له‌مانگی مایسدا دانیشتوانی زه‌وی به‌گشتیی‌و ئاره‌زوومه‌ندانی گه‌ردوونناسیی شاهێدی چه‌ند دیارده‌یه‌كی گه‌ردونیی ناوازه ده‌بن .پاش ئه‌وه‌ی له مانگی نیساندا دانیشتوانی زه‌وی چه‌ندین دیارده‌ی گه‌ردونیی ناوازه‌یان بینیی ئه‌م مانگه‌ش چه‌ند دیارده‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌ردونیی ڕووده‌ده‌ن و یه‌كێكیشیان به‌ده‌گمه‌ن ڕووده‌دات، له‌وانه‌ش ڕۆژی دووشه‌ممه (6)ی مایس، ئاره‌زوومه‌ندانی گه‌ردوونناسیی‌و زانایانی ئه‌و بواره، بارانی تیره ئه‌ستێره‌ی ناسراو به (ئیتا دلویات) ده‌بینن كه ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ ئه‌و دیارده‌یه ده‌گاته ترۆپكی خۆی كه به یه‌كێك له زۆرترین بارانی تیره ئه‌ستێره داده‌نرێت و بۆ ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات له ئاسمانی نیوه‌گۆی باشوردا زیاتر له 60 تیره ئه‌ستیره و له ئاسمانی نیوه‌گۆی باكوری زه‌ویشدا له ماوه‌ی یه‌ك سه‌عاتدا 30 تیره ئه‌ستیره ده‌بینرێت كه به‌ره‌و زه‌وی دێت. ئه‌م دیارده‌یه هیچ مه‌ترسییه‌كی بۆ زه‌وی نییه، چونكه له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا ڕووده‌دات كه تۆزی ده‌ردراو له كلكداری (هالی) یه‌وه دێته ناو به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی‌و له ناوبه‌رگه‌هه‌ودا ده‌سوتێت. باشترین هه‌لیش بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی بینینی ئه‌و دیارده‌یه، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 7ی مانگ كه ده‌توانن سه‌یری ئاسمان بكه‌ن و بارانی تیره ئه‌ستێره‌كان ببینن. رۆژی 9ی مانگیش له‌دیارده‌یه‌كی ناوازه‌دا هه‌ساره‌ی عه‌تارد به به‌رده‌می خۆردا تێده‌په‌ڕێت و له ڕووی زانستی گه‌ردوونناسیشه‌وه به‌م دیارده‌یه ده‌وترێت (په‌ڕینه‌وه). زانایانی گه‌ردوونناسیی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ته‌نها هه‌ساره‌كانی زوهره عه‌تارد ده‌توانن په‌ڕینه‌وه بكه‌ن و ده‌شڵێن»په‌ڕینه‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زوهره به‌چاوی ئاسایی ده‌بینرێت، به‌ڵام په‌ڕینه‌وه‌ی عه‌تارد به‌چاوی ئاسایی نابینرێت ، بۆیه پێویسته بۆ بینینی دیارده‌كه ته‌لسكۆب به‌كاربهێنرێت». هه‌ر ئه‌و زانایانه ده‌ڵێن « كۆی پرۆسه‌ی په‌ڕینه‌وه‌كه (7) سه‌عات و نیوی پێده‌چێت . دوا په‌ڕینه‌وه‌ی عه‌تارد به‌به‌رده‌می خۆردا له ته‌مموزی (2012) دابووه و هه‌ر ئه‌مساڵ جارێكی تر‌و له ڕۆژی 11ی تشرینی دووه‌مدا به به‌رده‌می خۆردا ده‌په‌ڕێته‌وه و ئیدی تا 13 ی تشرینی دووه‌می 2032ئه‌و دیارده‌یه نابینرێته‌وه. زاناكان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه له‌ماوه‌ی یه‌ك سه‌ده‌دا عه‌تارد 13 ساڵ به‌به‌رده‌می خۆردا ده‌په‌ڕێته‌وه. ڕۆژی 18ی مایسیش ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن دیارده‌ی مانگی چوارده‌ی شین ببینن، ئێواره‌ی 18ی مانگ ڕووی مانگ زۆر به ڕوناكیی ده‌بینرێت و پێشی ده‌وترێت مانگی شین چونكه ڕه‌نگی ڕووی مانگ به ته‌واوی شین ده‌بێت. ئه‌م جۆره مانگه له لای دانیشتوانی ره‌سه‌نی ئه‌مریكا به (Full Flower Moon ) واته مانگی ته‌واوی گوڵ، چونكه ئه‌م دیارده‌یه به ته‌نها له به‌هاردا ده‌بینرێت و هاوكاته له‌گه‌ڵ پشكوتنی گوڵه‌كان. سه‌رچاوه: RT
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure