23/5/2019 04:28 PM

چۆن دوای لەدەستدانی بینایی خۆمان دەگونجێنین تا باشتر ببیستین؟

هەم توێژینەوە زانستییەکان و هەم بەپێی قسەی خەڵکی دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی بیناییان لە دەست دەدەن، زۆربەی کات هەستی بیستنیان باشتر دەبێت. لەو کاتەدا چی لەناو مێشکدا ڕوو دەدات؟ توێژینەوەیەکی نوێ بە دوای ئەم وەڵامدە دەگەڕێت.


بەپێی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی نزیکەی ١.٣ ملیارد کەس لە سەرانسەری جیهاندا کێشەی بینییان هەیە کە لە کێشەی ئاسایی بینین تا نابینایی تەواوەتی لە خۆ دەگرێت.
ناوەندی کۆنترۆڵ و بەرگریی نەخۆشی لە ئەمریکا بەراورد دەکات کە ٣.٤ ملیۆن کەسی ٤٠ ساڵ  بەرەوژوور لە ئەمریکا یان تەواو نابینان یان کێشەی بیناییان هەیە.


لە توێژینەوەیەکی نوێدا، توێژەران پیشانیان داوە کە ئەو کەسانەی کێشەی توندی بینینیان هەیە، دەتوانن باشتر لەو کەسانەی بینایی تەواویان هەیە ببیستتن و شوێنی سەرچاوەی دەنگەکان بناسنەوە. توێژینەوەکانی پێشووتر پێشنیار دەکەن کە مێشکی ئەو کەسانەی بینایی لە دەست دەدەن خۆی دەگونجێنێت بۆ ئەوەی هەستەکانی دیکە باشتر ببن.
لەم توێژینەوە نوێیەدا کە لە زانکۆی واشینگتۆن و ئاکسفۆرد کراوە، ئەوە ئاشکرا کراوە کە چ گۆڕانکارییەک لە مێشکی ئەو کەسانەدا ڕوو دەدات کە بیناییان لە دەست دەدەن تاکووە باشتر ببیستن. 


لە ئەنجامی وێنگریی ئێم.ئاڕ.ئای بۆ ئەو کەسانەی کە جۆرێک لە نابیناییان بە ناوی ئانۆفسالمیا (anophthalmia) هەیە لە بەراورد بەو کەسانەی کە کێشەی بینییان نییە، قەبارەی کۆرتێکسی بیستن لە هەردووکیان وەک یەکە، بەڵام لەو کەسانەدا کە نابینان ئەم بەشەی مێشک باشتر دەتوانێت خۆی لەگەڵ فریکوێنسییەکانی دەنگ بگونجێنێت.






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved