مه‌حمود نه‌جمه‌دین چه‌ند جارێكی دیكه گوتوومه كوردستانی رۆژهه‌ڵات له بواری ئه‌ده‌بیات و رۆشنبیریی به‌گشتی به‌شه زیندووه‌كه‌ی كوردستانه و گه‌لێك به‌رهه‌می جیدی پێشكه‌شی نێوه‌ندی رۆشنبیریی كوردی كردووه، له سه‌رده‌می تازه‌شدا به‌هه‌مان شێوه، ساڵانێكه سه‌رباری قه‌یرانه جۆراوجۆره‌كان كوردستان رۆژهه‌ڵات به‌رده‌وامه له تێكۆشان و به‌رهه‌می ئه‌و تێكۆشانه‌ش چه‌ندین رۆماننووس و چیرۆكنووس و شاعیری شاره‌زا به بواره‌كه‌یه. به‌داخه‌وه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له رۆژهه‌ڵات ده‌نووسرێن دره‌نگ و كه‌م كه‌م سنوور ده‌بڕن و ده‌گه‌نه باشوور، هه‌ر وه‌ك چۆن به‌خاوی سنوور ده‌بڕن و ده‌گه‌نه ده‌ستی ئێمه هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش زۆر به‌خاوی لای خوێنه‌ری باشوور ده‌ناسرێن و كه‌متر باس ده‌كرێن، له‌باره‌یانه‌وه زۆر نانووسرێ، بۆ ئه‌مه‌ش هۆكار زۆره و منیش جارێ ناچمه سه‌ر ئه‌و باسه و ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر نووسه‌رێكی ئه‌و رۆژهه‌ڵاته ئازیزه قسه بكه‌م، ئه‌ویش سه‌ید قادر هیدایه‌تییه. رۆماننووسێكی وه‌كو سه‌ید قادر هیدایه‌تی كه من ئه‌مه دووه‌م جاره له‌باره‌یه‌وه ده‌نووسم، یه‌كێكه له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتدا خوێنه‌ریان زۆره، ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی له‌سه‌ر یه‌ك چاپ ده‌كرێنه‌وه. به‌ڵام له باشوور به‌و شێوه‌یه نییه، كه‌م تر ئاوڕی لێدراوه‌ته‌وه. باسی من لێره‌دا قسه كردنه له‌سه‌ر رۆمانی تۆقی عه‌زازیل كه چۆن له گه‌ردنی فاتمه‌خانه‌وه ئاڵا هه‌ر به‌وشێوه‌یه له‌گه‌ردنی خوێنه‌ریشدا ده‌ئاڵێ و تاوه‌كو كۆتایی گێڕانه‌وه‌كه له گه‌ردنت نابێته‌وه، گێڕانه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش و كوردییه‌كی شیرین، كانی فێنك و سازگاری زمانه. تۆقی عه‌زازیل یه‌كێكه له به‌رهه‌مه‌كانی سه‌ید قادر هیدایه‌تی تا ئێستا سێ‌جار چاپ كراوه‌ته‌وه و له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای خانییه له سه‌قز، یه‌ك له‌و چاپانه گه‌یشته باشوور و به‌ده‌ستی منیش گه‌یشت، خویندمه‌وه، نیازم نه‌بوو له باره‌یه‌وه بنووسم، چون پێشتر له‌سه‌ر سه‌ید قادرم نووسیوه، گوتم نه‌كا بڵێن به سه‌ید قادر هیدایه‌تییه‌وه گرتوویه‌تی، به‌ڵام جوانی رۆمانه‌كه ناچاری كردم بنووسم، ئه‌وه‌شی ده‌ینووسم بۆچوونی خۆمه، لافی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی لێ ناده‌م، ته‌نیا به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كه و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كه له ته‌كییه و باره‌گای شێ حه‌مدوون و بنه‌ماڵه‌كه‌ی. لێره‌دا به‌ش به‌ش له‌باره‌ی رۆمانه‌كه‌وه قسه ده‌كه‌م. زمانی رۆمانه‌كه زمانی تۆقی عه‌زازیل زمانێكی زۆر جوان و سه‌رنجڕاكێشه، زۆر ره‌وانه، ده‌وڵه‌مه‌نده به‌وشه‌ی جوانی كوردی، به‌جۆرێك هه‌ست به‌تام و چێژه‌كه‌ی ده‌كه‌یت و وه‌ڕس نابی له خوێندنه‌وه‌ی، ده‌توانم بڵێم ئه‌و زمانه‌ی ئه‌م رۆمانه‌ی پێ نووسراوه وه‌ك هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه نووسه‌رانی شاره‌زا به‌زمانی كوردیمانه، حورمه‌تی بۆ زمانی كوردی گێڕاوه‌ته‌وه كه ئه‌م رۆژگاره پڕ بووه له وشه‌ی بیانی و ده‌سته‌واژه‌ی سه‌قه‌ت و خه‌ریكه ئه‌و كوردییه نازداره‌ی نووسه‌رانی رابردوومان پێیان نووسیوه له‌به‌ین ده‌چێ. سه‌ید قادر هیدایه‌تی میراتگری نه‌وه‌ی رابردووه و به شوێن پێی كوردی زانه‌كانی رابردووماندا هه‌نگاو ده‌نێ و به كوردییه‌كی جوان ده‌نووسێت و گه‌لێك وشه‌ی جوانی كوردی له‌م رۆمانه‌دا كۆكردووه‌ته‌وه كه له زه‌ینی خه‌ڵكیدا سڕاونه‌ته‌وه و وشه‌ی بێگانه هاتوونه‌ته شوێنی. جا ئه‌مه‌ش خاڵێكی سه‌ركه‌وتوویی به‌رهه‌مه‌كه‌یه. گێڕانه‌وه گێڕه‌وه‌ی ئه‌م رۆمانه بۆ خۆی كوڕی ته‌كییه‌یه و ئاگاداره به رووداوه‌كان، هێنده زۆرزانه ئاگای له رووداوه شاراوه‌كانیش هه‌یه و به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سایه‌تییه‌كاندا ده‌گات، هیچیان له بیر ناكات و چیرۆك و به‌سه‌رهاتیان ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌وانه‌ی له ته‌كییه‌دا رۆڵیان هه‌یه به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ ورده دیالۆگی كه‌سایه‌تییه‌كاندا گێڕه‌وه بۆ خۆی ژیانیان ده‌گێڕێته‌وه، شێوازی گێڕانه‌وه‌كه‌ش زۆر سه‌رنجڕاكێشه، به زمانێك قسه ده‌كات هه‌م ترس و هه‌م خۆشه‌ویستی زاڵه به‌سه‌ریدا. ئه‌گه‌ر ئێمه له رێگای گێڕه‌وه وه كه‌سایه‌تییه‌كان بناسین، له رێگای خودی گێڕانه‌وه و شێوازی قسه‌كردنی بگێڕه‌وه‌وه كه‌سایه‌تی گێڕه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه، كه‌سێكی نێو ته‌كییه و به زمانێكی پڕ له ره‌مز و راز و گرێ قسه ده‌كات، به دیوێكدا زمانی لووسه و به‌رده‌وام له مه‌دحی شێخ و بنه‌ماڵه‌ی شێخدایه و به دیوێكی تردا بۆگه‌نی ته‌كییه و بنه‌ماڵه‌ی شێخ كه نهێنیینه ده‌گێڕێته‌وه، به‌رده‌وامیش خۆی به‌كه‌م نیشان ده‌دات و ده‌ڵێ «من سه‌گی به‌رپێی ئه‌و زاته‌م» ،» من ڕام ناكه‌وێ و حه‌دم نییه باسی نهێنییه‌كانی حه‌ره‌می ئه‌و زاته بكه‌م.» لێره‌دا كه‌سایه‌تی گێڕه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه، كه ئه‌م كه‌سایه‌تییه چه‌ند سیفه‌تێكی جیاوازی له خۆیدا كۆكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی گێڕه‌وه باسی خۆی ناكات، وێنه‌ی خۆی نیشان نادات، ته‌نیا به‌و زمانه رووداوه‌كان ده‌گێڕێته‌وه، به‌ڵام له‌رێگه‌ی زمانی گێڕانه‌وه‌كه‌یه‌وه كه‌سایه‌تییه‌كه‌یمان له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه بۆ روون ده‌بێته‌وه، كه پێده‌چێ ترس و خۆشه‌ویستی و گومان له رۆحیدا ئاوێزانی یه‌كتر بووبوون، گێڕه‌وه به زمانێكی لووسی رووپامایی رووداوه‌كان ده‌گێڕێته‌وه و به زمانێكی پڕ له لوغز عه‌یبی شێخ و ته‌كیی و باره‌گای شێخ ده‌گێڕێته‌وه، گه‌رچی به‌رده‌وام گێڕه‌وه ئاستی خۆی داده‌به‌زێنێ و خۆی زۆر به‌كه‌م ده‌بینێ له‌به‌رده‌م شێخ و بنه‌ماڵه‌كه‌یدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام نهێنییه‌كان ئاشكرا ده‌كات، توێكڵی زمانی گێڕانه‌وه زمانێكی لووسی ماستاوچیانه‌یه و ناوه‌خنه‌كه‌شی جوان جوان دیاره ده‌رخستنی عه‌یب و عاری ته‌كییه و بنه‌ماڵه‌ی شێخه. به‌گشتی ته‌كنیكی نووسین و شێوازی گێڕانه‌وه‌ی رۆمانه‌كه مۆدێرنه، ناوه‌خنه‌كه‌شی بابه‌تی ته‌كییه و باره‌گای خورافاته، نیشاندانی خورافات و له خشته‌بردنی مرۆڤه‌كانه له ته‌كییه‌دا. كه‌سایه‌تییه‌كان كاره‌كته‌ر یان كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌م رۆمانه هه‌ریه‌كه‌یان رۆڵی خۆیان ده‌گێڕن، هه‌ر كه‌س كاری خۆی ده‌كات و هه‌ر یه‌كه‌یان وه‌كو خۆی ناسێنراوه و هیچیان له‌وانی دیكه ناچن، بۆ نموونه: شێخ باپیر، عه‌تاخان، خه‌لیفه عه‌لی، كامیل، وه‌ستا خه‌سره‌وه، گوڵ ئه‌ندام، فاتمه، شه‌هاب، سه‌لاح، گوڵان… هه‌ر یه‌كه خاوه‌نی كه‌سایه‌تی خۆی و خه‌سڵه‌تی خۆی هه‌یه، بیركردنه‌وه‌یان وه‌كو یه‌ك نییه، ئه‌مه‌ش خاڵێكی دیكه‌ی سه‌ركه‌وتووی رۆمانه‌كه‌یه، نووسه‌ر ره‌هه‌نده‌كانی كاره‌كته‌ری رۆمانی جێبه‌جێ كردووه و له رێی گێڕه‌وه‌وه یه‌ك یه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌ناسێنێ و پێگه و سه‌نگیان له ته‌كێی شێخ دا دیاری ده‌كات. جا له‌نێو ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌شدا من پێم خۆشه تیشك بخه‌مه سه‌ر گوڵ ئه‌ندام ئه‌و ژنه‌ی كه رۆڵێكی زۆر گرنگی هه‌یه له رۆمانه‌كه‌دا و ده‌ورێكی وه‌ها ده‌گێڕێ كه كرده‌وه‌كانی وی رۆمانه‌كه به‌و ئاقاره‌دا ده‌بات كه له كۆتاییدا ده‌یبینین، گوڵ ئه‌ندام ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه. گوڵ ئه‌ندام خاتوونێكی ئازایه، وریایه، ژیره، له‌نێو ته‌كییه‌دا هه‌ڵده‌سووڕێ، ئیش ده‌كات، كاروباری ناو ته‌كییه به‌ڕێوه ده‌بات، له پاڵ شێخدا رۆڵی گرنگ ده‌گێڕێ، دوای ئه‌وه‌ی كامیل له فاتمه جودا ده‌بێته‌وه شێخه به ئاگاداری كه‌س و كاری ماره‌ی ده‌كاته‌وه و كوڕێكی ده‌بێ به‌نێو شه‌هاب، لێره‌وه رۆڵ و كاری گوڵ ئه‌ندام ده‌گۆڕێ، ئیتر ده‌بێ بكه‌وێته خۆی، هه‌ر واش ده‌كات، ده‌كه‌وێته خۆی، وریاتر ده‌بێته‌وه، رۆڵه‌كه‌ی ده‌گۆڕێ ئیتر هه‌ست ده‌كات نه‌یارێكی له‌به‌رده‌مدا قوتبووه‌ته‌وه، ئه‌م نه‌یاره بۆی هه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر پۆست و پله‌كه‌یدا بگرێت و دیوانی شێخ بۆ كوڕی وی بێت. لێره‌وه گوڵ ئه‌ندام له ژێره‌وه ده‌كه‌وێته بن كه‌ن كردنی فاتمه و دڵی شێخی لێ ره‌ش ده‌كات و ئاقیبه‌ت به‌وه ده‌گات كه فاتمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوناهباره و مارێك له گه‌ردنییه‌وه ده‌ئاڵێ و ده‌یكوژێت، دوای ماوه‌یه‌ك كامیلی كۆنه مێردی شوان به‌كوژراوی له كێ‌و ده‌دۆزنه‌وه، كامیل كه دوای ته‌ڵاق دانی سه‌ودای عه‌شقی فاتمه‌ی كردووه‌ته‌وه كه‌ڵكه‌ڵه‌ی عاشقبوونی فاتمه له‌سه‌ری ده‌دات. ئه‌وه‌شی ئه‌نجامی ئه‌و دووان» قاتمه و كامیل» به كوژران و له‌ناودان ده‌گه‌یه‌نێت، گوڵ ئه‌ندامه، كوشتنه‌كه‌یان ناڕوونه و پیلانه‌كه ئه‌وه‌نده تۆكمه‌یه كه هیچ كه‌س هه‌ستی پێ ناكات، گێڕه‌وه‌شه هه‌ر به‌وشێوه‌یه ده‌یگێڕێته‌وه كه مردنه‌كه‌یان له‌ته‌مدایه و روون نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه گومانه و نهێنییه‌یه‌كه ده‌روێشه‌كان به‌چرپه بۆ یه‌كتری ده‌گێڕنه‌وه، وه‌ك هه‌موو رووداوه‌كانی دیكه به ئه‌سپایی بڵاوده‌بێته‌وه. دوای مردنی كامیل و فاتمه‌ش وه‌ك دوو گوناهبار پیلانه‌كه‌ی گوڵ ئه‌ندام شه‌هابی كوڕی فاتمه‌ش له ماڵه‌كه ده‌رده‌په‌ڕێنێ، به بیانووی ئه‌وه‌ی كه نه‌وه‌ی شێخ باپیر نییه، له تۆڕه‌مه‌ی شێخ نییه له ماڵ و سامانی شێخ و ته‌كییه بێ به‌ش ده‌كرێ. به‌ڵام ده‌ركردنی شه‌هاب قۆناغی كۆتایی خه‌ونه‌كانی گوڵ ئه‌ندام نییه، سه‌لاحی كوڕی گوڵ ئه‌ندام كه به‌هۆی ده‌روێشه رمووزنه‌وه له دین لاده‌دات و ته‌كییه به‌جێ ده‌هێڵێ. بۆیه دوای مردنی شێخ نۆره دێته سه‌ر كچه‌كان و كچه‌كانیش دیسان ئاواته‌كه‌ی گوڵ ئه‌ندام به‌دی ناهێنن. گوڵان ده‌مرێ، گوڵ ئه‌ندام له دواییدا ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه، پیرێژنێكی ته‌نیا و په‌ك كه‌وته‌یه له دیوه‌خانی ته‌كییه‌ی شێخدا. ئه‌مه كورته‌یه‌كی باسی گوڵ ئه‌ندام بوو، كه من وه‌كو ئه‌و ژنه دیلباز و سیاسه‌تبازانه‌ی سوڵتانه‌كانی زوو دێته پێش چاوم، كه چۆن هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌سه‌ڵات كۆنترۆڵ بكه‌ن و هه‌موو شتێك بۆ كوڕ و نه‌وه‌كه‌ی خۆیان بێت. گوڵ ئه‌ندامیش ئه‌و خاتوونه‌یه له پێناوی ده‌سه‌ڵاتدا ته‌كییه وێران ده‌كات، به‌ڵام ته‌واوی ئه‌و رووداوانه به‌جۆرێك ده‌گێڕدرێنه‌وه له ته‌مدان، زۆر روون نین، وه‌كو پێشتر باسم كرد دۆخی گێڕه‌وه كه هه‌م ترس و هه‌م خۆشه‌ویستی زاڵه به‌سه‌ریدا، به‌زمانێكی لووس، له ترسی نه‌فره‌تی شێخ به‌جۆرێك سڕ و نهێنی بنه‌ماڵه‌كه ئاشكرا ده‌كات كه رووداو و شێوه‌ی له‌ناودانیان بارگاوییه به‌مردنی ئاسایی یان نادیار، رووداوه‌كان جۆرێك ده‌گێڕێته‌وه ته‌مێكی گومانی له‌سه‌ره، روون نییه كوژراون یان مردوون. گوناه كوشتوونی یان پیلانی گوڵ ئه‌ندامه. ده‌ست پێك و كۆتایی رۆمانه‌كه فه‌زای رۆمانی تۆقی عه‌زازیل كه‌شی ناو ته‌كێ و باره‌گای شێخ باپیره، رووداوه‌كان له‌نێو زایه‌ڵه‌ی حوو حه‌ی ده‌روێشانه‌وه رووده‌ده‌ن، سه‌ره‌تا رۆمانه‌كه له كه‌شێكی ئارام دا ده‌ست پێ ده‌كات، سه‌ره‌تای گێڕانه‌وه دیوانی شێخ و ته‌كییه جمه‌ی دێت و مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی شێخ باپیر ئاوه‌دانه، پیرۆزه، ژیانی تێدایه، به‌ڵام كۆتاییه‌كه‌ی كاول بوون و داته‌پینه، له‌كۆتاییدا یه‌ك یه‌ك ده‌ڕۆن و ته‌نیا گوڵ ئه‌ندام ده‌مێنێته‌وه، له دوای مردنی گوڵانیشه‌وه رۆمانه‌كه له كۆتاییدا ده‌چێته نێو باسی شۆڕشه‌وه، نووسه‌ر به‌ڕوونیش نه‌چووه‌ته نێو شۆڕشه‌وه و له‌سه‌ره‌تا شۆڕشدا كۆتایی به‌گێڕانه‌وه ده‌هێنێ. هه‌ر به‌گشتی خه‌سڵه‌تی گێڕانه‌وه و دنیای رۆمانه‌كه به‌و شێوه‌یه‌یه كه شته‌كان روون نین، ئه‌مه‌ش واده‌كات وه‌ك به‌رهه‌مێكی كراوه سه‌رنجی لێبدرێ و خوێندنه‌وه یان قسه‌ی جیاواز هه‌ڵده‌گرێ، ده‌كرێت زیاتر له‌ته‌فسیرێكی بۆ بكرێت، بۆنموونه ته‌كییه به‌جۆرێك ده‌شێ دیوان حوكمڕانی بێت، ده‌شێ بچوێنرێ به حزبێك، به سیسته‌می خێزان… له كۆتاییدا جارێكی تر ده‌ستی ئه‌و سه‌یده شاره‌زا و مه‌علانه به‌زمان و به ته‌كنیكی رۆمان ده‌گوشم، كه ده‌ستی شاره‌زای بۆ بابه‌تێكی گرنگ بردووه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، ئه‌ویش بابه‌تی ته‌كییه و دیوانی شێخایه‌تییه كه له زۆر شار و ناوچه‌ی كوردستاندا هه‌یه و هێشتاش مه‌سه‌له‌ی ته‌كییه و ته‌ریقه‌ت هه‌یه و نه‌ك هه‌ر هه‌یه چووه‌ته نێو سیاسه‌تیشه‌وه و زۆرێك له حزبه‌كان كاریگه‌ری ته‌ریقه‌ته‌كانیان له‌سه‌ره، ئه‌م رۆمانه‌ش باسی ته‌كییه‌ی شێخێكه كه ده‌شێ لوغز و ره‌مزی ته‌كییه‌ی حزبێك، ده‌وڵه‌تێك بێت. ده‌وڵه‌تێكی بچكۆلانه كه چۆن حوكمی تێدا ده‌كرێت؟ چۆن ژیانی تێدا رایی ده‌كرێت؟ كێ رۆڵی گرنگی هه‌یه؟ كێ سه‌رده‌كه‌وێت له كۆتاییدا؟ كێ ده‌بێ به‌جێنشین؟ ده‌روێشی فه‌قیریش گه‌لێكی بن ده‌سته‌ن هه‌ر ده‌بێ بڵێن سڵاو له شێخ و سڵاوات له فه‌خری عاله‌م.. ئیشی ئه‌وان حوو حه‌یه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure