ئەوە ڕوونە کە بەکارهێنانی زۆری خواردنە پڕکالۆرییەکان بۆ تەندروستی زیانبەخشن، بەڵام دەرکەوتووە کە لە کاتێکدا سترێستان لەسەرە، ڕەچاوکردنی ئەوەی کە چ شتێک دەخۆن زۆر زیاتریش گرینگ دەبێت. تیمێک کە لایەن پڕۆفیسۆر هێربێرت هێرزۆگ لە ناوەندی توێژینەوەی پزیشکیی گارڤان بەڕێوەبەرایەتی دەکرێت، بۆیان دەرکەوتووە کە خواردن پڕ کالۆری کاتێک کە سترێسیشی لەگەڵ بێت دەبێتە هۆی چوونەسەری زیاتری کێش لە بەراورد بە بەکارهێنانی هەمان بەرنامەی خۆراک لە کاتێکدا کە سترێسێک بوونی نییە.
توێژەران ڕێچکەیەکی مۆلکولییان لەناو مێشکدا دۆزییەوە کە لە لایەن ئینسولینەوە کۆنترۆڵ دەکرێت و دەبێتە هۆی چوونەسەری زیاتری کێش.
پڕۆفیسۆر هێرزۆگ دەڵێت "توێژینەوەکە دەریدەخات کە دەبێت لە کاتێکدا سترێسمان هەیە زۆر زیاتر ئاگاری بەرنامەی خواردنەکەمان بین بۆ ئەوەی ڕێگری بکەین لە چوونەسەری خێراتری کێش."
هەندێک لە کەسەکان لە کاتێکدا سترێسیان هەیە بڕی خواردنیان کەم دەکەنەوە بەڵام زۆربەی کەسەکان لەو کاتانەدا زیاتر دەخۆن و خواردنی زیاتریش واتە کارهێنانی زیاتری خواردنی دەوڵەمەند بە کالۆری و چوونەسەری کێش.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure