فێرخوازانی په‌یمانگای ته‌كنیكی كوردستان له شاری سلێمانی، پشكنینی بێ به‌رامبه‌ر بۆ هاووڵاتیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له‌وباره‌یه‌وه مامۆستا عه‌لی دلاوه‌ر سه‌رۆكی به‌شی په‌رستاری له په‌یمانگای ته‌كنیكی كوردستان به سایتی خاك-ی ڕاگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه فێزخوازانمان له شه‌وانی مانگی ڕه‌مه‌زان چه‌ند جۆرێكی پشكنین بۆ هاووڵاتیان بێ به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌ده‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ر هاووڵاتیه‌ك ده‌یه‌وێت پشكنینه‌كه‌ی بۆ بكرێت ده‌توانێت له شه‌وی شه‌ممه 25-5-2019 له كاتژمێر 8:00ی شه‌و تا 11:00ی شه‌و سه‌ردانی ماجدی مۆڵی سلێمانی بكه‌ن به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كانیان. له‌باره‌ی جۆری پشكنینه‌كانیشه‌وه وتی: چه‌ند جۆرێك ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌وانیش پشكنینی په‌ستانی خوێن و شه‌كره‌و دڵ و چه‌ند جۆرێكی تری پێویست. خاك - كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure