له‌سلێمانی زیاتر له حه‌وت تۆن هه‌نگوین ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراو قائیمقامیه‌تی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌نگوینه‌كه له پشكنین ده‌رنه‌چووه، بۆیه بڕیاری له‌ناوبردنی دراوه. له راگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا هاتووه، له‌لایه‌ن ئاسایشی ئابوری سلێمانیه‌وه زانیاری له‌باره‌ی بڕێكی زۆر هه‌نگوینی قه‌ده‌غه‌كراو درایه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت و لیژنه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر هه‌نگوینی شانه‌داری ئێرانی له جۆری (سه‌ند)دا گرت كه هاورده‌كردنی هه‌نگوینی شانه‌دار به‌پێی یاسای كه‌ره‌نتینه‌ی كشتوكاڵی قه‌ده‌غه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه گواستراوه‌كانی لێده‌كرێت. سه‌باره‌ت به‌بڕی هه‌نگوینه‌كه‌ش ئاماژه به‌وه دراوه كه بڕی ئه‌و هه‌نگوینه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، هه‌زار كارتۆنه كه كۆی گشتییه‌كه‌ی زیاتر له حه‌وت تۆنه‌و له ئێرانه‌وه هاورده‌كراوه. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، هه‌نگوینه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی دووجار پشكنینی بۆ كراوه‌و هه‌ردوو جاره‌كه وه‌ڵامه‌كه‌ی به نه‌شیاو بۆ خواردن و به‌كارهێنان دراوه‌ته‌وه، بۆیه به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی بڕه هه‌نگوینه‌كه له‌ناوده‌برێت. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure