بەیاد مەریوانی شاعیری عیراقی فەوزی كەریم لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی لەندەن كۆچی دوایی كرد.شاعیر، رەخنەگر، وێنەكێش و نووسەر، فەوزی كەریم بە یەكێك لە دیارترین شاعیرەكانی شەستەكانی سەدەی رابردوو لە عێراق هەژمار دەكرێت. فەوزی كەریم لە ساڵی ١٩٤٥ لە شاری بەغدا لەدایك بووە و خوێندنی زانكۆی هەر لەو شارە تەواو كردووە و دواتر لە ساڵی ١٩٦٩ چووەتە بەیروت و دواتر لە ساڵی ١٩٧٢ گەڕاوەتەوە بەغدا و جارێكی دیكە لە ساڵی ١٩٧٨ بە یەكجاری رووی كردووتە لەندەن ،دوێنی هەینی لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری لەندەن كۆچی دوایی كرد. فەوزی كەریم زیاتر لە ٢٥ كۆمەڵەی شیعری بڵاوكردووەتەوە.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure