گرنگترین خاڵ له‌نێوان په‌یوه‌ندی هاوسه‌راندا هه‌ست و سۆزی خۆشه‌ویستییه، خۆشه‌ویستیش پێویست ناكات به‌زۆر هه‌وڵبده‌یت دروستببێت، چونكه خۆشه‌ویستی خۆی دروستده‌بێت. هه‌ست و سۆزی خۆشه‌ویستی له سه‌ره‌تادا رۆڵێكی به‌رچاو ده‌بینێت، بۆیه گرنگه به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات هه‌وڵبده‌یت خۆشه‌ویستی بمێنێت له‌نێوان په‌یوه‌ندی هاوسه‌راندا، هه‌رچه‌نده هه‌ست و سۆزی خۆشه‌ویستی له‌خۆوه دروستده‌بێت، به‌ڵام په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له ژیانی ژن و مێرد دا كارێكی ئاسان نییه، ده‌بێت به‌رده‌وام له هه‌ردوو لاوه هه‌وڵبده‌ن ئه‌و په‌یوه‌ندییه پڕ هه‌ست و سۆزه بمێنێت. بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ران به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی 2 خاڵی زۆر گرنگ هه‌یه كه پێویسته هه‌بێت له ژیانی ژن و مێردایه‌تیدا، ئه‌وه‌ش متمانه‌و رێزگرتنه، پێویسته به‌رده‌وان رێز له‌یه‌كتر بگرن، له‌به‌رچاوی خه‌ڵكدا په‌لاماری یه‌كتر مه‌ده‌ن و یه‌كتر به قسه‌ی ناشرین مه‌شكێنن، له‌هه‌مانكاتدا زۆر نه‌شیاوه هاوسه‌ران ده‌ستكاری مۆبایلی یه‌كتر بكه‌ن. پێویسته هاوسه‌ران به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر گفتوگۆكردن، له‌هه‌ردوو لاوه پێویسته هاوسه‌ران خاوه‌ن بیروبۆچوونی خۆیان بن، تا به‌مشێوه‌یه گفتوگۆكردن و ده‌ربڕینی بۆچوونه‌كان به‌رده‌وامبێت له‌نێوان هاوسه‌راندا، ئه‌گه‌ر ده‌مه‌قاڵه‌و شه‌ڕی بچوكی لێبوه‌شێته‌وه مه‌یكه‌ن به كێشه، چونكه له‌گه‌ڵ ئاشتبوونه‌وه‌و دوای ئه‌وه‌ی له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن، ده‌توانن زیاتر خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر ده‌رببڕن. بۆ گرنگیپێدان به‌یه‌كتر پێویسته كاتی تایبه‌ت بۆ یه‌كتر دابینبكه‌ن، بۆ نموونه به‌رده‌وام ژوان له یه‌كتر وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كتر سه‌رسام بكه‌ن، له سوپرازێكدا ده‌توانن خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر ده‌رببڕن، هه‌روه‌ها ده‌توانن به‌رده‌وام كات دابنێن بۆ چوونه ده‌ره‌وه بۆ وه‌رگرتنی ئارامی و كاتی تایبه‌ت بۆ خۆشه‌ویستی. خاك – س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure