18/5/2019 02:15 PM

گەڕانەوە بۆ ئاوایی

لەدووتووێی 366لاپەڕەدا، کتێبی (گەڕانەوە بۆ ئاوایی- یادەوەریی مناڵی) نووسینی تەها سلێمان کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.لەسەرەتای کتێبەکەدا هاتووە: هیچ ئیشێک بێ پێشەکی نییەو من لەم ئیشەما بێ پێشەکی دێمە خزمەتتان، هەر خۆیشم ئێژم باش ئەکەیت و باشیش ناکەیت و ناشێ و ناکرێ بێ پێشەکی ئەم ئیشە بخەیتە بەردەم ئەو کەسانەی گەرکیانە بیخوێننەوە؟. کەواتە ئیسا گەیمانە وەڵامی سوعالەکە، چوینکە لەسەرەتای ئەم بێ پێشەکییەوەو دودێر کەمتر بڕیمانۆو هاتینە سەرئەوەی گەرەکمانە بێژینی؟ دەی چی ئێژی بێژەو سەرمان مەیەشێنە؟ پەلەمەکەو گەرەکمە بێژم ئەم نووسینەی هاتووەتە بەردەستت، نە قورسەو نەش ئاسانە، ئاسان نییە چوینکە یەک حەمکە ووشەو رستەی شێوەزاری گەرمیانیانەی تیایەو قورسیش نییە چوینکە گشتمان وەکوردی قسە ئەکەین و لەیەک حاڵی ئەوین.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved