زه‌یتی زه‌یتون به یه‌كێك له گرنگترین و باشترین جۆری زه‌یتی رووه‌كی هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه كۆمه‌ڵێك سوودی زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ. پسپۆرانی خۆراك رایان وایه به به‌رده‌وامی زه‌یتی زه‌یتون به‌كاربێت، به‌ڵام به‌پێی رێنمايی سه‌لامه‌تی خۆراك، چونكه زه‌یتی زه‌یتون هۆكاره بۆ به‌هێزبوونی دڵ و رێگریكردن له نه‌خۆشی شه‌كره‌و جه‌ڵده‌ی ده‌ماغ و نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر (له‌بیرچوونه‌وه) و به‌رگری له‌ش بۆ رێگری له شێرپه‌نجه، كۆلسترۆڵی زیانبه‌خش داده‌به‌زێنێت و هۆكاره بۆ پێدانی كۆلسترۆڵی پێویست به جه‌سته‌ی مرۆڤ. زه‌یتی زه‌یتون دوو جۆری هه‌یه: (Extra Virigin oil) بۆ خواردنه سارده‌كان به‌كاربێت به‌تایبه‌تی زه‌ڵاته‌و مقبلات یان بۆ ئه‌و خۆراكانه‌ی پله‌ی گه‌رمی به‌رزیان پێویست نییه، به‌كارهێنانی ئه‌مجۆره له زه‌یتی زه‌یتون بۆ سوركردنه‌وه زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت چونكه به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رمی به‌رز ناگرێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر نابێت پله‌ی گه‌رمی زه‌یتی زه‌یتون بۆ سه‌رو 120 م به‌رزبێته‌وه، چونكه ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی سووده‌كانی زه‌یته‌كه‌و تێكچونی پێكهاته‌ی زه‌یته‌كه‌و پله‌ی ترشێتی، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی هایدرۆكسیدو كیتۆنه‌كان و كحول ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مبوونی مادده‌ی دژه ئۆكسێنه‌كان و زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت بۆیه نابێت ئه‌مجۆره‌ی زه‌یتی زه‌یتونه بۆ سوركردنه‌وه به‌كاربێت. (pomace olive oil) ئه‌مجۆره به‌كاردێت بۆ سوركردنه‌وه‌و به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رمی ده‌گرێت و باشترین زه‌یته بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.
خاك - راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure