14/5/2019 03:52 AM

چالاکییەکی کەمی جەستەیی پیربوونی مێشک هێواش دەکاتەوە

چالاکیی جەستەیی ئەگەر بە ڕێژەیەکی کەمیش بێت دەبێتە هۆی گەورەبوونی قەبارەی مێشک و مێشکێکی تەندروستتر.


بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە چالاکیی جەستەیی بەردەوام لەوانەیە ببێتە هۆی ڕێگری لە کەمبوونەوەی توانایی ناسین و لەبیرچوونەوە. کەسانی چالاک کەمتر کێشەی مێتابۆلیک و خوێنبەرەکانیان هەیە و ڕەنگە ئەو هۆکارانە باشتر ڕوونی بکەنەوە کە بۆچی چالاکی دەبێتە هۆی تەندروستیی مێشک. تا ئێستا ڕادەی چالاکیی پێویست بۆ بەرگری لە بیرچوونەوە ڕوون نییە.


ڕێنمایی چالاکیی جەستەیی ساڵی ٢٠١٨ بۆ ئەمریکاییەکان پێشنیار دەکات کە هەندێک چالاکیی جەستەیی باشترە لەوەی کە هیچ چالاکییەک نەبێت، زیاتر لە ١٥٠ خولەک چالاکیی مامناوەندی و توند لە هەفتەدا، قازانجێکی تەندروستی زۆر بەرچاوی هەیە.


توێژەران بۆیان دەرکەوت کە هەر کاتژمێرێک زیاتر چالاکیی جەستەیی سووک لە هەفتەدا بە شێوەی مامناوەندی نزیکەی ١.١ ساڵ تەمەنی مێشک کەم دەکاتەوە. بەپێی ئەو شتەی توێژەران باسی دەکەن ئەم ئەنجامانە دەریدەخەن کە تەنانەت چالاکییەکی کەمتریش لەوەی کە پێشنیار کراوە قازانجێکی زۆری لەسەر قەبارە و تەمەنی مێشک دەبێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved