هه‌ندرێن خۆشناو هه‌وڵده‌ده‌م له‌م نووسینه‌دا كورته خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی حوشتر و حه‌مام بكه‌م كه كۆمه‌ڵه چیرۆكێكه نووسینی كامه‌ران خۆشناو بریتییه له كتێبێكی 117 لاپه‌ڕه‌یی، له هه‌ولێر 2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه، كامه‌ران خۆشناو نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و هه‌روه‌ها كاریكاتێریستێكی به توانایه، خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می له چاپدراوه، دوایین به‌رهه‌می چاپكراوه‌ی ئه‌م كتێبه‌یه، كتێبه‌كه بریتییه له حه‌وت چیرۆك به ناوی (شاری ته‌نه‌كه، به‌ته‌ڵ ئیبۆ، كه‌ریم كۆپته‌ر، هه‌له‌و وه‌رده، عه‌یبه له‌بۆت، حوشتر و حه‌مام، بولموره‌م)، به‌ڵام نووسه‌ر له نێو هه‌موویاندا ناوی حوشتر و حه‌مام-ی هه‌ڵبژاردووه بۆ ناونیشانی كتێبه‌كه‌ی، بۆ دیزاینی به‌رگه‌كه‌ش كه نووسه‌ر خۆی وێنه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردووه، بریتییه له وێنه‌یه‌كی كارتۆنی حوشترێك له‌ژێر چه‌ند دڵۆپه ئاوێكی دوشی حه‌مام، كه راسته‌وخۆ ده‌ربڕی ناونیشانی چیرۆكه سه‌ره‌كییه‌كه‌یه. *كتێبه‌كه پێشكه‌شكراوه به رۆحی پاكی مامۆستای كۆچكردوو هونه‌رمه‌ند و شانۆكار و ده‌رهێنه‌ر فه‌رهاد شه‌ریف، وه‌كو پیشاندانی وه‌فادارییه‌ك بۆ ئه‌و زاته كه رۆژانێك مامۆستای نووسه‌ر بووه، له‌وه‌وه فێری زۆر شت بووه، له‌وانه‌ش خۆشه‌ویستی به‌رانبه‌ره، كه مرۆڤ به زیندوویی ده‌هێڵێته‌وه. *ئه‌م كۆمه‌ڵه چیرۆكه ده‌چنه بواری ته‌نزه‌وه، كه به‌داخه‌وه له‌م بواره‌دا كورد نووسه‌ری زۆر كه‌مه و به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن، نووسه‌ر شتێكی باشی كردووه، كه خۆی له‌م بواره‌دا تاقیكردۆته‌وه، وابزانم تا راده‌یه‌كیش سه‌ركه‌وتوو بووه. *له رووی زمانه‌وه، ئه‌وه‌ی كه جێی سه‌رنجه نووسه‌ر له‌م كۆمه‌ڵه چیرۆكه‌دا، زمانێكی ساده‌ی بێ گرێ و گۆڵ و شێوه‌زاری دێهاته‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێری به‌كارهێناوه، وه‌كو ده‌ربڕین و ستایلێك بۆ نووسین، له‌وانه‌یه له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه جێی ڕه‌خنه بێت، كه بۆ به زمانی ستانداردی كوردی یان به زمانێكی پاراو نه‌ینووسیوه، ئه‌مه به لاوازی نووسه‌ر هه‌ژمار بكه‌ن، یان به تێكدانی زمانی كوردی بژمێردرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئاشكرایه نووسینی كۆمیدیا یان ته‌نز به زمان یان شێوه‌زاری ناوچه‌كه‌وه به‌هێز و پێكه‌نیناوییه و ئامانجی خۆی ده‌پێكێت، نه‌ك به زمانی فه‌رمی، به زمانی فه‌رمی زۆرێك له تام و چێژی خۆی له ده‌ست ده‌دات، ئه‌مه له نووسینی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌شه‌وه هه‌روایه، بۆیه ساده‌یی ئه‌م ستایله ناتوانرێت به لاوازی بژمێردرێت، به‌ڵكو به مه‌به‌ست له‌م كۆمه‌ڵه چیرۆكه‌دا به‌كارهاتووه، كه نووسه‌ر به‌خۆی له به‌رگی دواوه ئاماژه‌ی پێداوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كتێبه‌كه به‌ده‌ر نییه له چه‌ندین هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی و رێنووس. * هه‌ر به دیتنی وێنه‌ی به‌رگی چیرۆكه‌كه، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت كه‌وا هه‌ر به هه‌ڵدانه‌وه‌ی به‌رگی كتێبه‌كه، ده‌كه‌ویته ده‌ریای ته‌نزه‌وه، كه گێڕانه‌وه‌ی چه‌ند سه‌ربوورده‌یه‌كی واقیعیانه‌ن. به ئاوێته‌كردنیان له‌گه‌ڵ شێواز و ستایلی نووسین و گێڕانه‌وه‌ی نووسه‌ر، كه له‌م بواره‌دا ستایلێكی تایبه‌ته، بۆیه نووسه‌ر له دیزاینكردنی به‌رگه‌كه سه‌ركه‌وتووبووه. * نووسه‌ر له چیرۆكی یه‌كه‌م شاری ته‌نه‌كه، ڕه‌خنه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕیانه له دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌گرێت كه به‌رۆكمانی گرتووه، ئه‌ویش ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و به‌تاڵانبردنی ئه‌و خاكه‌مانه به‌ناوی وه‌به‌رهێنانه‌وه، و پاره خواردنی سه‌دان كه‌س له كارمه‌ندان و كرێچیان، له به‌رانبه‌ریشدا هیچیان ناده‌نێ، له ئاكامدا له جیاتی دروستكردنی كۆمه‌ڵگه و شاری نیشته‌جێبوون، وه‌كو له چیرۆكه‌كه‌دا هاتووه، چه‌ند ته‌نه‌كه‌چییه‌ك له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه، كار و كه‌سابه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن. * له چیرۆكی دووه‌م به‌ته‌ڵ ئیبۆ نووسه‌ر ره‌خنه له دیارده‌ی نه‌زانی له شتێك یان له بوارێك و خۆپیشاندان وه‌كو زانایه‌ك ده‌گرێت، كه دان به توانای خۆیانه‌وه نانێن، خۆیان وه‌ك پاڵه‌وانێك دێته به‌رچاو، به‌مه‌ش هه‌ڵه‌ی گه‌وره و ماڵوێرانكه‌ر ده‌كه‌ن، كه به‌داخه‌وه به‌م ساڵانه‌ی دوایی ته‌شه‌نه‌ی كردووه، خه‌ڵكێكی زۆر نه‌زان لێمان بوونه‌ته شاره‌زا و زانا و دواییش، هه‌روه‌ك نووسه‌ر له چیرۆكه‌كه‌دا بۆمان ده‌گێڕێته‌وه جڕڕڕڕڕڕت!. * له چیرۆكی سێیه‌مدا كه‌ریم كۆپته‌ر نووسه‌ر باس له سه‌رده‌می هه‌شتاكانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عیراق و ئێران ده‌كات، و گاڵته‌جاڕانه ره‌خنه له‌و ده‌سه‌ڵاته توندڕه‌وه‌ی ئه‌وسای رژێمی به‌عس ده‌گرێت، كه چۆن نه‌یده‌هێشت له گوندی خۆت كار و كشتوكاڵی خۆت بكه‌یت، به چه‌ك و كۆپته‌ر بۆردومان و ده‌ستڕێژیان لێده‌كردی و نه‌ده‌بوایه له نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ریشت بكه‌ن!. * له چیرۆكی چواره‌مدا هه‌له‌و وه‌رده ره‌خنه له بابه‌تی گه‌نده‌ڵی له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت ده‌گرێت، وه‌ك به‌رتیل وه‌رگرتن، و مێبازی و چاو حیزیی به‌رانبه‌ر به كچ و ژنان، كاتێك كه ئیشێكیان به به‌رپرسێك ده‌بێت، ئه‌و به‌رپرسه وه‌ك هه‌رزه‌كارێكی لێدێت به‌رانبه‌ریان، كه هیچ به‌هایه‌ك بۆ مرۆڤایه‌تی خۆیان ناهێڵن، و حیساب بۆ ناو و ناوبانگی خۆیان ناكه‌ن، هه‌رچه‌ند ببنه جێی گاڵته‌پێكردنی خه‌ڵكی، لایان ئاساییه!. * له چیرۆكی پێنجه‌مدا عه‌یبه له بۆت به شێوه‌یه‌كی كۆمیدیانه باس له سه‌رده‌می قوتابیبوون ده‌كات له كۆلیژ، كه چۆن په‌یوه‌ندی نێوان كوڕ و كچان كه رووبه‌رێكی زۆری له بیر و هزری گه‌نجان داگیرده‌كات له‌و قۆناغه‌دا و هه‌موویان واده‌زانن شیرین و فه‌رهادن، كه‌چی له‌ڕاستیدا زۆربه‌یان به سه‌هودا چوون، مه‌سه‌له‌كه زیاتر تامه‌زرۆبوونه بۆ تاقیكردنه‌وه‌كه، و پیشاندانه كه‌وا تۆش (مێ)ت خۆشده‌وێ و (مێ)ش تۆی خۆشده‌وێ، و هیچی تر نا. له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی چه‌ند وشه‌یه‌كی شێوه‌زاری توركمانانه، وه‌كو (دۆغری، عه‌یبتێ، ئۆڵماس، قۆشمه، دایزه، ئوستاز…). * له چیرۆكی شه‌شه‌مدا حوشتر و حه‌مام كه چیرۆكی سه‌ره‌كی كتێبه‌كه‌یه، ره‌خنه له كه‌سانێك ده‌گرێت كه فڕیان به زمان و ئه‌ده‌ب و كولتووره‌وه نییه، كه‌چی خۆیان پێ شاره‌زایه و به‌هه‌وه‌سی خۆیان بڕیارده‌ده‌ن، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه و ئه‌وه ده‌بێت و ئه‌وه نابێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌و په‌نده پێشینانه كوردیه‌ی به نموونه هێناوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت (حوشتر و حه‌مامیان نه‌گۆتیه) و دوو قه‌سابی نه‌خوێنده‌وار، به‌بێ ئه‌وه‌ی له مانا و ماهیه‌تی ئه‌و په‌نده تێبگه‌ن، به‌زۆر ده‌یانه‌وێت بیسه‌لمێنن كه‌وا راست نییه و پێچه‌وانه‌كه‌ی راست و دروسته!. * له كۆتا چیرۆكیشدا (بلمره‌م) كه وشه‌یه‌كی توركمانییه به مانای (نازانم) دێت، باس له دیارده‌ی سه‌رهه‌ڵگرتن و كۆچكردنی خه‌ڵك ده‌كات به‌ره‌و هه‌نده‌ران و ره‌خنه له خه‌ڵكانێكیش ده‌گرێت بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌ست و مه‌رامی خۆیان ئاماده‌ن هه‌موو شتێك بكه‌ن، ته‌نانه‌ت حاشاكردن له زمان و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی خۆشیان! وه‌ك حه‌ربا (خه‌مه‌گڕوو) پێستی خۆیان ده‌گۆڕن، له كۆتایی چیرۆكه‌كه‌شدا نووسه‌ر ئه‌مجۆره خه‌ڵكانه شه‌رمه‌زار ده‌كات، و به به‌ر سزای نووسه‌ر ده‌كه‌ون. * له كۆتایی خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی كتێبی حوشتر و حه‌مامدا خوێنه‌ر هه‌ستده‌كات، كه چیرۆكه‌كان واقیعین، واقیعێكی ناخۆشی پڕ له نه‌هامه‌تی و ده‌رده‌سه‌ری و سته‌م و گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ریی و كپكردنی ئازادی، به‌ڵام نووسه‌ر توانیویه‌تی ئه‌و واقیعه تاڵه تێكهه‌ڵكهێش و ئاوێته بكات به كۆمیدیاوه، كۆمیدیایه‌كی ته‌نزئامێز، كه سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ خۆی رابكێشێت. * چیرۆكه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌چنه بواری كۆمیدیایه‌كی ئامانجداره‌وه، ره‌خنه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕانه له دیارده و كه‌موكوڕییه‌كان ده‌گرێت، كه سه‌رتاپای كۆمه‌ڵگاكه‌مانی گرتۆته‌وه. مه‌به‌ست تێیاندا ته‌نیا پێكه‌نین نییه، كه ئه‌رك و وه‌زیفه‌ی كۆمیدیایه، به‌ڵكو په‌نجه له‌سه‌ر بریندانانیشه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure