سلێمانی- بڕێكی زۆر كێوی له‌ناو ده‌برێت دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی لێ ئاگاداركرایه‌وه، بڕی شه‌ش تۆن كێوی له‌ناوده‌برێت و قائیمقامی سلێمانیش سوپاسی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات. به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان، خاوه‌نی یه‌كێك له قاتعه‌كانی ناو عه‌لوه‌ی سلێمانی ئاگاداری لیژنه‌كانی كردوه‌ته‌وه له بوونی بڕێكی زۆر میوه‌ی كێوی ئێرانی كه به‌هۆی نه‌گونجاوی شوێنی هه‌ڵگرتنه‌كه‌یه‌وه‌و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له كۆگاكانیدا خراپبووه‌و به‌كه‌ڵكی خواردن نایه‌ت، بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌وه كۆكراوه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوبراوه. له به‌رامبه‌ریشدا قائیمقامی سلێمانی به‌ناوی قائیمقامیه‌ت و لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه سوپاسی ئه‌و خاوه‌ن قاتعه‌ی كرد‌و داوایكرد هه‌ر ماركێت و كۆگایه‌ك شمه‌ك و خواردنی خراپبوو یان به‌سه‌رچووی هه‌بوو ده‌توانێت لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگاداربكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌ی تایبه‌تدا له‌ناویبه‌رن. لیژنه‌ی عه‌لوه، یه‌كێكه له لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت سلێمانی و چاودێری ئه‌و میوه‌و خواردنانه ئه‌كات كه ده‌هێنرێنه عه‌لوه‌ی سلێمانی و ده‌برێن بۆ بازاڕه‌كان. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure