18/5/2019 12:12 PM

نۆ جۆر لە خواردن سودی زۆریان بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە

 هەندێ کات هەندێ بەشیان یان زیادەخۆری لە هەندێکیاندا  ببێت هۆی مەترسی بۆسەر ژیان و زۆر جار مردن، بۆیە وەك خواردنێکی ژەهراوی لەبری بەسوود دادەنرێت ئەو خواردنانەش ئەمانەن:
1.    گێلاس: میوەیەکی زۆر بەسوودە بەڵام ئەگەر بە ناوکەکەیەوە قوت بدەرێت مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەکات. چونکە لەژێر توكڵە ڕەقەکەی ناوکەکەی مادەی (سیانۆهایدرین) هەیە کە لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ ژەهری سیانید کە بە (ژەهری شین) ناسراوە.

2.    ڕێواس: میوەیەکی بەهاری بەتام و زۆر بەسوود، بەڵام گەڵاکەی هەندێ مادەی ترشی بەهێزی تێدایە کە دەکرێت بە مادەیەکی کوشندە دابنرێت ، نزیکەی سێ هەزار (٣٠٠) جار بەهێزترە لە سرکەی میوە و وەك مادەیەکی سپیکەرەوە لە هەندی کاری نائۆرگانیکدا بەکار دەهێنرێت.

3.    بادەمی تاڵ : بادەمی تاڵ و ناوکی قەیسی هاوچەشنەکانیان مادەی (ئەمیگدالین)ی تێدیایە کە لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ ئۆکسیدی سیانید، (٨-١٠) دەنك بادەمی تاڵ یان ناوکی قەیسی بۆ مناڵ بەتایبەت هێجگار کوشندەیە و مەترسی لەسەر ژیانی دروست ئەکات و لە گەورەدا گەدە تێكچوون لێدانی دڵ زیاد ئەکات و مەترسی وەستانی هەناسەدان و پاشان مردنی هەیە.

4.    ئاو: سودەکانی ئاو خواردنەوە لە بژاردن نایەت و یەکێکە لە مادە هەرە گرنگەکانی ژیان و تەندروست باشی، بەڵام هەندێ جار خواردنەوەی شەش لیتر ئاو دەبێتە هۆی گەشەی خێرای خانەکانی مێشك و گەورەبوونێکی ناسروشتی مێشك و سەر ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی مێشك پاشان مردن.

5.    قاوە: مادەی کافایینی ناو قاوە بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی ماندوون و پێویستیان بە وریابوونەوە هەیە، بەڵام بۆ کەسێک کە کێشی هەفتا کیلۆگرام بێت، هەفتا کوپ قاوە بکوژە. ڕێژەیەکی زۆری کافاین هۆکارە بۆ لێدانی خێرای دڵ بەڵام ڕەنگە ببێت هۆی وەستانی لەپڕی لێدانی دڵیش بۆیە باشترە ڕێژەی خوارنەوەی قاوەکەم بکرێتەوە یان دەتوانرێت کافاین بەشێوەی (حەب) بخورێت.

6.    شوکلات: بەپێی لێکۆڵینەوەکان سەگ بە تایبەتی زۆر حەز لە شوکلات ئەکات، بەڵام ئەم لێکۆڵینەوانە بۆ مرۆڤیش هەمان شتە، بەهۆی بوونی مادەی (تیوبرۆمین) بەتایبەت لە شوکلاتی تۆخدا مرۆڤ و گیاندارانی وەك سەگیش لە دوای خواردنی پارچەیەیك حەزدەکات بەردەوام بێت و زیاتری لێبخوات. بەڵام زۆر خواردنی کوشندەیە و تەنها هەشتاوپێنج پارچە شوکلاتی قاوەی بەسە بۆ کوشتنی مرۆڤ.

7.    خوێ: خوێ ئەو مادەیەی کە وازهێنان لێی ئەستەمە، خواردنی بەبڕێکی مامناوەند زۆر ئاساییە بەڵام تەنها چلوهەشت کەوچکە چا خوێ دەبێتە هۆی زیادبوونی مادەی سۆدیۆم لە خوێندا و ئەمەش هۆکارە بۆ پوکانەوەی خانەکانی مێشك و مردن. هەربۆیە هەندێ جار بە خوێ دەوترێ (ژەهری سپی).

8.    قارچك: بۆهۆی بوونی مادەی (فینالهایدرازین) کە مادەیەکی شێرپەنجەییە لە قارچکدا زۆر خواردنی لە ژەمێکدا یان بەردەوام خواردنی ڕۆژانە دەبێت هۆی شێرپەنجە، بۆیە باشتر وایە لەکاتی ئامادەکردنی (بێجگە لە برژان و سورکردنەوە) ئەو ئاوەی کە پێی دەکوڵێنرێت بڕژێنرێت، قارچکی قوتوو ڕێژەیەکی کەمتر لە مادەی فیناڵهایدرینی تێدایە هەتا قارچکی تازە.

9.    تۆوکەتان: تۆو کەتان و ڕۆنی تۆوکەتان ڕێژەیەکی زۆرباش ئۆمیگاسێ، پێکهاتەبنەڕەتیەکانی ترشەڵۆکە چەورییەکان و سیستمی خۆپاراستنی تێدایە کە بۆ مرۆڤ زۆر بەسوودە، بەڵام تۆوکەتان مادەیەکی ژەهرینی تێدایە بەناوی (لینەمارین) کە لەلەشی مرۆڤدا ئەگۆڕێت بۆ ئۆکسیدی سیانید (ترشی شین)، بۆیە واباشە کە تۆوکەتان بە ساغی و نەکوتراوی و هەروەها بە ڕێژەی کەم بخورێت نزیکەی یەك تا دوو کەوچکی چێشت خواردن لە ڕۆژێکدا تێپەڕ نەکات.

ئا\شیرین هەورامی
 لە ڕۆژنامەی (ئێکسپرێس)





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved