به‌پێی گشتاندنێك كه ژماره (2085)ی له‌سه‌ره‌و ڕۆژی13-5-2019 ده‌رچووه، به‌شی دایه‌نگه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی دایه‌نگه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه به‌وه‌ی نابێت كرێ و مووچه‌ی كارمه‌ندو كرێكار‌و داده‌ی دایه‌نگه‌كان له (285.000 - دوو سه‌دو هه‌شتاو پێنج هه‌زار) دینار كه‌متر بێت. هه‌ر له‌و گشتاندنه‌دا كه له چوار خاڵ پێكهاتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو دایه‌نگه‌كان پابه‌ند ده‌كات به دابینكردنی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كارمه‌ندانیان، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر دایه‌نگه‌یه‌ك پابه‌ند نه‌بێت لێپێچینه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر. گشتاندنه‌كه پشتی به نووسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ستووه كه ژماره (12334)ی له‌سه‌ره‌و ڕۆژی (22-11- 2012) ده‌رچووه، تیایدا جه‌ختده‌كاته‌وه وه‌ك لانی‌كه‌می كرێی كاركردن بۆ هه‌ر كارێكارێك، سه‌باره‌ت به ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیش ئه‌وه به‌پێی یاسای كار پێویسته كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت مانگانه ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌وه بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌ر كارمه‌ندێكی كه‌رتی گشتی له‌كاتی ته‌واوكردنی خزمه‌ت و مه‌رجه یاساییه‌كان خانه‌نشین بكرێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure