سینه‌ماكار "هه‌ردی حه‌سه‌ن": به‌هیوام ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی كه‌لتووری ده‌گرنه ئه‌ستۆ كه‌سانی شیاوبن..! ئه‌وانه‌ی كه نه‌شیانتوانی هیچ هه‌نگاوێك بۆ سینمای كوردی ببه‌نه پێش با ڕێگا له گه‌نجه‌كانیش نه‌گرن..! كورته‌فیلمی (فڕینی به‌رد) له سیناریۆو ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری گه‌نج (هه‌ردی حه‌سه‌ن)، له نوێترین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له فێستیڤاڵی هاوینه بۆ كورته‌فیلم - summershort festival) له شاری (مونخ) به‌شداری ده‌كات، كه فێستیڤاڵه‌كه له ڕۆژانی 30 و 31/8/2019 به به‌شداری به‌رهه‌می سینه‌مایی گه‌نجانی وڵاتانی (ئاسیا‌و ئه‌وروپا) له چه‌ندین به‌شی جیاواز به‌ڕێوه‌ده‌چێت. كورته‌فیلمی "فرینی به‌رد" له دوایين به‌شداری خۆیدا له فێستیڤاڵی دوبه‌ی له به‌شی فیلم ماركێت (سینه‌تیك) ساڵی 2017 به‌شداری كردووه، پێشتریش بۆته براوه‌ی یه‌كه‌می به‌شی كورته‌فیلمی خه‌ڵاته‌كانی ڕوانگه له ساڵی 2017، هه‌روه‌ها له سێیه‌مین دیداری نێوده‌وڵه‌تی سینه‌مای دژه‌تیرۆر له ساڵی 2018 خه‌ڵاتی (باشترین ده‌رهێنان)ی وه‌رگرتووه. له‌مباره‌یه‌وه ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه هه‌ردی حه‌سه‌ن به میدیاكانی راگه‌یاند: كورته‌فیلمی (فڕینی به‌رد) كه دووه‌م كورته‌فیلمی منه، له‌درێژه‌ی به‌شداری له فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌شداری له فێستیڤاڵی هاوینه بۆ كورته‌فیلم ده‌كات له شاری (مونخ)، وا بڕیاریشه فێسیڤاڵه له ڕۆژانی 30 و 31/8/2019 به‌ڕێوه‌بچێت. وتیشی: ئێمه هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین كه فیلمه‌كانمان دروستبكه‌ین بۆ فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی جیهان، به ئامانجی ئه‌وه‌ی كه ده‌ست له‌سه‌ر بابه‌تێك دابنێین و بیگه‌ینین به كۆمه‌ڵگاكانی دیكه، كه ئه‌مه‌ش ببێته هۆی ئه‌وه‌ی سینه‌مای كوردی به هه‌موو شێوازێك بناسینێن و به هه‌موو جیهانی بڵێین ئێمه وه‌كو كورد هه‌ین، به‌ڵام ئه‌ركه له‌سه‌ر كورد پاڵپشتی هونه‌ری سینه‌ما بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئامانجه سیاسی و ئابوورییه‌كانمان بپێكین به ڕێگای سینه‌ما. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له سینه‌مادا پێشتر كۆمه‌ڵێك سینه‌ما كاری باش و خراپ ئه‌زموونی سینه‌مای كوردیان كرد، ئه‌وانه‌ی كه سه‌ركه‌وتن، به سه‌ركه‌وتن، ئه‌وانه‌ی كه نه‌شیانتوانی هیچ هه‌نگاوێك بۆ سینمای كوردی ببه‌نه پێش با ڕێگا له گه‌نجه‌كانیش نه‌گرن..! له كۆتاییدا وتی: یه‌كه‌مجار به‌هیوای كوردستانێكی ئاوه‌دانتر، به‌ڵام بۆ كوردستانێكی جوانتر، كه‌لتوور له‌پێش هه‌موو شتێكه، بۆیه با ڕێگا به گه‌نج بدرێت له چه‌ند ساڵی ئاینده‌دا، گه‌نج با كار له‌سه‌ر كه‌لتووری كوردستان بكات، به هه‌موو ڕێگا هونه‌ریه‌كان، به‌هیوام ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی كه‌لتووری ده‌گرنه ئه‌ستۆ كه‌سانی شیاوبن!. له ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه‌دا هاتووه: مامۆستا كچێكی شاریه، له لادێیه‌ك وانه ده‌ڵێته‌وه، له‌و لادێیه له په‌یوه‌ندی خوشه‌ویستیدایه له‌گه‌ڵ (شێرۆ)ی كوڕی لادێكه‌یه، له‌نێوان كوڕی ئاغای لادێكه‌و (شێرۆ) و مرۆڤایه‌تی ده‌بێت دانه‌یه‌ك هه‌ڵبژێرێ.. فیلمه‌كه به پاڵه‌وانیه‌تی (محه‌مه‌د شێروانی و كاردینا هێمن و سیروان گلی)یه، له‌گه‌ڵ به‌شداری هه‌ریه‌ك له ئه‌كته‌ران (شاخه‌وان مسته‌فاو ئه‌حمه‌د مه‌حمودو مازی چین عه‌زیز)، جگه‌له‌مه چه‌ندین كۆمبارس تێیدا به‌شدارن كه ژماره‌یان نزیكه‌ی (50) كه‌سه. ستافی فیلمه‌كه پێكهاتوون له: به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن (سۆران ئیبراهیم)، ده‌نگهه‌ڵگر (سه‌نگه‌ر حه‌سه‌ن)، ڕۆناكی (هاموون ڕه‌فیق)، فۆكس مان (ڕێكه‌وت خالید)، به‌رنامه‌ڕێژ (ڕزگار قسریان)، دیزاینه‌ر (ڕۆژیار ته‌همورسنیا)، كاری مێك ئاپ (هێلین حه‌سه‌ن)، كلاكیت (ڕێزه محه‌مه‌د)، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م (خالید مه‌ولود)، فۆتۆگراف (شه‌هاب سه‌عید)، ژێرنووس بۆ ئینگلیزی (سه‌ردار محه‌مه‌د)، كاری مۆنتاژو ده‌نگ و ڕه‌نگ (سامی سه‌باح)، به‌رهه‌مهێنه‌ر (هه‌ردی حه‌سه‌ن و محه‌مه‌د شێروانی) له‌ئه‌ستۆیان گرتووه. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بڵێین: سینه‌ماكاری گه‌نج هه‌ردی حه‌سه‌ن پێشتریش كاری ده‌رهێنانی بۆ كورته فیلمێك كردووه به‌ناوی (+18)ـه كه له چه‌ند فێستیڤاڵێكی ناوخۆ‌و ده‌وره‌وه به‌شداری كردووه‌و خه‌ڵاتێكیشی وه‌رگرتووه به‌و فیلمه له یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی ڕوانگه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure