22/5/2019 05:07 PM

تاقیکردنەوەی میز سوودمەندە بۆ بەرگری شێرپەنجەی ملی منداڵدان

تاقیکردنەوەی میز لەوانەیە یەکێک لە باشترین ڕێگەکان بێت بۆ بەرگریی شێرپەنجەی ملی منداڵدان. ئەمە ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێیە لە زانکۆی مەنچستەر.


توێژینەوەکە لە لایەن دوکتور ئێما کرۆسبی سەرپەرەشتی کراوە و دەریخستووە کە تاقیکردنەوەی میز ڕێگەچارەیەکی باشە بۆهەڵگرتنی HPV، ئەو جۆرە ڤایرۆسەی کە دەبێتە هۆی نەخۆشییەکە.
تیمی توێژینەکە دەڵێن کە تاقیکردنەوەی میز دەتوانێت ژمارەی ئەو ژنانەی کە پشکنینی شێرپەنجەی ملی منداڵدانیان بۆ دەکرێت بباتە سەر. هەروەها تاقیکردنەوەی میز دەتوانێت لە وڵاتانی خەریکی گەشەسەنداندا دەورێکی گرینگی ببێت چونکە لەو وڵاتانەدا ڕێژەی شێرپەنجەی ملی منداڵدان پازدە بەرامبەر زیاترە و تاقیکردنەوەی سمیر، کە تاقیکردنەوەیەکی باوە بۆ ئەو نەخۆشییە لەو وڵاتانەدا بەردەست نییە.


نزیکەی یەک لە ٢٠ی ژنان گۆڕانێکی نائاسایی تێیاندا ڕوو دەدات کە لەوانەیە بگاتە شێرپەنجە و بە کۆلپۆسکۆپی دەناسرێت، کە بە ئامێری سەیرکردن ملی منداڵدان گەورە دەکەنەوە بۆ ئەوەی شوێنە نائاساییەکانی دیار بێت، و تەنانەت بەر لە سەرهەڵدانی شێرپەنجە نموونەی لێ هەڵبگیرێت و چارەسەر بکرێت.


تیمەکە دەڵێن کە نموونەکانی سمیر لە ملی منداڵدان، نموونەی کۆبۆوە لەناو زێدا، و نموونەکانی میز، هەموویان لە هەڵگرتنی خانە مەترسیدارەکانی HPVدا کاریگەرن.
شێرپەنجەی ملی منداڵدان لە ژنانی تەمەن ٣٠ بۆ ٣٥ ساڵدا باوترە. بەڵام قۆناغەکانی پێش تووشبوون لە ماوەی ٥ بۆ ١٠ ساڵ زووتردا دەکرێت دەستنیشان بکرێن، لە کاتێک زیاتر لە سێ یەکی ژنان ناتوانن تاقیکردنەوەی سمیر بکەن.








زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved