14/5/2019 03:50 AM

جێبەجێکردنی ناتەواوی بنەما بیرکارییەکان لە لایەن مێشکەوە

تێگەیشتنی مرۆڤ لەسەر باشترین ئەنجامی بنەما بیرکارییەکان ئیش دەکات، بەڵام بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی ئۆپسالای سوید، مێشک ئەو بنەمایانە بە شێوەیەکی ناتەواو جێبەجێ دەکات.

مێشکی مرۆڤ زانیاریی ناوردبینینای هەستەکان بۆ دیاریکردنی ڕاستییەکان لەسەر ژینگەی دەوروبەری بە کار دەهێنێت. توێژینەوەکانی پێشووتر دەڵێن کە تێگەیشنی مرۆڤ "بەیزی"یە (Bayesian)، واتە مێشکی مرۆڤ نادڵنیایی هەستەکان لەبەر چاو دەگرێت. هەرچەند هەندیک لە توێژینەوەکان ئەو تێڕوانینە بیرکارییە دەخەنە بەر ڕەخنە و هەندێک توێژینەوەی دیکە دەڵێن کە مێشک لە خۆیدا و لە ئاستی دەماریدا ناوردبینە.
بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو بابەتانە، ڤان دێن بێرد و ستێنگارد لە زانکۆی ئۆپسالا ، زنجیرەیەک تاقیکردنەوەیان لەسەر ٣٠ کەسی خۆبەخش کرد. تاقیکردنەوەکان هەرکامەیان بە شێوەیەک نادڵنیایی هەستەکانیان پیشان دەدا. 


دواتر توێژرەان ئەنجامەکانیان لەگەڵ زنجیرەیەک مۆدێلی بیرکاری بەراورد کرد و بۆیان دەرکەوت کە تێگەیشتنی مرۆڤ لە حاڵەتی گشتیدا باشترین ستراتیجییەکان دەگرێتە بەر، هەرچەند کە جێبەجێکردنی ئەو ستراتیجییانە لە لایەن مێشکەوە شتێکی بێ عەیب نین.  دەکرێت لە داهاتوودا توێژینەوەی زیاتر بکرێت لەسەر ئەوەی کە ئایا مۆدێلی بەیزیی ناتەواو لە مێشکی مرۆڤ بۆ تاقیکردنەوەکانی دیکەش بە هەمان شێوەیە یان نا.


https://medicalxpress.com/news/2019-04-brain-imperfect-mathematically-optimal-percep




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved