دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان نوێترین چاپکراوی خۆی بڵاوکردەوە بەناوی ( فەلسەفە وەک زانستێکی ورد و ڕێک و پێک )ئەم کتێبە لە نوسینی ( ئیدمۆند هوسەرڵ) کەڕابەرێکە لەڕابەرە پێشەنگ و پێشڕەوەکانی سەدەی بیست لە ڕۆژئاوای ئەورووپا، هەرچەند خۆی پسپۆڕی بیرکاری بووە بەڵام ڕووی کردۆتە جیهانی فەلسەفە وهەردوو تێزی دکتۆری و پڕۆفیسۆری لەبارەیەوە پێشکەش کردووە. لەلایەن پ.د.حەمید عەزیز کراوە بەکوردی ئەم کتێبە لەلایەکەوە کاردانەوەی ئەو تەنگژەیەی فەلسەفە بووە، لە لایەکی دیکەوە هەوڵدانێکی جوامێرانەوە بۆ پشت ڕاستکردنەوەی ئەو ڕاستییەی فەلسەفە و زانست پێکەوە،ئامانجی سەرەکی هوسەرڵ لەم فەلسەفەیەدا ئەوەیە کە فەلسەفە دەبێ وەک زانستێکی ڕێک و پێک و بنەما پتەوی لێ بێت ، بۆ ئەوئاکامە بەگژ ئەو ڕێبازەدا چۆتەوە کەلاری لەوە هەبووە فەلسەفە زانست بێ بەڵکو وای داناوە کە فەلسەفە لە ڕێبازی جیهاندیدی بەولاوە هیچی تر نییە ، تێگەیشتن لەم کتێبە دەروازەی چوونە نێو جیهانی پان و فراوانی جیهاندیدی فینۆمینۆلۆژی بۆ دەستەبەر دەبێ . خاک – تانیا ئاوارە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure