گۆرانی بێژی به‌ناوبانگی به‌ریتانی و جیهانی ئه‌دێل له ساڵیادی له دایكبونیدا، چه‌ند وێنه‌یه‌كی ڕه‌ش وسپی هاوشێوه‌ی ساڵانی 60 كانی بڵاوكرده‌وه له په‌ڕه‌ی خۆی له ئه‌نستگرام و راشیگه‌یاند كه گۆڕاوه. ووتیشی، له‌گه‌ڵ تێپه‌رێنی كات و ئاڵۆزییه‌كان، به‌ڵام ژیان به‌رده‌وامه، روونیشیكرده‌وه، كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه گۆڕاوه دوای بونی به 31 ساڵ، ووتیشی هه‌موو شتێك له پێناو خومدا ده‌كه‌م و بۆ خۆم ئه‌ژیم . جێی ئاماژه‌یه ئه‌دیڵ كه خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره له جیهاندا به‌هۆی گۆرانیه‌كانیه‌وە چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانی به‌ده‌ست هێناوه، له ماوه‌ی رابردوودا له سیمون كونیكی هاوڕیی جیابۆوه.
خاك- ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure