له شاری سلێمانی بۆ یه‌كه‌مجار خانمێك براندێكی كوردی دروستده‌كات كه تایبه‌ته به ئاماده‌كردنی جلوبه‌رگی ئاهه‌نگی خانمان به هه‌موو جۆره‌كانی. ئه‌ڤین ئازاد خه‌لیفه، خاوه‌نی ماركه‌ی ناهیده ڕایگه‌یاند: بازاڕی تایبه‌تم كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ كارگه‌یه‌ك به ماركه‌ی تایبه‌ت به خۆم له به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی جلوبه‌رگی بوك و جلی تایبه‌ت به ئاهه‌نگ. ڕاشیگه‌یاند: كارگه‌یه‌كی تایبه‌تم كردۆته‌وه كه له شاری سلێمانیه‌و كاری ئاماده‌كردن و دروستكردنی جلی خانمانه به‌تایبه‌تی ئه‌و جلانه‌ی بۆ ئاهه‌نگ به‌كاریده‌هێنن و جلی بوك ده‌دورین به هه‌موو داواكاریه‌ك و شێوازێكی نوێ خانمان ده‌توانن به خواستی خۆیان داوای بكه‌ن و بۆیان بدورین. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ئه‌م كارگه‌یه‌و ماركه‌ی تایبه‌ت به خۆمان و دوو براندی جیهانیشم هێناوه‌ته سلێمانی كه ماركه‌ی ڕۆزه كڵارا بۆ جلی ئاهه‌نگ و ستاره میدن لارنیا كۆسماتیك تایبه‌ته به پێداویستيیه جوانكاريیه‌كانی خانمان پۆڵندییه‌و ماركه‌ی لوك سه‌نتره ئیسپانی بۆ كریستاڵ پێداویستيیه‌كانی جوانكاری بوك و خانمانه. ناهیده یه‌كێكه له به‌رگدرووه كۆنه‌كانی شاری سلێمانی كه ماوه‌ی 30 ساڵه له شاری سلیمانی كاری به‌رگدووری ده‌كات و به‌شێكی زۆری خانمان ئاشنان به كاره‌كانی، له ئێستاشدا كارگه‌یه‌كی دامه‌زراندووه و 15 كه‌س كاری تێدا ده‌كات له بواره‌كانی دیزاین و به‌رگدروودا كه هه‌موو ڕۆژانێكی شه‌ممان جلوبه‌رگی نوێ نمایش ده‌كه‌ن. له ئێستادا ئه‌و خانمه له‌ناو بینای سیتی سه‌نته‌ر كاره‌كانی نمایش ده‌كات و له‌ڕۆژی 20/5 كاره‌كانی ده‌ستپێده‌كات له‌كاتژمێر 8 ئێواره ده‌كرێته‌وه‌و خانمان ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن و نوێترین جۆره‌كانی جلوبه‌رگی خانمان ببینن. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure