18/5/2019 12:30 PM

مێتابۆلیت دەورێکی گرینگی لە خووگرتن بە نیکۆتین هەیە

زانایان دەریدەخەن کە پێدەچێت مێتابۆلیت دەورێکی گرینگی لە خووگرتنی جگەرەکێشەکان بە تووتن هەبێت.


براد فلیپس، پڕۆفیسۆری دەروونناسی لە زانکۆی داکۆتای باشوور دەڵێت "کاتێک جگەرە دەکێشن، نیکۆین دەبێت بە مێتابۆلیت کە بە کۆتینین ناسراوە. " تەنانەت ئەو کەسانەی کە دووکەڵی جگەرەی کەسانی دیکە هەڵدەکێشن، وەڵامی تاقیکردنەوەکانیان بۆ کۆتینین پۆزەتیڤە. مێتابۆلیت لە ڕێگەی میز، ئاوی دەم و خوێنەوە دەپێورێت.


فلیپ دەڵێت "کۆتینین ماوەیەکی زۆر زیاتر لە نیکۆتین لە ناو لەشدا دەمێنێتەوە." ماوەی ١٥ کاتژمێر پێویستە بۆ ئەوەی نیوەی کۆتینین لە لەش بچێتە دەر، بەڵام نزیکەی ٢ کاتژمێر پێویستە بۆ چوونەدەری نیکۆتین. 


فلیپس دەڵێت "بەڵگە سەرەتاییەکان پێمان دەڵێن کە وابەستەیی بە نیکۆتین پێدەچێت تەنیا وابەستەیی بە خودی نیکۆتین نەبێت. کۆتینین لەوانەیە خووگرتن بە نیکۆتین بەهێزتر بکات."


بۆ تاقیکردنەوەی مێتابۆلیتی نیکۆتین، توێژەران کرمی ئاوییان لەناو ئاوێکدا نوقم کرد ئەو مادەیەی تێدا بوو. بڕی مادەکە جیاواز بوو تاوەکوو کاردنەوەی کرمەکان ببینن. توێژینەوەکە پیشانی دا ئەو کرمانەی کە لە ئاوەکەیاندا کۆتینین هەبووە ماوەیەکی زیاتر لەو کرمانە لە ئاوەکەدا ماونەتەوە کە ئەو مادەی تێدا نەبووە. 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved