19/5/2019 04:21 PM

کاریگەریی کێشە ئابوورییەکان لەسەر گەشەی منداڵ

پێڕاگەیشتنی دایک و باوک یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانە لە گەشەی منداڵدا، بەڵام بەپێی هەلومەرجە ئابووری کۆمەڵایەتییەکان ئەم هۆکارە دەتوانێت بۆ هەر بنەماڵەیەک بە شێوەیەکی جیاواز بێت.

دەروونناسێکی کارامەی بواری گەشە، پڕۆفیسۆر ئاریەل کالیل، لە توێژینەوەیەکیدا بە دوای کاریگەریی کەموکوڕییەکانی دایک و باوکایەتی بە هۆی کەم داهاتییەوە لەسەر تواناییەکانی منداڵاندا گەڕاوە. کالیل بەم شێوەیە باسی توێژینەوەکەی دەکات.

هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە گرینگە کاتی هەڵسەنگاندنی کێشەکان سەیری هۆکارە دەرەکییەکان وەک شوێنی نیشتەجێبوون، چاودێریی تەندروستی و هتد بکرێت. من حەز دەکەم کە لەسەر جیاوازیی ژینگەی فێربوونی منداڵان کار بکەم و ئەو جیاوازییە گەورەی کە دایک و باوک دەتوانن لە گەشەی منداڵاندا دروستی بکەن.

بە گشتیی جیاوازیی فێربوون لە نێوان بنەماڵە دەوڵەمەند و هەژارەکاندا کەم بوەتەوە. هەموو دایک و باوکان لەسەر گەشەی منداڵان سەرمایەگوزارییەکی زۆر دەکەن بەڵام هێشتا نایەکسانییەکی زۆر لە نێوان ئەو هەلانەدا هەیە کە بۆ منداڵەکان دەڕەخسێت. لە ڕاستیدا دەبینین کە مەودایەکی زۆر لە نێوان ئەو تواناییانەدا هەیە کە منداڵەکان لە سەرەتای گەشەکردنیاندا هەیانە، ئەوەش هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بنەماڵە هەژارەکان ناتوانن هەلومەرجی پێویست بڕەخسێنن بۆ منداڵەکانیان.

لە درێژەدا دەڵێت: پەیوەندییەکی بەهێزمان لە نێوان هەژاری لە منداڵی و نایەکسانی لە گەورەییدا بینیوە. بە واتایەکی تر، زۆربەی ئەو منداڵانەی کە لە بنەماڵەی کەم داهاتدا گەورە دەبن، لە داهاتووشدا زیاتر لە چینی کەم داهاتدا دەبین.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved