23/5/2019 04:06 PM

مێژویی دێرینی کوردستان

چاوەڕێ بن بەم زوانە پەرتووکی (مێژویی دێرینی کوردستان) بەرگی دووەم، وەک کورتەیەک لەمێژووشارستانیەتی دێرینی کوردستان، دەبێتەچرایەکی تری ماڵ وپەرتووکخانەودڵەکانتان.
نووسینی / فاتیح عەبدوڵڵا موحەمەد.
ئامانج لەم توێژینەوەیە دەرخستنی ئەوخاڵە گرنگانەی شارستانیەتی کوردستانە کەتائەمڕۆ مشتومڕی لەسەرە. هەروەها وەڵامێکە بۆ ئەوانەی بە چاوێکی کەم سەیری مێژوو وشارستانیەتی کوردستان دەکەن وگومانیان لە هەمووبنەماکانی شارستانیەتی کوردستان هەیە.
ئەم بەرهەمە وەڵامی سەرجەم ئەوپرسانە دەداتەوەکەتائەمڕۆوەڵامی کرچ وکاڵ دراونەتەوە. وەک ئەمانە، رەچەڵەکی مرۆڤ چیەوچۆن پەیدابوو؟کورد كێیە وچۆن دروست بوو؟زمان چیەوچۆن دروستبوو؟خەت ونووسین چۆن داهێنران؟ ئایین چیەوچۆن سەری هەڵداوەوئایینی کورد چی بووە وچۆن ئایینەکانی تر بە کوردستاندا بڵاوبوونەتەوە؟ نیشتیمانی گەلی کورد لەکوێ وەبۆکوێیە؟بێگانەکان چۆن هاتنەکوردستانەوە؟
پەیوەندی کوردومیدیەکان، ئەستیاگ وکۆرش (کاوە-زوحاک) نەورۆز وساڵنامەی کوردی چیەوئەوڕوداوانە چی بوون وچۆن تێکەڵ بەکلتورمان بوون؟ شارستانیەت چیەو چۆن لەکوردستان سەری هەڵداوە؟
وەک لەناوەرۆکیشدا هاتووە:

ناوەرۆکی ئەم پەرتووکەش لەژێرناوی (مێژووی دێرینی کوردستان) بەرگی دووەمی دا لە شەش بەشی سەرەکی پێکدێت، هەربەشێکیش دابەشکراوە بەسەر دووباسدا.
بەشی یەکەم باس لەرەگ ورەچەڵەکی مرۆڤ وپەیدابوونی مرۆڤ ودەرکەوتن ودرستبوونی کورد دەکات. 
چۆن مرۆڤ پەیدابوو؟چۆن لەکوردستان گەشەی کردو چۆن نەتەوە یان گەلی کورد دروست بوو؟ وەڵامی سەرجەم ئەوپرسیارانە دەداتەوە کە تاکوئەمڕۆش وەک تابۆیەک پەیڤیین لەسەریان یان دەستبردن بۆیان بڤەیە.
بەشی دووەمی بەناونیشانی پەیدابوونی زمان وخەت ونوسین لە کوردستانی دێریندا، لەباسی یەکەم دا بەوردی سەرهەڵدانی زمان وزمانی کوردی رونکراوەتەوە، لەباسی دووەمدا چۆنێتی سەرهەڵدانی خەت ونوسین باسکراوە.

بەشی سێیەم تەرخانکراوە بۆئایین وچۆنێتی سەرهەڵدانی ئاین لای مرۆڤ وخەڵکی کوردستان. لە باسی یەکەمدا چۆنێتی سەرهەڵدانی ئاین روونکراوەتەوە بەشێوەیەکی روون ورەوان تێوری زانستی وئایینی بەهەند وەرگیراوە لەفرەخوای وکۆمەڵەخوایەوە تایەکتاپەرستی وبەپێچەوانەوە. باسی دووەمییش باس لەئایینە کۆنەکانی کوردستان دەکات. هەرلەم بەشەدا وەڵامی ئەوپرسیارانە ئەدرێتەوە کە دیاردەی پەرستن چۆن سەری هەڵداو ئایین چیەوچۆن سەری هەڵداوەوئایینی کورد چی بووە وچۆن ئایینەکانی تر بە کوردستاندا بڵاوبوونەتەوە؟

بەشی چوارەم تەرخانکراوە بۆ خاک ونیشتیمانی کوردستان لەکۆندا. لێرەدا باسی نیشتیمانی رەسەنی کوردستان کراوەوهەروەها باسی هاتنی گەلانی بێگانە کراوەبۆ کوردستان بەتایبەتیش سامیەکان وەک ئەکەد وبابل وئاشوروئاموری وئارامی وعەرەب وپاشان گەلانی تروەک فارس وتورک...هتد. ئەوهۆکارانە ئەخرێنەروو کەسنوری نەخشەی شارستانی کوردستانیان بەرتەسک کردۆتەوەوکوردستانێکی بچوککراوە نیشان دەدەن.هەروەها وەڵامی ئەوپرسیارانە ئەدرێتەوەکەدەڵێن سۆمەری ووڵاتی سۆمەر لەخاکی کوردستاندا نیە، هێشتا نەسەلمێنراوە کەبەشێکی سەرەکی پێکهێنانی گەلی کوردو شارستانیەتی کوردستانن وسنوری سۆمەر لەدەرەوی کوردستاندایە.

بەشی پێنجەم :لەم بەشەدا پەیوەندی کوردومیدیەکان وروداوەکانی سەردەمی ئەستیاگ وکۆرش (کاوە-زوحاک) نەورۆز وساڵنامەی کوردی شی دەکرێتەوەو وەڵامی ئەوپرسیارانە دەدرێتەوە کەگویایە میدیەکان لەساڵی ٧٠٠پ.زخاوەن دەوڵەت نەبوون وئەوەش گرفتی سەرەکی ساڵنامەی کوردیە، لێرەدا ئەوەسەلمێنراوەکە میدیا پێش ساڵی ٧٠٠پ.ز خاوەن دەوڵەت وپایتەخت بوون. هەروەها روونکرنەوەی پێویست دەربارەی نەورۆز وچەن خاڵێکی گرنگ سەبارەت ئاگروروناکی لای گەلانی دێرینی کوردستان وئایینە کۆنەکان بەتایبەت وزەردەشتیەت باس دەکرێت.

بەشی شەشەم: لەژێرناونیشانی شارستانییەتدا دووباسی سەرەکی لەخۆدەگرێت وەک:
یەکەم: چاخەکانی پێش مێژوو، لەم باسەدا سەرجەم داهێنان وهەوڵی مرۆڤ بۆدابینکردنی ژیانێکی پێشکەوتوتر وبەرەوشارستانی خراوەتەروو لەسەردەمی ئەشکەوتەوەتا نیشتەجێبوون لەشاردا. لەوانەش گوند،کشتوکاڵ،شاروپەرستگا.
دووەم: سەرهەڵدانی بنەماکانی شارستانی لەسەردەمە مێژوویەکانداباسکراوە.وەک دەوڵەت ویاساوسوپاوبازرگانی...هتد.

تێبینی / بەرگی یەکەمی(مێژویی دێرینی کوردستان) بەهاری ٢٠١٦یەکەم چاپی بڵاوکرایەوەبەتیراژی (٥٠٠)دانە، چاپخانەی کارۆخ/سلێمانی. لەبەڕێوبەرایەتی گشتی کتێبخانەگشتیەکان ژمارەی سپاردنی (١٣٢٧)ی ساڵی ٢٠١٦پێدراوە. 
نەخسەسازی بەرگەکەی لەلایەن مامۆستا (حەسەن سڵێمان حەسەن) ونەخشەسازی ناوەوەیی مامۆستا (حیکمەت مەعروف )سازیانداوە. لەسەرئەرکی نوسەر چاپکرا.بۆبەچاپ گەیاندنی ئەم کارە لەئێستەوەبەدوای سپۆنسەرێکدا دەگەڕێن، هیوادارم بتوانین چاپی بکەین وبڵاوی بکەینەوە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved