زۆر كه‌س له دنیادا خه‌می پیریی بۆته خه‌مێكی گه‌وره‌ی‌و له كورده‌واریشدا ده‌وترێ، خۆزگه مردن هه‌بوایه به‌ڵام پیری نه‌بوایه، هه‌ڵبه‌ت له پیریشدا یه‌ك له مه‌ترسیدارترین ده‌رده‌كان نه‌خۆشی خه‌ڵه‌فانه. راپۆرتێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی خه‌ڵه‌فانی ئاشكرا كرد، كه نه‌خۆشییه‌كی باوه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا‌و له پیریدا سه‌ر هه‌ڵده‌دات. راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و نه‌خۆشییه په‌یوه‌ندی به شێوازی ژیانی كه‌سه‌كه‌وه هه‌یه‌و چاره‌سه‌ره‌كه‌شی ژیانێكی ته‌ندورستانه‌یه به‌ر له پیربوون. ئه‌م نه‌خۆشییه هەزاران كه‌س له جیهاندا تووشی بووه‌و ساڵانه‌ش بڕی 818 ملیار دۆلار خه‌رجییه‌كه‌یه‌تی، رێكخراوی ته‌ندورستی جیهانی لیستێكی رێنمایی بڵاو كردۆته‌وه كه مرۆڤ ده‌توانێ خۆی پێ بپارێزێت له‌و نه‌خۆشییه‌و رێكخراوه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه مه‌رج نییه ئه‌نجامێكی حه‌تمی پیریی بێت.
سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure