پیسبوون به‌هۆی ڕووناكیی كاریگه‌ریی خراپی هه‌یه و به‌ریتانییه‌كان به هۆی ئه‌و دۆخه‌وه ئاسمان به سروشتیی نابینن.به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه كه له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكدایه به ناوی (star count) كه كۆمكاری گه‌ردوونناسانی به‌ریتانیی پشتیوانیی ده‌كات به مه‌به‌ستی دابینكردنی پاراستن بۆ ناوچه گوندنشینه‌كانی ئینگلته‌را، ده‌ركه‌وتووه زیاتر له‌نیوه‌ی دانیشتوانی شانشینی یه‌كگرتوو ( به‌ریتانیا) بێبه‌شن له‌چێژی بینینی دیمه‌نی ئه‌ستێره‌كان له شه‌وانی ساماڵدا ئه‌ویش به هۆی ئه‌و دیارده‌یه‌یه كه به ( پیسبوونی تیشكیی) ناسراوه له چه‌ندین شاری وڵاتانی دیكه‌ی جیهانیشدا هه‌یه. توێژه‌ره‌وه‌كان ڕوونیانكردووه‌ته‌وه، ته‌نها (2%)ی دانیشتوانی به‌ریتانیا ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه چێژ له‌ئاسمانی تاریك ببینن، له‌كاتێكدا (52%) دانیشتوان زۆر به زه‌حمه‌ت له شه‌وێكی ساماڵدا تا 120 ئه‌ستێره بژمێرن. له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ، ئاماژه به‌وه دراوه زۆربه‌ی كه‌س له شاره سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك له‌نده‌ن ، نیوكاسل ، لیدز و مانچسته‌ر) ناتوانن ته‌نانه‌ت یه‌ك ئه‌ستێره‌ش ببینن له شه‌ودا. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی له‌زاری چالاكانی گرنگیده‌ر به‌م مه‌سه‌له‌یه ئاشكرایكردووه» كێشه‌ی ( پیسبوون به ڕووناكیی)به راستی كاریكردووه‌ته سه‌ر توانای خه‌ڵكیی له بینینی ئاسمان و ئه‌ستێره‌كان له شه‌ودا به تایبه‌تیش له‌ناوچه‌ی گونده‌كان». ( ئیما مارینگتۆن) كچه چالاكێكی به‌شداری هه‌ڵمه‌ته‌كه وتی» سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین له‌كاتی خۆیان گرتووه و به‌دڵگه‌رمییه‌وه به‌شداریی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان كردووه بۆ ژماردنی ئه‌ستێره‌كان له‌شه‌ودا، به‌ڵام هه‌ستمان به نائومێدیی كرد كه زۆرینه‌ی كه‌سه‌كان نه‌یانتوانی ئاسمان به سروشتیی ببینن كه له شه‌ودا به ئه‌ستێره ده‌ڕازێته‌وه». ئێما وتیشی» ئه‌گه‌ر ئێمه شتێك نه‌كه‌ین ئه‌وا به هۆی ئه‌و ڕووپۆشه ڕووناكییه ده‌ستكرده‌ی هه‌یه ئیدی ئه‌و دیمه‌نه جوانه‌ی ئاسمانی شه‌وان له‌ده‌ست ده‌ده‌ین ، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر حسابی ته‌ندروستیمان و له‌سه‌ر حسابی له ناوبردنی به‌شێكی تری سروشت ده‌بێت». پسپۆڕانیش ده‌ڵێن» ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك له توانایدا بێت له شه‌وێكی ساماڵدا زیاتر له 4000 ئه‌ستێره له ئاسماندا ببینێت، له كۆی هه‌موو ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی له گه‌ردووندا هه‌ن كه تا ئێستا ژماره‌یان به نزیكه‌ی دوو كوادرلیۆن مه‌زه‌نده كراوه. سه‌رچاوه: elaph
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure