متمانه به‌خـۆبوون، گرنگـترین كلـیلی سه‌ركه‌وتنه‌كان و گرنگترین سیمای كه‌سایه‌تییه‌كی ده‌روون دروسـت و ره‌فـتاره هـاوسه‌نگ و هـێزه له ژیـانی مـرۆڤـدا. ئه‌مـه‌ش به خـشتی بنه‌مـای كۆمه‌ڵگـایه‌كی به‌ختـه‌وه‌ر دادنـه‌رێت، كه تـاك بـه‌ره‌و سه‌ركـه‌وتـنی ئاكـادیـمی و زانسـتی و كـۆمـه‌ڵایـه‌تی ده‌بـات، بـه‌ره‌و داهـێـنان و پێشكـه‌وتـن و گـۆڕانـكاری ده‌بـات. متمانه به‌خـۆبـوون فـاكته‌رێـكی گـرنـگه لـه فـاكـته‌ره‌كـانی كه‌سـایه‌تی و ژیـانی مـرۆڤـدا. متمانه به‌خۆبوون، نهێنی هێزی داهێنه‌رو دروستكه‌رو به‌دیهێنانی هیواو ئامانجه‌كانی مرۆڤـن، كه به گه‌شاوه‌بوونێكی زیاتر‌و به پێشكه‌وتن كۆتاییان دێت. متمانه به‌خۆبوون هـاوكاری پێشڕه‌وی بێ وه‌سـتان و كـۆڵنـه‌دانی مـرۆڤه له رێـڕه‌وی ئامانجه‌كـانیـدا. گـه‌ر داهێنه‌ران و زاناكان و شۆڕشگـێڕان و سیاسه‌تمه‌داران و نـووسه‌ران و هونه‌رمه‌نـدان، بـڕواو متمان به خـۆبوونیـان نه‌بـوایه، نـاویان لـه مـێژوودا بـه نه‌مـری نه‌ده‌مـانـه‌وه. متمانه به‌خـۆبوون، بریتییه له توانـای مـرۆڤ له پشتبه‌ستن به‌و توانـاو شـاره‌زایی و ئه‌و به‌هـرانه‌ی كه هه‌یـه‌تی.. ئـه‌م متمانه به‌خـۆبوونه‌ش له كه‌سێكه‌وه بـۆ كه‌سـێكی تر جیاوازی هه‌یه. هه‌نـدێ كه‌س زۆر متمانه‌یان به خۆیـان هه‌یه، كه‌سانـێكی تـر هـه‌ن كه متمانه به‌خۆبوونیـان لاوازه. ئه‌مه‌ش بۆ كه‌سایه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌و بۆ ئه‌و بارودۆخـانه‌و ئه‌و هه‌ڵوێستانه ده‌گه‌ڕێته كه روبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه‌و پێیانـدا تێپه‌ڕیون.. له كۆتـاییدا ده‌گه‌ڕێتـه‌وه بـۆ شـێوازی دروسـتی یا نـادروسـتی پـه‌روه‌رده‌كـردنیـان لـه منـداڵـیدا. متمانه به‌خۆنـه‌بوون به‌ربه‌ستێكی سه‌خـته له‌رێی سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانی و داهـاتوودا. كه‌سێك كه گه‌شبـین بێت و متمـانه‌ی به هـێزو به توانـای ده‌روونی هـه‌بێت، هه‌رگـیز له به‌رامبه‌ر كێشه‌كـانـدا كۆڵنـادات و سه‌ری بـۆیـان نـه‌وی نـاكـات.. ئه‌سـته‌م و نـابێش لـه فه‌رهـه‌نگی كه‌سـانی به توانـاو متمانه به‌خـۆبـووانـدا بـوونیـان نییه. متمانه به‌خـۆبـوونیش كارێكی ئاسان نییه كه له شـه‌و و رۆژێكـدا بێـته‌دی.. كه‌سێكی به‌زیـو و وره رووخـاو، پێـویستی بـه هه‌وڵـدانـێكی زۆره تـا متمانه‌ی بـۆ بگـه‌ڕێته‌وه. كه‌سێكی لاواز‌و ره‌شبین و متمانه به‌خۆنه‌بوو و به تواناكانی خۆی، له جیهانی ئه‌مڕۆدا جێی نابێته‌وه.. بۆیه پێویسته هه‌ر له منـداڵییه‌وه، منـداڵه‌كـانمان به متمانه به‌خـۆبوون و متمانه به تواناكـانی خۆیـان په‌روه‌رده‌یان بكه‌ین، تا له ئه‌مڕۆو داهـاتوودا، ده‌ربـه‌رن و ببنه كه‌سایه‌تی به‌هـێز، پشت به تواناكانی خۆیان ببه‌ستن و سه‌ركه‌وتـووبن له ژانیاندا. زانایـانی ده‌روونی و پـه‌روه‌رده‌یی وا ده‌بیـنن، كـه كلـیلی كه‌سایـه‌تی دروسـت و رێگـای دڵنیایی به‌ره‌و سه‌ركـه‌وتن له ژیـانی ئاكـادیمی و زانستـیدا، له متمانه به‌خـۆبوون و له تواناكانی خود دایه. له گه‌لێ له توێـژینه‌وه‌كان و له تێبینییه‌كانی زانایـانی ده‌روونناسیدا، گرنگترین هۆكاری دابه‌زینیی ئاستی خوێندنی قوتابیان به‌وه ده‌زانن، كه ئـاستی چه‌مكی خۆدنه‌ناسی و متمانه به خۆنـه‌بوون و به تواناكانی خۆیان، له پشته‌وه‌ی گه‌لێ له كـێشه ده‌روونی و ره‌وشـتی و ره‌فـتارییه‌كـانی منـداڵان و گـه‌وره‌كـانه‌وه‌ن. ئه‌م پرسیاره دێته پێشه‌وه، ئایـه متمانه به‌خـۆنـه‌بوون، سروشتییه‌و له دایكـبوونه‌وه به ره‌مه‌كی له‌گه‌ڵ منداڵاندا هـاتووه؟ یا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌روه‌رده‌یه‌كی نـادروست و سه‌قه‌تی ئه‌م منـداڵانه له‌لایه‌ن دایكان و باوكانیانه‌وه، كه به‌م ئه‌نجام و به‌م رۆژه‌یان گه‌یاندوون؟ زانایـانی ده‌روونناسی منداڵان، ئه‌و راستییه‌یـان بۆ ساغـكـردووینه‌تـه‌وه، كه منـداڵان به ره‌مه‌كی هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هـاو شكۆدارییان هه‌یه.. پێویسته دایكان و باوكان و مامۆستاكان و په‌روه‌رده‌ییـه‌كان، لـه ماڵـه‌وه بێـت یا له قـوتـابخانـه‌دا بێـت، گرنگـی ئـه‌م هه‌سـته بقـۆزنـه‌وه‌و گه‌شـه‌ی پێبـده‌ن.. به بـڕواو متمانه به‌خـۆبـوون و رێـزگـرتن له خـود پـه‌روه‌رده‌یـان بكه‌ن.. هـه‌میشه پاڵـپشت و هـانـده‌ریان بـن، بـۆ ئـه‌وه‌ی متمـانه بـه به‌خۆیان بكه‌ن و پشت به تواناكانی خۆیان ببه‌ستن. ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكی ئه‌رێنیی به‌هێزه بۆ ئه‌وه‌ی كه منـداڵان كـاری بـاش ئه‌نجـامبـده‌ن و له كـاری ناپه‌سه‌نـد دووربكه‌ونه‌وه. تابه‌تمه‌ندییه‌كانی منداڵی متمانه به‌خـۆ: منداڵی متمانه به‌خۆ، شانازی به خۆی و به كاره باشه ئه‌نجامدراوه‌كانی ده‌كات، خـاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هـێزه، خۆشی و شادی له‌سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌رده‌گرێت، ره‌فتار جـوانه‌و به باشی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا ده‌كات، به متمانه‌شه‌وه بڕیار ده‌دات و بڕوا و متمـانه‌ی بـه تـوانـاكـانی خـۆی هـه‌یـه، كه‌سـێكی هـیواخـوازو گـه‌شـبـینه. ده‌تـوانێـت به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگـرێت. به‌رگه‌ی شكستییه‌كـانی ده‌گرێت و وره‌بـه‌رزه‌و كۆڵـنادات و توانای راستكـردنه‌وه‌ی هه‌له‌كانی هه‌یه‌و په‌نـدو وانه‌شـیان لێوه‌رده‌گرێـت. ئـازایـه‌تی ئه‌ده‌بی هه‌یه‌و به خۆیـدا راده‌بینێت و به ئاسایی گوزارشت له هه‌ست و له نـاخی خۆی و له‌و بیرۆكانه ده‌كات كه له ئه‌نـدێشه‌یدان.. توانـای كارتێكردنی له كه‌سانی تر هـه‌یه. داهـێنه‌رو نوێخوازو هیواخوازه، شه‌رم ناكات و كۆمه‌ڵاتییه‌و تێكه‌ڵ به خه‌ڵكی ده‌بێت. رووحی گونجـان و پێكه‌وه هه‌ڵكـردنی هـه‌یه. سه‌ركـێش و چـاونه‌تـرسه‌و دوودڵ نیـیه. لـه‌م چه‌نـد خاڵـه‌دا، بـه‌كـورتی بـاس لـه چه‌نـد خه‌سـڵه‌تـێك لـه خه‌سـڵه‌تـه دیـارییه‌كـانی مـنداڵی متمـانه به‌خـۆو خۆنـاس ده‌كـه‌یـن: 1-شانـازی به كـاره ئه‌نجـامدراوه‌كانییه‌وه ده‌كات، بۆ نموونه ده‌ڵێ (بـڕواننه ئه‌م وێنه جـوانه.. ئه‌مـه مه‌ن كـێشاومه‌و وا جـوان بۆیـه‌م كـردووه). 2-خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆیی خۆیه‌تی، ده‌ڵێ ( بێ یارمه‌تی به ته‌نیا خۆم ئه‌ركه‌كانم ته‌واوكرد). 3-به‌رپـرسیارێتی هـه‌ڵـده‌گـرێت، ده‌ڵێ ( ئـه‌مكـاره لـه‌جیـاتی تـۆ ده‌كـه‌م). 4-به‌رگه‌ی شكستی ده‌گرێت، ده‌ڵێ (ئه‌م پرسیاره بیركارییه زۆرگرانه، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌م جـێبه‌جـێی بكه‌م). 5-به په‌رۆشه‌وه شـاره‌زایی تـازه وه‌رده‌گـرێت، ده‌ڵێ (مامۆسـتا كوردی پێیوتین به‌یانی فـێری بابـه‌تێ جـۆره‌كـانی فـرمـان ده‌بـین). 6-كارتێكردنی له كه‌سانی تـر هـه‌یه، ده‌ڵێ (رێگـام بـده‌رێ با فـێری ئه‌م یـارییه‌ت بكـه‌م كه مـن فـێری بـووم). 7-تاوتێكردنی كه‌سانی تریشی به‌سه‌ره‌وه‌یه، ده‌ڵێ (من چـێژێكی زۆر له خوێندنـه‌وه‌ی هـۆنراوه‌كـان و چـیرۆكه‌كـانی ـ له‌تیـف هه‌ڵمـه‌ت ـ بـۆ منـداڵان وه‌رده‌گـرم و به دڵـمن). 8 -ده‌توانێت گوزارشت له ره‌هه‌ندێكی فراونترو له هه‌ڵچوونه‌كانی ناخی ده‌روونی بكات، ده‌ڵێ (به گه‌ڕانـه‌وه‌ی باوكـم له گه‌شته‌كـانی هه‌سـت به خۆشییه‌كی زۆر ده‌كـه‌م.. كه له ماڵـیش نه‌بێت شـوێنه‌كـه‌ی دیـاره‌و هه‌سـت بـه خه‌مبـاری ده‌كـه‌م). 9 - كـراوه‌یه‌و كۆمـه‌ڵایه‌تییه‌و رووحی پیـاوه‌تی و یارمه‌تیـدان و چاكه‌خـوازی تێـدایه. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی منـداڵی متمانه به‌خـۆنـه‌بوو: ئه‌و منـداڵه‌ی متمانه‌ی به‌خـۆی نه‌بێت، وا هه‌ستده‌كـات كه‌سـانی تر به هه‌نـدی نازانن ورێـزی لێناگـرن، هۆكاره‌كانی شكستییه‌كان و هه‌ڵه‌كـانی ده‌خـاته ئه‌ستۆی كه‌سـانێكی تر، شه‌رم ده‌كات و ده‌ترسێت و گۆشه‌گیره‌و كۆمه‌ڵایه‌تی نییه، ره‌شبین و بێزاره، وا هه‌ستده‌كات كه توانای ئه‌نجامدانی نییه.. هه‌میشه دوودڵه‌و به گومانه‌و خـاوه‌نی بڕیـار نییه. ئه‌مانه هه‌ندێكـن له خه‌سـڵه‌ته نه‌رێنییه‌كانی منـداڵی متمانه به‌خـۆنـه‌بوو و خـۆنـه‌نـاس: 1-له‌و هه‌ڵوێستانه خۆی به‌دوور ده‌گرێت كه ده‌بنه هۆی دڵـه‌ڕاوكێ بۆی، بۆ نموونه ده‌ڵێ (ئه‌مـڕۆ ناچـم بـۆ قـوتـابخـانه، تاقـیكـردنه‌وه‌یـه‌كی گـرانمان هـه‌یه). 2-خۆی به كه‌م ده‌زانێت و له بایه‌خی تواناكانی خـۆشی كه‌مده‌كـاته‌وه، ده‌ڵێ (وێنه‌كانی مـن جـوانین و كه‌س سه‌یـریـان نـاكـات). 3-وا هه‌ستده‌كات كه كه‌س به هه‌نـدی نازانێت و خۆشـیان ناوێت، ده‌ڵێ (هـاوڕێكـانم منـیان خۆشـناوێـت، بـاوكـیشم رقـی لـێمه). 4-شكستییه‌كانی ده‌خاته ئه‌ستۆی كه‌سانێكی تر، ده‌ڵێ (له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌رنه‌چووم، چونكـه مامۆستاكه‌مـان بـه‌بـاشی تێینه‌گـه‌یـانـدم). 5-كـاره دزێوه‌كـانی به كه‌سـانی تـره‌وه ده‌به‌ستـێت و پاكـانه بـۆ خـۆی ده‌كـات و پاسـاو ده‌هـێنێته‌وه، ده‌ڵێ ( هـاوڕێكه‌م فـێری ئه‌وه‌ی كردم كه له تاقیكردنه‌وه‌كانـدا گزی بكه‌م). 6-بـه ئاسانی ده‌شـه‌ڵـه‌ژێ و گومان ده‌خاته سه‌ر خۆی (مـن ئـه‌م تـۆپـه‌م نـه‌دڕانـدووه). 7-به لاوازی گوزارشت له كاردانه‌وه‌كانی ده‌كـات، ده‌ڵێ (گـرنگی بـه‌وه ناده‌م گه‌ر باوكـم بگـه‌ڕێته‌وه یا بـڕوات). 8-هه‌سـت به‌بێ تـوانـایی و بـێ ده‌سـه‌ڵاتـی خـۆئ ده‌كـات، ده‌ڵێ (مـن ناتـوانـم وه‌ڵامـی ئـه‌م پـرسـیاره بـده‌مـه‌وه). 9-گۆشه‌گیره‌و شه‌رم ده‌كات و كۆمه‌ڵایه‌تی نییه‌و تێكه‌ڵ به خه‌ڵكی نابێت و ئازایه‌تی ئه‌ده‌بی نییه، ره‌شبینه‌و هیواخواز نییه، چونكه متمانه‌ی به خۆی و به تواناكانی نییه. چۆن متمانه به‌خـۆبـوون له منداڵه‌كـانتانـدا ده‌چـێنن؟ زانایانی په‌روه‌رده‌و ده‌روونناسی منداڵان بۆ چاندنی متمانه به‌خۆبوون له منداڵاندا، بۆ په‌روه‌رده‌كردنییان به شێوازێكی راست و دروسـت، كۆمه‌ڵـێك رێنمـایی و ئامۆژگارییان دیاریكـردوون، تا دایكان و باوكان و مامۆستاكان سوودیان لێوه‌ربگـرن و په‌یـڕه‌وییان بكه‌ن، یارمه‌تی منداڵه‌كانیان و قوتابییه‌كانیان ده‌ده‌ن و ده‌بنه هانده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كه بـڕواو متمانه به خۆیـان بكه‌ن و پشت به تواناكـانی خۆیـان ببه‌ستن.. تا بشـتوانن به‌شـێكی زۆری گرفـت و كێشه‌كانیان، خۆیـان چاره‌سه‌ریان بكه‌ن و سه‌ركـه‌وتووبن له ژیانیانـدا. به‌كـورتی تیـشك ده‌خـه‌ینه‌سـه‌ر ئـه‌و رێنمـایی و ئـامـۆژگـارییـه گـرنگـانه: 1-له‌به‌رچـاوگرتنی چه‌مكی جیـاوازی له‌نێـوان منـداڵانـدا: پێویسته دایكـان و باوكـان و مامۆستاكـان، له راستی جیاوازی تاك له‌نێوان منداڵاندا بـزانن و پشتگوێی نه‌خه‌ن، كه هه‌ر منـداڵێك كه‌سایه‌تی و توانای خۆی هه‌یه.. بۆیه نابێت منداڵه‌كانتان له‌گه‌ڵ منداڵانی تردا به‌راورد بكه‌ن، تا هه‌ست به خۆبه‌كه‌مزانین نه‌كه‌ن.. هه‌رده‌م هـانیان بده‌ن كه ئاستی كار‌و ره‌فـتاره‌كانی خۆیان له‌نێوان ئێستا‌و پێشتردا به‌راورد بكه‌ن.. تا جـیاوازی راده‌ی پێشكـه‌وتنی خۆیـان بـزانـن. (د. سـبوك) ده‌ڵێـت: "منـداڵ رقـی لـه‌وه ده‌بێـته‌وه، لـه هه‌مـان ئاسـتـدا له‌گـه‌ڵ منـداڵـێكی تـردا دابنـرێت، چونـكه به‌راوردكـردن ده‌یخـاتـه ملمـلانێـیه‌كی پـڕ لـه دڵـڕاوكی، زۆریـش هه‌سـتیاری ده‌كـات". 2-گوێ له قسه‌كـانی منـداڵه‌كـانتان بگـرن: پێویسته دایكان و باوكان و مامۆستاكـان، به جـوانی تا كۆتایی گوێ له قسه‌كانی منداڵه‌كانیان و قوتابییه‌كانیان بگرن و قسه‌كـانیان پێ مه‌بـڕن.. بواریـان بده‌نێ با به‌وپه‌ڕی ئـازادییه‌وه گـوزارشت له نـاخی خۆیـان بكه‌ن و ئه‌وه‌ی كه له ئه‌ندێشه‌یاندایه ده‌ریـان ببڕن.. دوایی به هـێمنی پێكه‌وه تاوتـوێی قسه‌كـانی بكه‌ن. شێوازی فـرمان و نه و وانییه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌كارمه‌هێنن، قسه جوانه‌كانیان به‌رز بنرخـێنن، هه‌ڵه‌كـانیشیان به شێوازێكی جـوان و قه‌نـاعه‌تپێكردن راستـیان بكـه‌نه‌وه. 3-به‌شداریكردنی منداڵه‌كـانتان له هه‌نـدێ له بڕیاره‌كـانتان: هه‌وڵبـده‌ن لـه منداڵه‌كـانتان نزیكببنه‌وه‌و هاوڕێتیان به‌ده‌ستبهێنن و په‌یـوه‌ندیتان به‌هێزبێت. ده‌ربـاره‌ی هه‌نـدێ له كێشه‌كان و بڕیاره‌كـانتان پرسیان پێبكه‌ن و رایـان وه‌ربگـرن.. تا هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه پشتگـوێ و پاراوێز نه‌خـراون و پێگه و سه‌نگی خۆیـانیان له‌نێو خێزانه‌كـانیانـدا هـه‌یه. به‌مـه‌ش متمانه‌یـه‌كی زیاتـریان به خـۆیان ده‌بێـت. 4-هـه‌میشه هـانیان بـده‌ن و ستایشیان بكه‌ن: هـاندان پاڵنه‌رێكی به‌هـێزه بۆ ئه‌وه‌ی كه منداڵه‌كانتان درێژه به كاره‌كانیان بـده‌ن و هه‌وڵی داهێنان بده‌ن.. هه‌رده‌م پێیانبڵێن ئێوه ده‌تـوانن ئه‌مكـاره یا ئه‌مكـارانه ئه‌نجـامبـده‌ن.. سـتایشی كـاره جوانه‌كانیان بكه‌ن و به رووخۆشییه‌وه، ئافـه‌رین ده‌ستخـۆشییان لێبكـه‌ن.. پێخـۆشی خـۆتـان بۆیـان ده‌ربـڕن، ته‌نانه‌ت گه‌ر به زه‌رده‌خـه‌نه‌یه‌كی ناسكی سه‌ر لـێوه‌كانیشـتان بێت.. بـه‌ڵام زیـاده‌ڕۆییـش له سـتاییش و پێهـه‌ڵـدانیـان مه‌كـه‌ن.. تـا لـه خـۆییـان بـایی نـه‌بن. 5-به ره‌خـنه‌و وشه‌ی ناشایسته منداڵه‌كـانتان سووك مه‌كه‌ن و مه‌یـانڕووخـێنن: زۆر له دایكـان و باوكـان و مامۆستاكان به ره‌خـنه‌ی نابـه‌جێ و به وشـه‌ی زه‌ق و ناشـیرین، هه‌ستی منـداڵه‌كـانیان یا قوتابییه‌كـانیان بریندار ده‌كه‌ن، وه‌كو: هه‌ی گه‌مـژه، ترسنۆك، بێ ده‌سه‌ڵات، گه‌لحـۆ، ناله‌بـار، ته‌مـه‌ڵ، هیچوپـووچ،...هـتد. ئـه‌م قسـانه كارتێكـردنێكی ده‌روونی خـراپیان له‌سه‌ر منـداڵان ده‌بێت و خۆی له‌به‌رچـاو ده‌كه‌وێت، ئـه‌و هه‌سـته‌ی لا دروسـتده‌بێت كه ئـه‌م ئه‌و كه‌سـه نییه كه له خـۆی تێگه‌یشـتووه. ئه‌مـه‌ش هۆكـارێكه بـۆ ئـه‌وه‌ی كه‌سـایه‌تییه‌كی لاواز‌و متمانه به‌خـۆنـه‌بـووی لێبـێته كـایه‌وه. متمانـه‌شی بـه كه‌سانی ده‌وروبـه‌ریشی نامێنـێت.. ئه‌و قـسه ناخۆشانه‌شی له‌بیرناچنه‌وه.. وه‌كو ده‌ڵێن: برینی خه‌نجـه‌ر ساڕێـژ ده‌بێت و نامێنێت، به‌ڵام بـرینی قـسه‌ی ناخـۆش ساڕێـژ نـابێت. 6-نموونه‌یـه‌كی باشـبن بـۆ منـداڵه‌كـانتان و قـوتابییه‌كـانتان: پێویسـته ئێـوه‌ی دایكـان و باوكـان و مامۆستاكـان، هـه‌رده‌م له ره‌فـتارو له هه‌ڵسوكه‌وته‌كـانتانـدا متـمانـه به‌خـۆو راستگـۆبن له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌وروبه‌رتانـدا، ببن به نموونه‌و پێشه‌نگ بۆ منداڵه‌كـانتان و بۆ قوتابییه‌كانتان.. منداڵه‌كانتان چۆن بڕوا‌و متمانه به قسه‌كانتان بكه‌ن، كه پێیانده‌ڵێن جگه‌ره‌كـێشان زیـانێكی زۆری بـۆ ته‌نـدروستی مـرۆڤ هـه‌یه.. كه‌چـی له‌بـه‌رچـاویانـدا جگه‌ره ده‌كێشـن.. منـداڵه‌كـانتان به راستان نـازانن و چـیتر بـڕوا به قسه‌كـانتان ناكـه‌ن. 7-هانی گه‌شه‌كـردنی به‌هـره‌و ئاره‌زووه‌كـانی منـداڵه‌كانتان بـده‌ن: پێداویستییه‌كانیان بۆ دابینبكه‌ن.. گه‌ر به‌هـره‌یان له وێنه‌كێشانـدا هـه‌یه، بۆیه‌و پـه‌ڕاوی وێنه‌كێشان بخـه‌نه به‌رده‌ستیان.. گه‌ر هـۆگـری خوێنـدنه‌وه‌ن، په‌رتووك و گۆڤـاری ئاسانیان بۆیـان بكـڕن. چونـكه منـداڵان گه‌ر هانبـدرێن، حـه‌زی ده‌رخستـنی به‌هـره‌و توانـاكـانیـان هـه‌یه. 8 - خوێنـدنه‌وه هۆكارێكی گرنگـه بۆ متمانه به‌خۆبوون: خوێندنه‌وه ئاستی روشنبیری و زانیاری و زانستی منداڵان به‌رزده‌كاته‌وه، له‌وانه‌یه چیرۆكێكی به‌سوود بخوێننه‌وه كه پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كه منداڵـێكی سه‌ركێشی متمانه به‌خـۆ بێت و سه‌رسامی رۆڵه‌كه‌ی ببن. 9-بـه‌ری ئـازادی له منداڵه‌كـانتـان و له قـوتابییه‌كـانتـان مه‌گـرن: له‌و شـت و بابه‌تـانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به خۆیانه‌وه هـه‌ن.. سه‌رپشكیان بكه‌ن با خۆیان بڕیاربده‌ن.. بۆ نموونه با خۆیـان ره‌نگه‌كـانی جلوبه‌رگـه‌كـانیان دیـاری بكـه‌ن. 10-تونـدوتیژو ڕه‌ق مه‌به‌ن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كـانتان و قوتابییه‌كـانتان: چونكه تونـدوتیـژی چاوسووركردنه‌وه هـۆكـارێكی سه‌ره‌كییه بـۆ له‌ناوبـردنی متمـانه به‌خـۆبـوونی منـداڵان و بـۆ لاوازكـردنی كه‌سـایه‌تییان، هـه‌رده‌م شـێـوازی نـه‌رم و نیـانی و هـانـدان و رێـزگـرتن باشتـرو كاریگه‌رتـرن له تـووڕه‌یی و تـونـدوتیـژی. 11-زیاده‌ڕۆیی له چاودێریكردنی منـداڵه‌كانتان مه‌كه‌ن: هه‌ندێ له دایكان و باوكان زیاد له پێویست ده‌تـرسن و له راده‌بـه‌ده‌ر به‌دوای منـداڵه‌كـانیانه‌وه‌ن.. له نـزیك و دووره‌وه له‌ژێـر چـاودێری و ئاگـادارییاندان، ناتـوانن به‌بێ پـرسی ئه‌وانیش هیچ بڕیارێك بده‌ن. ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تری نه‌رێنییه بـۆ لاوازبوونی متمانه به‌خـۆبوون و بۆ كه‌سایه‌تییان. 12-منـداڵه‌كـانتان فـێری وه‌رزش و مه‌لـه‌وانی بكـه‌ن: كـه هـه‌ردووكـیان دوو فـاكـته‌ری گـه‌وره‌ن له چانـدنی متمانه به‌خـۆبـوون و رێـزگـرتن.. حه‌زیشیان له چ یـارییه‌كه با ئـه‌و یارییه بكه‌ن، به تایبه‌تیش یاری به كۆمه‌ڵ.. هه‌شیانه توانا‌و ئاره‌زووینواندنیان هه‌یه رێییان لێمه‌گـرن با له تیپی شـانۆی قوتابخانه‌كـانیاندا به‌شـداری بكـه‌ن.. هه‌مـوو ئـه‌م یارییانه متمان به‌خۆبوونێكی زیاتر به منداڵانی به‌هـره‌مه‌نـدو ئاره‌زوومه‌نـد ده‌به‌خشن. ناشبـێت خۆتـان لێیان هـه‌ڵـبقـورتێـنن، تا پێویست به‌مه نه‌كـات. 13-هـانی منداڵه‌كـانتان بـده‌ن هـاوڕێی دڵسۆزی تازه بگرن: هاوڕێتی و په‌یوه‌ندیكردنی منداڵه‌كـانتان له‌گـه‌ڵ منـداڵانی هـاوتـه‌مه‌نی خۆیانـدا، له گـۆشـه‌گیری و شـه‌رم رزگـاریان ده‌كه‌ن و ده‌بنه منـداڵانی كۆمـه‌ڵایه‌تی.. متمانه‌شـیان به خۆیـان زیاتر ده‌بێـت. 14-هه‌نـدێ ئـه‌رك و به‌رپـرسـیارێتی به منداڵه‌كـانتـان و به قـوتابییه‌كـانتـان بسپـێرن: پێویسته دایكـان و باوكـان لـه ماڵـه‌وه، هـه‌نـدێ كـاری ساكـارو پـرس بـه منـداڵه‌كـانیان بسپـێرن، وه‌كو: ئـاودانی رووه‌كه‌كـانی باخچه‌كانتان یا رووه‌كه‌كـانی ناو گوڵـدانه‌كـانتـان، دانـانی قـاپ و پـه‌رداخ و كه‌وچـك و چه‌تـاڵ له‌سه‌ر خـوانی نانخـواردنتـان، سـڕینـه‌وه‌ی سه‌ر مێزه‌كانتان، هه‌ڵگرتنی پیاڵه به تاڵه‌كـانتان، هـتد. له قوتابخانه‌كانیشدا گـه‌لی بـوار هـه‌ن كه مامۆستاكان ده‌توانن چه‌نـدین به‌رپرسیارێتی به قوتابییه‌كانیان بسپێرن، وه‌كو هه‌ر رۆژی قـوتابییه‌ك بكه‌ن به چاودێری پۆله‌كه‌یان، به كۆمه‌ڵ ده‌ركردنی په‌خـشنامه‌ی سه‌ر دیوار، دانانی به‌رنامه‌ی گه‌شتی قوتابخانه. رازاندنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كـانیان به‌بۆنه‌ی رۆژی ئـاڵای كوردسـتانه‌وه...هتد. هه‌مـوو ئـه‌م كـارانه ئـه‌و هه‌سـته ئـه‌رێنـییه له لای منـداڵان دروستده‌كـه‌ن، كه دایكـان و باوكـان و مامۆستاكـانیان خۆشـیان ده‌وێـن و بـه پێگه‌یـان خۆیـان هـه‌یه‌و متمانه‌یـان به متمـانه بوونیـان و به توانـاكـانیـان هـه‌یه. 15-وا مه‌كـه‌ن له هه‌مـوو كـارو بڕیـارێكـدا منداڵه‌كـانتانپشـت به ئێـوه ببه‌سـتن: ئـه‌و كارانه‌ی كه له توانایانـدان كه بیانكه‌ن، سه‌رپشكیان بكه‌ن با خۆیان بڕیـاربده‌ن.. به‌ڵام پـرسێكی ئـه‌رێنـییه، گـه‌ر پـرس به ئێوه‌ی دایكـان و باوكـان و مامۆسـتاكـانیان بكـه‌ن و رای ئێـوه بـزانن و سـوود له تێبـینی و رێنماییه‌كـانتان وه‌ربگـرن. 16-وه‌ڵامی هه‌مـوو پرسیاره‌كـانی منداڵه‌كانتان و قوتابییه‌كانتان بده‌نه‌وه: منـداڵان بـه‌وه ناسراون كه زۆر ده‌پرسن ده‌رباره‌ی ئه‌و شـتانه‌ی لایان روون نین و نایانزانن، هه‌نـدێجـار پـرسیاری سه‌یـریش ده‌كـه‌ن، كه بـه لای هه‌نـدێكمـانه‌وه بـه پـرسیاری بێمانـایان ده‌زانین.. به‌ڵام پێویسته به راستی و دروستی بێ خۆدزینه‌وه یا پێچ و په‌نـادان، وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانیان بده‌ینه‌وه.. گه‌ر نه‌مانزانین مۆڵـه‌تیان لێوه‌ربگرن تا ده‌یانزانن و وه‌ڵامی راستیان ده‌ده‌ینه‌وه. پشتگویخستنی پرسیاره‌كانیان متمانه‌یان پێمان نامێنێت. 17-فـێریان بكه‌ن كه روبه‌ڕووی شكستییه‌كانیان ببنه‌وه: تێ‌یان بگه‌یـه‌نـن له ژیـانـدا سه‌ركه‌وتن و شكستی هـه‌یه.. به‌ڵام پێویسته به‌سه‌ر شكستییه‌كانـدا زاڵ‌بن و كۆڵنه‌ده‌ن، له رێی متمانه به‌خۆبوون و تێكۆشانـدا، شتێك نییه كه ناوی ئه‌سته‌م بێت و نه‌یاته‌دی. ده‌تـوانن ئه‌وجۆره چیرۆكانه‌یان بۆ بخـوێننه‌وه كه متمانه به‌خـۆبـوونیان پێـده‌به‌خـشن. 18-خۆشـه‌ویستیی خۆتـان بۆ منداڵه‌كـانتان ده‌رببڕن: زۆر گرنگه كه روبه‌ڕوو پێیانبڵـێن ئێمه ئێوه‌مـان زۆر خۆشـده‌وێت. باوه‌شـیان لێبده‌ن و ماچـیان بكه‌ن و ده‌سـت به‌سه‌ریـانـدا بهـێنن.. به گوڵه‌كه‌م و دڵه‌كه‌م ناویان به‌رن.. به‌مه‌ش متمـانه به‌خۆبـوونێكی زیـاتریـان پێـده‌به‌خـشن. 19-له منداڵه‌كانتان بگه‌ڕێن با ئۆخـه‌ی له منـداڵی خۆیـان بكـه‌ن: پێویسـته ئـه‌وه له‌بیر نه‌كه‌ن كه منداڵه‌كان منداڵـن، به چـاوی گه‌وره‌وه‌كـانه‌وه لێـیان مـه‌ڕوانـن.. جیهانی پاكی منـداڵییان لێ تێكمه‌ده‌ن.. با یاری بكه‌ن.. پێكه‌نن.. هه‌ڵبه‌زنه‌وه.. راكان.. زاق زورق بكه‌ن.. هه‌موو ئه‌مانه له خه‌سڵه‌تـه سروشتی و ئاساییه‌كـانی قـۆناغی منداڵـین.. ئـه‌وان خـاوه‌نی جیهانی سه‌یـروسه‌مه‌ره‌ی خۆیـانن.. جیهانێكی وه‌نه‌وشه‌یی پـڕ له هـیواو له خه‌ونی شیرین له نیازی پاك.. جیهانێكی پـڕاوپـڕ له پاكی و له جوانی و له بێتـاوانی. دایكـان و باوكـانی دلـۆڤـان، مامۆسـتا دڵسۆزه‌كـان: ئێـوه لـه هه‌مـوو كه‌سـێك زیـاتر له منداڵه‌كـانتان و قوتابییه‌كـانتانه‌وه نزیكن.. له هه‌موو كه‌سێك باشتر ده‌یـاننـاسن.. هه‌ر ئێوه ده‌توانن باشترین شێوازی په‌روه‌رده‌یی و باشترین رێگای سه‌ركه‌وتنی منداڵه‌كانتان دیـاری بكـه‌ن.. ئێـوه ده‌تـوانن بـڕواو متمـانه به‌خـۆبـوونێكی زیاتـریان پـێببه‌خـشن و زیاتر تواناكـانیان و وره‌یـان به‌رزبكه‌نه‌وه.. پشكی گه‌وره‌ی شانـازی شایه‌نی ئێوه‌یه. گـه‌لی كوردمان له ئه‌مـڕۆدا، له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به‌وه هـه‌یه كه نه‌وه‌یه‌كی پـه‌روه‌رده دروستی متمانه به‌خـۆ پێبگـه‌یـه‌نین.. چونكـه به شـان و بـازووی منـداڵانی ئه‌مڕۆمـان داهـاتـوویـه‌كی گـه‌شـترو شـایسته‌تـر بـۆ كـوردو كوردسـتان دێنـه‌دی.. ئـه‌و داهاتووه خوازراوه‌ش ته‌نها له‌رێی چاندنی متمانه به‌خوبوون له منداڵه‌كانی ئه‌مڕۆماندا دێتـه‌دی.. چـونكـه متمـانه به‌خـۆبـوون گـرنگـترین بنه‌مـای هـێزو سه‌ركـه‌وتنـه. له (نـاپلـیۆن)یان پـرسی، تـۆ چـۆن متمـانه به‌خـۆبـوون ده‌خـه‌یتـه دڵی سه‌ربـازه‌كـانت و وره‌یـان بـه‌رزده‌كه‌یته‌وه؟ ناپلـیۆن بـه‌م شـێوازه وه‌ڵامـی ئه‌و پرسیاره‌ی دانـه‌وه، وتی: "ئـه‌وه‌ی وتی نـاتـوانـم.. پێـیموت هـه‌وڵبـده. ئـه‌وه‌ی وتی نـازانم.. پێـیموت فـێربه. ئـه‌وه‌ی وتی ئه‌سـته‌مـه.. پێـیموت تـاقـیكه‌ره‌وه". دایكـان و باوكـان و مامۆستاكـان: بـۆ ئـه‌وه‌ی كـه بـزانـن كه هـانـدان و چانـدنی متمـانه به‌خۆبـوون له منداڵانـدا، له‌لایـه‌ن ئێوه‌وه‌ی دڵسۆزه‌وه، چه‌نـد گـرنگ و چاره‌نـووسازن، حـه‌زم كـرد بـه كـورتی چـیرۆكی (تـۆمـاس ئه‌دیسـۆن و دایكـیتان ) بـۆ بگـێرمـه‌وه: ئه‌دیسـۆن منداڵ بوو، خـرایه قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی، ته‌نهـا پێـنج مـانگ بـوو كه له پـۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تیـدا بـوو.. قوتابییه‌كی هـێمن بوو، به‌ڵام گـه‌لێ بیـرۆكه‌ی بـه‌رز له ناخـیدا بـوون.. مامۆستاكـانی و به‌ڕێـوه‌به‌ری قوتابخـانه‌كه‌ی وا لـێی تێگـه‌یشـتن كه منـداڵـێكی زۆر گه‌مـژه‌و ته‌مـه‌ڵه پووچـه. رۆژێـك به‌ڕێوه‌به‌رێی قوتابخانه‌كه‌یان، نامه‌یه‌كی دایه ده‌ستی ئه‌دیسدۆنی منداڵی پـۆلی یه‌كه‌م.. به‌ڕێـوه‌به‌ری قوتـابخانه‌كه‌ی پێیوت: "ئـه‌م نـامـه‌یـه بـده به ده‌سـتی دایكـت". ئه‌دیسۆن نامه‌كه‌ی به دایكی دا، دایكی كه نامـه‌كه‌ی بینی زۆر دڵته‌نگ بـوو چـاوه‌كـانی پڕبوون له ئه‌سرین، به‌ڵام به‌سه‌ر خۆیدا زاڵبوو و نه‌یهـێشت فـرمێسكه‌كانی بچۆڕێنه‌وه. به ده‌نگـێكی به‌رزیـش وا نامـه‌كـه‌ی بـۆ ئه‌دیسـۆن خـوێنـده‌وه: "كـوڕه‌كـه‌ت بـلـیـمـه‌تـه‌و.. قـوتـابخـانـه‌كـه‌مـان بـۆ ئـه‌و و بـۆ تـوانـاكـانی بچـووكـه، پێـویسـته لـه مـاڵـه‌وه فـێری بكـه‌یـت". سـالان تێـپه‌ڕی، دایـكی ئـه‌دیـسـۆن كـۆچـی دوایـی كـرد.. ئـه‌دیـسـۆن بـوو بـه‌و كـه‌ڵـه داهـێنه‌ره له مێـژووی ئـاده‌مـیزاد دا.. سه‌رجه‌م مـرۆڤ قـه‌رزاری داهـێنه‌كـانی ئه‌وه‌ن. رۆژێكـیان ئه‌دیسـۆن دوڵابـی شته‌كـانی دایـكی ده‌گـه‌ڕا.. ئه‌و نامـه‌یه‌ی دۆزییـه‌وه، كه ئـه‌و نامـه‌یه بـوو، كه به‌ڕێوه‌بـه‌ری قوتابخانه‌كه‌ی دایه ده‌ستی و دای به ده‌ستی دایكی. به‌ڵام له نامه‌كه‌دا، ئه‌وه نووسینه نه‌بوو كه دایكی بۆی خوێنده‌وه، به‌ڵكو له نامـه‌كه‌دا ئـه‌م ده‌قـه نـووسرابـوو: "كـوڕه‌كـه‌ت زۆر گـه‌مـژه‌یـه.. لـه به‌یـانیـیه‌وه نـاهـێڵـیـن پێی بـه قـوتـابخـانه‌كه‌مانـدا بكـات". ئـه‌دیسـۆن زۆر گـریـا.. دوایـش لـه تێـنووسی (ده‌فـته‌ری) بیـره‌وه‌رییه‌كـانیـدا نـووسی: "ئه‌دیسـۆن منـداڵـێكی زۆر گه‌مـژه‌یه.. به‌وای دایـكه نایـابه‌كـه‌یه‌وه بـوو به بلیـمه‌ت". دایكـان و باوكـانی خۆشـه‌ویست، مامۆســتا به‌ڕێـزه‌كـان: په‌نـدو وانـه لـه‌م چـیرۆكه‌ی ئه‌دیـسـۆن و دایكی وه‌ربگـرن.. جگه‌رگۆشه‌كـانتان مه‌ڕووخـێنن و.. به هـیواخوازی و متمـانه به‌خـۆبـوون و گـه‌شـبیـنی پـه‌روه‌رده‌یـان بكـه‌ن و پێـانبگـه‌یـه‌نـن. خاك - ره‌زا شوان تێبینی: تا راده‌یـه‌ك سـوودم له چه‌نـد سایتێكی عـه‌ره‌بی وه‌رگـرتـوون.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure