رێگری له فرۆشتنی گۆشتی مۆرنه‌كراو ده‌كرێت و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تیش داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن گۆشتی مۆرنه‌كراو نه‌كڕن. ده‌روێش فه‌ره‌ج نوێنه‌ری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: فرۆشتنی گۆشتی مۆرنەكراو یان ئه‌و گۆشته‌ی لە شەقامەكان ده‌فرۆشرێت لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ڤێترنه‌ری و ته‌ندروستیه‌وه مۆڵەتی پێدراو نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی زیان به تەندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. وتی: رۆژانه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه سه‌ردانی سه‌رجه‌م گۆشتفرۆشه‌كانی ناوبازاڕ ده‌كرێت تا دڵنیابنه‌وه له نه‌بوونی گۆشتی مۆرنه‌كراوه، هه‌ر دوكانێك گۆشتی مۆرنه‌كراو بفرۆشێت شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. ده‌رباره‌ی هه‌بوونی گۆشتی به‌ستوو له دوكانی گۆشفرۆشه‌كان، ده‌روێش فه‌ره‌ج وتی: ئه‌و دوكانانه‌ی گۆشتی به‌ستوو خاوده‌كه‌نه‌وه و پاشان به نرخی گۆشتی خۆماڵی به هاووڵاتیانی ده‌فرۆشن، فێڵی بازرگانیه‌و یاسا رێكاری سزادانیانی داناوه له‌به‌رئه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌و دوكان و شوێنانه روبه‌رووی یاسا ده‌كاته‌وه. نوێنه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی داوا له هاووڵاتیان ده‌كات له‌كاتی بازاڕكردن و دابینكردنی پێدوایستیه‌كانی رۆژانه‌یاندا گۆشتی مۆرنه‌كراو یاخود گۆشتی شەقام و شاڕێكان نه‌كڕن چونكه مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستیان دروستده‌كات، له‌كاتی هه‌بونیدا لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure