به‌هۆی ژه‌نگكردنی سه‌ری ده‌فره‌كه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خواردنه‌وه‌ی گازیدا ده‌گرێت. له ئه‌نجامی به‌دواداچوون و پشكنینه‌كانی لیژنه‌ی كۆگای سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان، له كۆگایه‌كی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له (50) كێس خواردنه‌وه‌ی گازی له جۆری (زمزم)دا گرتووه كه سه‌ری ده‌فره‌كه‌یان ژه‌نگی كردووه. به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان ژه‌نگ به یه‌كێك له‌و ماددانه داده‌نرێت كه زیانی به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و له‌ڕێی خوێنه‌وه به‌رگری له‌ش ناهێڵێت و مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه درێژخایه‌ن و ترسناكه‌كانی لێده‌كرێت. داوا له هاووڵاتیان و دایكان و باوكان ده‌كه‌ین، به‌وریایی زیاتره‌وه له‌كاتی بازاڕكردندا كاڵا‌و شمه‌كه‌كانیان بكڕن و ئاگاداری ئه‌و خۆراكانه‌بن منداڵه‌كانیان له دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌یكڕن و ده‌یانخۆن، هه‌روه‌ها له هه‌بوونی ماده‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه. به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه، ته‌واوی ئه‌و خواردنه‌وه گازییانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت. له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ردانكردنی سه‌رجه‌م بازاڕ‌و شوێنه گشتیه‌كان ده‌ستپێكردووه تا له‌رووی ته‌ندروستی و كوالێتی و نرخه‌كانه‌وه له سه‌لامه‌تی ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه‌ی به هاووڵاتیان ده‌فرۆشرێت دڵنیابنه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure