ماست، یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی كه پزیشكه پسپۆڕه‌كان كۆكن له‌سه‌ر سووده ته‌ندروستییه‌كانی و به یه‌كێك له باشترین خوادنه‌كان داده‌نرێت له مانگی ره‌مه‌زاندا به‌تایبه‌ت بۆ ژه‌می پارشێو. له‌به‌ر سووده ته‌ندروستییه‌كانی پێویسته ماست به‌تایبه‌ت له مانگی ره‌مه‌زاندا بخورێت. سووده ته‌ندروستییه‌كانى ماست 1- سه‌رچاوه‌یه‌كی باشه بۆ پڕۆتین، هه‌ستی برسێتی كه‌مده‌كاته‌وه له‌كاتی به‌ڕۆژوبووندا. 2- بڕێكی باش له ڤیتامینه‌كانی تێدایه وه‌ك ڤیتامینB2 و D له‌گه‌ڵ كانزاكانی وه‌ك كالسێوم و پۆتاسێوم و مه‌گنسیۆم. 3- ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی پڕۆباتیكه‌كان، كه بریتییه له به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كان به له‌ش كه كاری كۆئه‌ندامی هه‌رس ڕێكده‌خات و پاش سكچوون یان وه‌رگرتنی ئه‌نتی بایۆتیكه‌كان ژماره‌ی به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كان كه‌مده‌كات و له‌ناوده‌چن. 4- بۆ خۆپاراستن له نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسك و كلۆربوونی ددان. 5- كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن. 6- ماستی بێ چه‌وری یارمه‌تی دابه‌زینی كۆلیسترۆڵی خراپ و فشاری خوێن ده‌دات. 7- ماستی بێ چه‌وری ڕێگری ده‌كات له زیادبوونی كێش و قه‌ڵه‌وی ورگ و یارمه‌تی دابه‌زینی كێش ده‌دات. 8- به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش له‌گه‌ڵ ئاسانكردنی هه‌ڵمژینی هه‌ندێك ڤیتامین و كانزاكان له ڕیخۆڵه‌دا. 9- ماستی بێ چه‌وری خۆراكێكی باشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌ساسیه‌تیان به شیر هه‌یه یان ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌هیجی كۆڵۆنیان هه‌یه. 10- یه‌كێكه له باشترین خواردنه‌كان بۆ ئافره‌تی دووگیانی به‌ڕۆژوو به مه‌رجێك ماسته‌كه له شیری بێ چه‌وری یان كه‌م چه‌وری بێت. 11- یارمه‌تی ڕێككردنه‌وه‌ی خه‌و ده‌دات. 12- یارمه‌تی چاكبوونه‌وه‌ی قورحه‌و هه‌وكردنی گه‌ده‌و دوانزه‌گرێ ده‌دات به مه‌رجێك ماسته‌كه له شیری بێ چه‌وری یان كه‌م چه‌وری بێت. خاك – په‌يجى د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ پسپۆڕی زانستی زۆراك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure