15/5/2019 03:53 PM

بەرگێکی تری مێژووی پەیوەندییەکانی شۆڕشی شێخ مەحموود کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەدووتووێی 206 لاپەڕەدا کتێبی (مێژووی پەیوەندییەکانی شۆڕشی شێخ مەحموود بەئێرانەوە- لەبەڵگەنامە نهێنییە فارسییەکاندا) نووسین و ساخکردنەوەی (کەمال نوری مەعروف) چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.
لەپێشەکی ئەم کتێبەدا هاتووە: لەباسی نامە گۆڕینەوەکانی شێخ مەحموود، لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئێرانی سەردەمی رەزا شا 1878 – 1941، سەرەتا پێویستە بۆ ئەو رۆژگارە بگەڕێینەوە کە دەکەوێتە نێوان ساڵانی 1923 – 1930، چونکە لەو ماوەیەدا زۆرجار بەخەستی بۆردومانی لیوای سلێمانی لەلایەن فرۆکەکانی ئینگلیزەوە کراوە، بەوهۆیەوە خەڵکی ناوچەکە ئاوارەبوون. ئەو بارودۆخە وایکرد خێزانێکی زۆر بەرەو ناوچە شاخاوییەکان و هەندێکیشیان ئاودیوی سنوور ببن، کە لەناویاندا خێزانی مەلیک و بەرپرسانی شۆڕش هەبوون. ئەمانە مشتێکن لەخەروارێک کە ئینگلیزەکان دەرهەق بەکوردو خاکەکەی کردیان، ئەم حاڵەتەش لەئەنجامی ئەوەدا هاتۆتە کایەوە کە دەسەڵاتدارانی بەریتانیا راستگۆ نەبوون لەو بەڵێن و پەیمانەی کە بەکوردیان دابوو.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved