خانمه هونه‌رمه‌ندی كورد دڵپاك سه‌عید كه چه‌ندین ساڵه له‌بواری هونه‌ریدا كارده‌كات كۆچی دوایی كرد. ڕۆژى 14-5-2019 خانمه هونه‌رمه‌ندی كورد دڵپاك سه‌عید كه چه‌ندین ساڵه له‌بواری هونه‌ریدا كارده‌كات و خزمه‌تێكی به‌رچاوی به هونه‌ری شێوه‌كاری له كوردستان كردووه، كۆچی دوایی كرد. شێوه‌كار دڵپاك سه‌عید له‌دایكبووی شاری هه‌ولێره‌و ساڵی 2000 یه‌كه‌مین پێشانگای تایبه‌تی به‌ناوی (من و سروشت) كردووه‌ته‌وه، ساڵی 2004 دووه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی خۆی ده‌كاته‌وه به‌ناوی (سیمفونیای ده‌شت) و به‌شداری زۆرێك له پێشانگا هاوبه‌شه‌كانيشى كردووه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure