21/5/2019 03:05 PM

جەنەتیک کاریگەرییەکی کەمی لەسەر تەندروستیی ددان هەیە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە جەنەتیک نابێتە هۆی ڕزین و خراپبوونی ددان، هەروەها توێژینەوەکە ئەوەشی دەرخستووە کە ئەو منداڵانەی دایکیان کێشی زیادەی هەیە ئەگەری کلۆربوونی ددانیان زیاترە.

وتارەکە کە لە دوایین ژمارەی گۆڤاری پێدیتریکس دا بڵاو بووەتەوە، بەراورد دەکات کە یەک لەسەر سێی منداڵانی ئوسترالیایی لە تەمەنی چوونە قوتابخانەدا کێشەی ڕزینی ددانیان هەیە. 

توێژەرەی سەرەکی دوکتور میهیری سیلڤا، لە ناوەندی توێژینەوەی منداڵانی موردۆچ، دەڵێت لە توێژینەوەکەدا سەیری ددانی ١٧٣ منداڵی دووانە لە کاتی لە دایکبوون تا تەمەنی شەش ساڵی کراوە.

دوکتور سیلڤا وتی "ئەوەی کە جەنەتیک چ کاریگەرییەکی لەسەر تەندروستیی ددان هەیە تا ئێستا بەو شێوەیە توێژینەوەی لەسەر نەکراوە. ئەمە یەکەم توێژینەوەیە لەسەر دووانەکان کە لەسەر هەردوو هۆکاری جەنەتیکی و هۆکارە مەترسیدارەکان لە ساڵانی یەکەمی تەمەندا وەک نەخۆشیی و شێوەژیان دەکۆڵێتەوە.

ئەو دەڵێت "بۆمان دەرکەوت کە دووانەکان بە جینۆمی هاوتا، ئاستی خراپبوونی ددانیان زۆر جیاوازە. ئەمەش واتا هۆکارە ژینگەییەکان وەک کەمیی فلۆراید لە ئاودا، پێدەچێت هۆکاری سەرەکیی کلۆربوونی ددان بێت نەک پێکهاتەی جەنەتیکی."
هەروەها توێژینەوەکە ئەوەشی دەرخست کە پەیوەندییەک لە نێوان تەندروستیی دایک و شێوەژیان لە کاتی دووگیانیدا هەیە و ئەو دایکانەی کە دایکیان قەڵەوە دواتر لە ژیانیاندا ئەگەری خراپبوونی ددانیان زیاترە بووە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved