له ویلایه‌تی میشیگانی ئه‌مریكا پیاوێك به ڕێكه‌وت و به هۆی به‌رده نه‌یزه‌كێكی بچووكه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت.پیاوێكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی ئه‌دمۆر له ویلایه‌تی میشیگان له‌ساڵی 1988ه‌وه كێلگه‌یه‌كی بچووك ده‌كرێت كه خانوویه‌كی بچوكیشی له‌گه‌ڵدایه و ماوه‌یه‌كی زۆر تێیدا نیشته‌جێ ده‌بێت. ئه‌و پیاوه به ڕێكه‌وت به‌ردێك ده‌بینێت كه ماوه‌ی ده‌یان ساڵه ده‌یخاته به‌رده‌رگای یه‌كێك له ژووره‌كان و سه‌رنجی ڕاده‌كێشێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه كه هه‌ندێك كه‌س به بڕی ده‌یان هه‌زار دۆلار ئه‌و به‌رده نه‌یزه‌كانه ده‌فرۆشن كه ساڵی ڕابردوتر كه‌وتووته خواره‌وه له‌و شارۆچكه‌یه. به گوته‌ی ڕۆژنامه‌نووسان پیاوه‌كه به‌رده‌كه ده‌بات بۆ یه‌كێك له هاورێكانی به ناوی (مونالیزا سیربیسكو) كه مامۆستای زانكۆیه‌و پسپۆڕی زانسته‌كانی زه‌وی و به‌رگه‌هه‌وایه بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ بكات. دواتر ده‌یبه‌نه ناوه‌ندی سمیشونیانی ئه‌مریكیی بۆ فێركردن‌و توێژینه‌وه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رده‌كه و ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و به‌رده‌ی چه‌ندین ساڵه به بێباخی ده‌خرێته به‌رده‌رگای یه‌كێك له‌ژووره‌كان به‌ردێكی نه‌یزه‌كیی پڕبایه‌خه. پاشان ناوه‌نده‌كه له‌رووی زانستییه‌وه ده‌یسه‌لمێنێت به‌رده‌كه به‌ردێكی نه‌یزه‌كییه و پێكهاته‌كه‌شی بریتییه له ئاسن و نیكڵ و نرخی به‌رده‌كه‌ش به 100 هه‌زار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن. به‌رده‌كه ڕه‌وانه‌ی زانكۆی میشیگان ده‌كرێت بۆ زیاتر توێژینه‌وه له‌باره‌یه‌وه پاشان له‌و ناوه‌نده دوای توێژینه‌وه‌ی ته‌واو ده‌گه‌نه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی ئه‌و به‌رده یه‌كێكه له پاشماوه‌كانی ئه‌و نه‌یزه‌كه‌ی له سه‌رده‌مێكی زۆر كۆندا له‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌مریكادا داوییه‌تی به زه‌ویدا و كێشه‌كه‌ی(22.5) ره‌تڵه و شه‌شه‌مین به‌ردی گه‌وره‌یه له نێو ئه‌و 12 پارچه به‌رده نه‌یزه‌كییه‌ی تا ئێستا له میشیگان دۆزراونه‌ته‌وه. دواجاریش ئه‌و پیاوه‌ی به‌رده‌كه‌ی هه‌بوو بووه خاوه‌نی 100 هه‌زار دۆلار . سه‌رچاوه: Sky news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure