به‌هۆی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر سێوی زه‌رد له‌ناوده‌به‌ن. له‌لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له دوو قاتعی عه‌لوه‌ی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له (26) تۆن سێوی زه‌رددا ده‌گرن كه به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیه‌وه خراپبووهو شیاوی خواردن نییه. سێوه ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه له وڵاتی ئێرانه‌وه هاورده‌كراوه، خاوه‌نه‌كانیان به‌شێوه‌ی ناته‌ندروست عه‌مباریان كردوون و ساردكه‌ره‌وه‌یان به‌كارنه‌هێناوه، به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه سێوه‌كان ته‌پیوون و بۆنیان ناخۆش و خراپبوون، له‌به‌رئه‌وه شیاوی خواردن نین. به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی سێوه ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه. لیژنه‌ی عه‌لوه یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه له به‌ره‌به‌یانێكی زووه‌وه سه‌ردانی عه‌لوه‌و سه‌رجه‌م قاتعه‌كانی ده‌كات تا له جۆری ئه‌و سه‌وزه‌و میوانه‌ی ده‌هێنرێت و به دوكانداره‌كان ده‌فرۆشرێت دڵنیابێته‌وه، له هه‌بوونی سه‌رپێچی و خۆراكه مادده‌ی خراپ، شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure