23/5/2019 04:25 PM

بەپێی توێژینەوەیەک زۆر خواردن ھوکاری دەماری ھەیە

لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لەسەر مشک کراوە، زانایان خولگەیەکی تایبەتیان لەناو مێشکدا دۆزیوەتەوە کە یارمەتی دەدات لە هۆکاری زۆر خواردنی خۆراکییە ناتەندروستەکان تێبگەین.

زۆر جاران برسیمان نییە بەڵام ئەگەر بەستەیەک چیپسمان لەبەر دەستدا بێت، هەمووی دەخۆین. زۆربەمان لەگەڵ ئەو سیناریۆیە ئاشنیان بەڵام مرۆڤەکان تاکە جۆری ئاژەڵە گواندارەکان نین کە حەز بە خواردنی زیادەی خۆراکییە پڕکالۆرییەکان دەکەن. 


خواردنی هۆمیۆستاتیک لە بەرامبەر هێدۆنیک
مەبەست لە خواردنی هۆمیۆستاتیک ئەوەیە کە ئاژەڵەکان تا کاتی تێربوون دەخۆن و وزەکەی باشەکەوت دەکەن. لە خواردنی هێدۆنیکدا، ئاژەڵەکان تەنیا لەبەر چێژ زیاد لە ئاستی پێویست دەخۆن. هەرچەند مێشکی ئێمە وا ساز کراوە کە بۆخۆی کۆنترۆڵی بەسەر ئەو شتانەدا ببێت بەڵام لە زۆر جار ئەو شتە ڕوو نادات!
لەم ساڵانەی دواییدا توێژەرەان زیاتر لەسەر میکانیزمەکانی خواردنی هۆمیۆستاتیک لێکۆڵینەوەیان کردووە بۆ ئەوەی ڕێگە لە قەڵەوی بگرن بەڵام ئەو ڕوانگەیە سەرکەوتنێکی ئەوتۆی بە دەست نەهێناوە.

لە دوایین توێژینەوەدا لە زانکۆ کارۆلینای باکوور، توێژەران لەسەر شێوە خواردنی هێدۆنیک لێکۆڵینەوەیان کرد.
توێژینەوەکانی پێشوو ئەوە دەردەخەن کە نۆسیسێپتین، پێپتایدێک بە ١٧ ئامینۆ ئەسیدەوە کە وەک دەمارەگەیەنەر کار دەکات، دەورێکی گرینگی لە خواردنی هێدۆنیکدا هەیە. لەم توێژینەوەشدا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو بابەتە، بۆیان دەرکەوت کە نۆسیسێپتین دەورێکی بەرچاوی لە خواردنی هۆمیۆستاتیکدا نییە. جگە لەوە، توانییان خولگەیەکی دەماری لەناو مێشکدا بدۆزنەوە کە لەسەر خواردنی هێدۆنیک کاریگەری هەیە.

لە درێژەی توێژینەوەکەدا، زانایان نیوەی ئەو دەمارەخانانەیان لابردن کە لە خولگەکەدا نۆسیسێپتین بەرهەم دەهێنن  و لە ئاکامدا بۆیان دەرکەوت کە ئەم کارە دەبێتە هۆی ئەوەی مشکەکان کەمتر بخۆن. هەروەها خواردنی پڕکالۆرییان دا بە مشکەکان و ئەوانەی کە ئەو دەمارەخانانە تێیاندا بێدەنگ کرابوو، بە شێوەیەکی بەرچاو لەوانی دیکە کەمتر خواردنە پڕکالۆرییەکانیان دەخوارد.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved