19/5/2019 04:16 PM

چالاکیی جەستەیی مەترسیی مردن بە هۆی دانیشتینی زۆرەوە دوا دەخات

بۆ ئەو کەسانەی کە چالاکییان کەمە، بڕی ئەو کاتەی کە دادەنیشن پەیوەندی هەیە بە چوونەسەری مەترسیی مردن، هەروەها بردنەسەری ئاستی چالاکیی جەستەیی ڕێگەیەکە بۆ ئەوەی تا ڕادەیەک ئەم مەترسییەکە کەم بکەنەوە.

دوایین توێژینەوەکان ئەوە دەردەخەن کە دانیشتنی زۆر، دەرەنجامی مەترسیداری لێ دەکەنەوە. لە توێژینەوەیەکی نوێدا، توێژەران بە شوێن پەیوەندیی نێوان دانیشتنی زۆر و چالاکیی جەستەیی لەسەر مردن و بەراوردی کاریگەریی دانیشتن بە وەستان لەسەر پێ، چالاکیی جەستەیی و خەودا گەڕان.

پڕۆفیسۆر ئیمانوێل ستاماتاکیس پرۆفیسۆر لە زانکۆی سیدنی و توێژەری سەرەکی دەڵێت "توێژەنەوەکانی پێشوو ئەوەیان لەبەر چاو نەگرتووە کە ڕۆژ ٢٤ کاتژمێرە و کات سنووردارە و زیادکردنی چالاکیی جەستەیی یان بێچووڵەیی کاریگەری لەسەر چالاکییەکانی دیکە و خەو دادەنێت."

لەم توێژینەوەدا لە ١٤٩٠٧٧ ژن و پیاوی ئوسترالیایی تەمەن ٤٥ ساڵ و بەرەوسەر پرسیار کرا کە ڕۆژانە چەند کاتژمێر بە دانیشتن، وەستان لەسەر پێ و خەوەوە تێپەڕ دەکەن. هەروەها پرسیاریان لێ کراوە کە ڕۆژانە چەندە پیاسە دەکەن یان چالاکیی جەستەییان هەیە.

دانیشتی ڕۆژانە پۆلێن کرا بۆ سەر کەمتر لە چوار کاتژمێر، چوار تا شەش، شەش تا هەشت و زیاترە لە هەشت کاتژمیر. چالاکیی جەستەیی هەفتانە دابەش کرا بەسەر نەبوونی چالاکیی جەستەیی (ناچالاک)، ١ تا ١٤٩ خولەک (چالاکیی ناپێویست)، ١٥٥ بۆ ٢٩٩ خولەک (چالاکیی پێویست بەڵام سنووردار)، ٣٠٠ بۆ ٤١٩ خولەک (چالاکیی پێویست سەرووی ئاستی پێشنیارکراو)، ٤٢٠ خولەک (زۆر چالاک).

دوای ٨.٩ ساڵ بەدواداچوون بۆ هۆکارە جیاوازەکانی مردن و ٧.،٤ ساڵ بۆ مردن بە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار، دەرکەوت ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە زیاد لە ٦ کاتژمێر دادەنیشن، مەترسیی مردنیان بە هۆکارە جیاجیاکان و نەخۆشیی دڵ زیاترە بەڵام بۆ ئەو کەسانەی کە بە ئەندازەی پێویست واتە ٣٠٠ بۆ ٤١٩ خولەک چالاکییان بووە، مەترسیی مردنیان بە هۆی دانیشتنەوە لەسەر نامێنێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved