵمانی له نه‌خۆشخانه زۆر خۆی له ژنێكی به‌ته‌مه‌نی نه‌خۆشی 93 ساڵ نزیككردۆته‌وه‌و خزمه‌تی زۆری كردووه، وه‌ك كه‌سوكاری نه‌خۆشه‌كه ده‌ڵێن زیاد له‌پێویست سۆز‌و خۆشه‌ویستی داوه‌تی تا هه‌ڵیبخه‌ڵتێنی به‌وه‌ی ببێته میراتگری.. هه‌ربۆیه ژنه‌كه‌ش به‌رله‌وه‌ی گیانله‌ده‌ست بدات به نامه‌یه‌كی ڕه‌سمی وه‌سیه‌تی كردووه كه هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی بده‌نه ئه‌و كچه پزیشكه كه به زیاتر له ملیۆنێك یۆرۆ ده‌خه‌مڵێنرێت. كاتێك كه‌سوكاری ژنه‌كه به‌وه‌یان زانیوه له دادگا سكاڵایان تۆماركردووه. له ئه‌ڵمانیا به‌پێی یاسا هه‌موو كه‌سێك ئه‌گه‌ر خێزانداریش بێت بۆی هه‌یه وه‌سیه‌تنامه‌یه‌ك بنوسێت و میراتی خۆی بداته هه‌ر یه‌كێك كه بیه‌وێت. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure