ئه‌لیخاندرۆ گۆنازالس ئیناریتۆ ده‌رهێنه‌ری مه‌كسیكی‌و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی داوه‌رانی له فێستیڤاڵی كانی سینه‌مایی ره‌خنه‌ی له سه‌ركرده‌كانی جیهان گرت‌و به‌وه تۆمه‌تباری كردن، كه جیهان به‌ره‌و جه‌نگ ده‌به‌ن. ئه‌لیخاندرۆ له ده‌ستپێكی فێستیڤاڵی كانی سینه‌ماییدا سه‌ركۆنه‌ی سه‌رانی جیهانی كرد، به‌وه‌ی كه وتاری پڕ له رق‌و كینه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌و ره‌فتار‌و وتاره‌كانیان نه‌زانانه‌یه‌و سه‌ره‌نجام ده‌بێته هۆی هه‌ڵایسانی ئاگری جه‌نگێكی جیهانی. ئه‌و ده‌رهێنه‌ره مه‌كسیكییه كه ته‌مه‌نی 55 ساڵه نموونه‌ی هه‌ڵوێستێكی سه‌رۆكی ئه‌مریكای هێنایه‌وه‌و وتی: بیرۆكه‌ی دروست كردنی دیوار له نێوان ئه‌مریكا‌و مه‌كسیكدا ره‌نگه جه‌نگێكی جیهانی نوێی به‌دواوه بێت، كێشه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی روو ده‌دات نه‌زانییه. ئه‌لیخاندرۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆ رووداوه‌كانی 1939مان بیر ده‌خاته‌وه كه سه‌ره‌تای جه‌نگی دووه‌می جیهانی بوو، هه‌مووشمان ده‌زانین كۆتایی چیرۆكه‌كه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات.
بی بی سی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure